هەندێ کەس تاوان دەکەن کە ئامۆژگاریان دەکەى دەڵێن دڵ حیسابە و گرنگ دڵە ئێمە چۆن وەڵامیان بدەینەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەندێ کەس تاوان دەکەن کە ئامۆژگاریان دەکەى دەڵێن دڵ حیسابە و گرنگ دڵە ئێمە چۆن وەڵامیان بدەینەوە؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. 

ئەو شتەی كە هەندێك لەخەڵك ئەنجامی دەدەن كاتێك ئامۆژگاریەكی بكەیت دەڵێت: تەقوا لێرەدایە (دڵ)، ئەم قسەیە ڕاستە، چونكە پێغەمبەر -صلى الله عليه وآله وسلم- فەرموویەتى : ((التقوى هاهنا)) وأشار إلى صدره. قالها ثلاث مرات، واتە: تەقوا لێرەدایە وئاماژەی بە سنگی كردووە و سێ جار ئەمەی ووتوە، بەڵام لە فەرموودەیەكی تردا هەر ئەو پێغەمبەرە فەرموویەتی: " ألا وإن في الجسد مضغة إذا صلحت صلح الجسد كله، وإذا فسدت فسد الجسد كله" واتە: ئاگادار بن كە لە ناو جەستەدا پارچە گۆشتێك هەیە كە ئەگەر هاتوو چاك بوو ئەوا هەموو جەستە چاك دەبێت و ئەگەریش خراپ بوو ئەوا هەموو جەستە خراپ دەبێت.

بەپشت بەستن بەم فەرموودەیە ئەوە دەسەلمێت كە خراپی ڕووكەش و ڕووی دەرەوەی مرۆڤ بەڵگەیە بۆ خراپی ناخی ودڵی، جا بەو كەسە دەڵێین كە دەڵێت: تەقوا لە سنگدایە، ئەگەر لەسنگتدا تەقوا هەبێت ئەوا ڕەنگ دەداتەوە لە لەكردەوەوەو ئەندامەكانی جەستەتدا چونكە دەبێت هاوتا بێت لەگەڵ دڵ و ناخدا، ئەگەر دڵ تەقوای تێدا بێت ئەندامەكانیش تەقوایان دەبێت، لەبەر فەرموودەكە كە لەپێشەوە باس كرا، ئابەو شێوەیە بیانووی ئەو جۆرە كەسانە دەبڕین.
فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين
المصدر: سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [5]
البر والصلة والآداب والأخلاق > حقوق المسلمين

سەردان: ٢,٦٩٩ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان