چی ڕێگایەک بگرینە بەر بۆ زیندو کردنەوەی ئینتماو ڕوحی خۆشەویستی بۆ ئیسلام ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چی ڕێگایەک بگرینە بەر بۆ زیندو کردنەوەی ئینتماو ڕوحی خۆشەویستی بۆ ئیسلام ؟
پرسیار:

چی ڕێگایەک بگرینە بەر بۆ زیندو کردنەوەی ئینتماو ڕوحی خۆشەویستی بۆ ئیسلام لەنێو ئەم جەنگەڵستانی غوربەت و دژ بە ئیسلامەدا کە هەموو جیهان کۆبوونەتەوە دژی ئیسلام ؟

ڕێگامان دەست گرتنە بەدینی ئیسلامەوە دوای فێربوونی و ناسینی وبانگەواز کردن بۆ لای و ئارام گرتن لەسەری ؛ هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ‏{‏وَالْعَصْرِ، إِنَّ الإِنسَانَ لَفِي خُسْرٍ، إِلا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ‏}‏ ‏[‏العصر‏:‏ 1-3‏.‌‏]‏.
خوای گەورە سوێند ئەخوات بە عەصر كە مەبەست پێی كاتی نوێژی عەصرە ، یاخود وتراوە: مەبەست پێی سەردەم و زەمانەیە ئەمەیان تەواوترە لەبەر ئەوەی هەموو كردەوەكانی مرۆڤـ لە چاك‌و خراپ‌و هەموو گۆڕانكارییەكان لە سەردەم و زەمانەدا ڕووئەدات بۆیە خوای گەورە سوێندی پێ خواردووە، بەڕاستی سەرجەم مرۆڤایەتی هەر هەموویان بەردەوام لە زەرەرمەندی‌ و بە هیلاك چوون و تیاچووندان ، تەنها ئەو کەسانە نەبێت باوەڕیان هێناوە وکردەوەی چاکە دەکەن وئامۆژگاری یەکتر دەکەن لەسەر حەق وئارام دەگرن لەسەری .
چوار مەڕتەبە و دەرەجەیە : عیلم ، پاشان کردەوە ، پاشان دەعوە کردن بۆ لای ، پاشان ئارام گرتن لەسەر ئەو ناخۆشیانەی کەلەو پێناوەدا دینە ڕێگات .

وەڵامى : الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان
عضو اللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٢٦٦ بەش: زانست و بانگەواز