ئافرەتێک سوێند بخوات و پەیمان بەمێردەکەی بدات کە دوای ئەو شوو نەکاتەوە ، ئایا دروستە دوای مردنی مێردەکەی شوو بکاتەوە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئافرەتێک سوێند بخوات و پەیمان بەمێردەکەی بدات کە دوای ئەو شوو نەکاتەوە ، ئایا دروستە دوای مردنی مێردەکەی شوو بکاتەوە ؟
پرسیار:

 ئەگەر ئافرەتێک سوێند بخوات و وەعد و پەیمان بەمێردەکەی بدات کە دوای  ئەو شوو نەکاتەوە بەهیچ کەس ، تاوەکو خوا بەڕەحم و کەرەمی خۆی کۆیان دەکاتەوە ، ئایا دروستە دوای مردنی مێردەکەی شوو بکاتەوە  ؟ 

دروستە بۆ ئەو ئافرەتە دوای مردنی مێردەکەی شوو بکاتەوە ، وە کەفارەتی سوێندەکەی دەدات ، بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر ـ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ـ :  ( إِنِّي وَاللَّهِ إِنْ شَاءَ اللَّهُ لا أَحْلِفُ عَلَى يَمِينٍ ثُمَّ أَرَى خَيْرًا مِنْهَا إِلا كَفَّرْتُ عَنْ يَمِينِي وَأَتَيْتُ الَّذِي هُوَ خَيْرٌ ) رواه البخاري (3133) ومسلم (1649) .
واتە : من سوێند بەخوا (گەر خوا ویستی لەسەر بێت) هیچ سوێندێک ناخۆم پاشان بۆم دەرکەوێت شتێکی باشتر هەیە لەوەی سوێندم لەسەری خواردووە ئیلا کەفارەتی سوێندەکەم دەدەم و ئەو کارە دەکەم کە باشترە و خێری تێدایە .
وە ئەم فەرموودەیە : ( إِذَا حَلَفْتَ عَلَى يَمِينٍ فَرَأَيْتَ غَيْرَهَا خَيْرًا مِنْهَا فَكَفِّرْ عَنْ يَمِينِكَ وَائْتِ الَّذِي هُوَ خَيْرٌ ) رواه البخاري (2622) ومسلم (1652) .
واتە : گەر سوێندت خوارد لەسەر شتێک پاشان بینیت شتێکی باشتر هەیە لەوەی سوێندت لەسەری خواردووە ، کەفارەتی سوێندەکەت بدە و ئەو کارە بکە کە باشترە و خێری تێدایە .
وشوو کردن باشتره بۆ ئەم ئافرەتە لەمانەوەی ؛ چونکە زۆر مەسڵەحەتی تێدایە .
فتاوى اللجنة الدائمة للإفتاء (23/24)

سەردان: ١,٧٧٦ بەش: مافەکانى ژن و مێرد