کە ناوی ئیسلام دێنی خەڵک مێشکیان بۆ تیرۆر و تۆقاندن و وەحشیەت دەچێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کە ناوی ئیسلام دێنی خەڵک مێشکیان بۆ تیرۆر و تۆقاندن و وەحشیەت دەچێت
پرسیار:

 وای لێهاتووە هەر کەناوی ئیسلام دێنی خەڵک مێشکیان بۆ تیرۆر و تۆقاندن و وەحشیەت دەچێت ، ئایا وا نابینی کەهەڵەی هەندێ لەموسڵمانان هۆکاری حەقیقین ؟ وە پێویستە چی ڕێگایەک بگرینە بەر بۆ ڕزگار بوون لەم حاڵەتە ؟

بێباوەڕان هەر لەزووەوە دوژمنایەتی ئیسلامیان دەکرد ، و وەسفیان دەکرد بەناشرین ترین شێوە بۆ دوور خستنەوەی خەڵک لێی خوای پەروەردگار فەرموویوتی :‏{‏يُرِيدُونَ أَن يُطْفِؤُواْ نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلاَّ أَن يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ‏}‏ ‏[‏التوبة‏:‏ 32‏.‌‏]‏.
واتە : ئەیانەوێ بە فووی دەمیان نوورو ڕووناكی خوای گەورە بكوژێننەوە كە دینەكەی خوای گەورەیە، (نمونەی ئەو كافرانە وەكو نمونەی كەسێك وایە كە بە فوی دەمی بیەوێت تیشكی خۆر بكوژێنێتەوە، چۆن ئەمە ئەستەمە بەهەمان شێوە ئەستەمە كافران بتوانن دینی خوای گەورە لەناو بدەن)
وە خوای گەورە نوورو دینەكەی خۆی ئەگەیەنێت‌و بڵاوی ئەكاتەوە لە هەموو شوێنێكدا با كافرانیش پێیان ناخۆش بێ، (ئەمەیش بەڵێن‌و موژدەی خوای گەورەیە بەسەرخستنی ئیسلام) 
وەیەکێک لەو ڕێگایانەی دوژمنانی ئیسلام وەسف کردنی ئیسلامە بەتیرۆر وتۆقاندن...هتد ، لەبیریان چۆتەوە کە تیرۆر وتۆقاندن و وەحشیەت و کوشتنی گەلان بەناحەق ودەست گرتن بەسەر سامانی گەلاندا وهەموو سیفەتە ناشرینەکان لەلای کافرانەوە سەرچاوەی گرتووەو ئەوان هۆکاری سەرەکین .
وە بەنیسبەت ئەوەی کەهەندێ لەو کارە نەشیاوانە هەندێ موسوڵمان ئەنجامی دەدەن – بەنەزانین یاخود بەمەرامێکی خراپ – ئەو کارانە نادرێنە پاڵ ئیسلام وئیسلام لێی بەرپرس نی یە ؛ چونکە ئیسلام ڕێگری کردووە لەو جۆرە کارانە .
وە ڕێگای ڕزگار بوون لەم حاڵەتە ، لەتاوان بار کردنی ئیسلام ، بەو شتە خراپانە ، بەوە دەبێت کەبۆ خەڵک ڕوون بکرێتەوە کە کاری ئەو جۆرە کەسانە کاری شەخسین و ئیسلام لێی بەر پرس نی یە ، وهەموو موسڵمانێکیش شیاوی هەڵەکردنە و هیچ کەسێک پارێزراو ومەعسووم نی یە لەهەڵە تەنها پێغەمبەران نەبێت سەلات و سەلامى خواى گەورەیان لەسەر بێت .
وەڵامى : الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان
عضو اللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,١٠٢ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان