گرژیەك لە نێوان من و خێزانم ڕوویدا ، و سوێندم خوارد كە نابێت بێتە ژوورەوە ..چیم لەسەرە بەرامبەر بە سوێندەكەم ؟ وە ئایا بەتەڵاق دەژمێردرێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گرژیەك لە نێوان من و خێزانم ڕوویدا ، و سوێندم خوارد كە نابێت بێتە ژوورەوە ..چیم لەسەرە بەرامبەر بە سوێندەكەم ؟ وە ئایا بەتەڵاق دەژمێردرێت ؟
پرسیار:

دەمەدەم و گرژیەك لە نێوان من و هاوسەرەكەمدا ڕوویدا ، منیش سوێندم لەسەر خوارد بەخوای گەورە كە نابێت بێتە ژوورەوە بۆ ئەو ژوورەی كە منی تێدام ، ئەویش بەكرداری ماڵەكەمی بەجێ‌ هێشت و ڕۆشتەوە ماڵی باوكی ، بەڵام مامەم هەوڵی گەڕانەوەی دا بۆلام ، سەرباری ڕەدكردنەوەی هێنانەوەی ، بەڵام هێنایەوە و ئاشتبووینەوە و ژیان گەڕایەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی ، ئایا حوكمی ئەمە چیە ؟ وە چیم لەسەرە بەرامبەر بە سوێندەكەم ؟ وە ئایا بەتەڵاق دەژمێردرێت یان نە ؟

پیاو بۆی نیە توندوتیژ بێت و ستەم لە هاوسەرەكەی بكات ، و بەشێوەیەك لێی توڕە بێت كە وای لێ بكات سوێندی لەسەر بخوات كە نەیەتە ژوورەكەیەوە ، چونكە ئەمە واتای بشێوی ژیانی ژن ومێردایەتی ، بڕینی پەیوەندی هاوسەرێتیە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ‏‏{ ‏وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِن كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَن تَكْرَهُواْ شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا‏ }‏ ‏[‏ سورة النساء ‏:‏ آية 19‏‏‏ ] .
بۆیە پێویستە ژیانی هاوسەرێتی لەنێوان ژن و پیاودا بونیات بنرێت لەسەر خۆشەویستی و سۆز و هاریكاری لەسەر چاكە و لەخواترسان ، وە نابێت یەكێكیان وا لەوی تریان بكات ژیانی هاوسەرێتی تاڵ بكات و تێكی بدات ، وە بۆشی نیە ئەوە بكات ، وە سەبارەت بەوەش كە مامەت ئەنجامی داوە لە ئاشتەوایی و ئیصڵاح لە نێوانتاندا ، و هێنانەوەی هاوسەرەكەت ، ئەوە كارێكی چاكی كردووە و خوا جەزای خێری بداتەوە ، وە موسڵمانیش دەبێت هەر بەو شێوەیە بێت لە ئاشتەوایی كردنی لە نێوان دوو كەسدا ، بەتایبەت ئەگەر ژن ومێرد بن ، بەڵام سەبارەت بە سوێندەكەت كە خواردووتە بەخوای پەروەردگار ئەوە سوێندێكە دەبێت كەفاتی بدەی ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی :
‏‏{‏ لاَ يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَـكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ الأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاَثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ‏ }‏ ‏[ ‏سورة المائدة‏ :‏ آية 89‏‏‏ ].
بۆیە پێویستە لەسەرت كەفارەتی سوێنەكەت بدەیت و هەڵسوكەوتی ئاسایی لەگەڵ هاوسەرەكەت بكەیت و ڕێگری نەكەی لە هاتنی بۆ ژوورەكەت ، كەفارەتەكەش ئەوەیە كە لە ئایەتەكەدا باس كراوە : خواردنی دە هەژار بۆ هەریەكەش نیو صاع خواردن ، یان پۆشاكی دە هەژار ، یان ئازاندكردنی بەندەیەك ئەگەر دەستكەوت ، بەڵام ئەگەر هیچ لەوانە نەتوانرا ئەوا دەڕۆێت بۆ ڕۆژووەكە و سێ‌ ڕۆژ ڕۆژوو دەگریت ، لەبەر ئەوەی لەتواناتدا نەبوو هیچ یەكێك لەو سیانە بكەیت ، ئەمەیە ئەوەی كە پێویستە لەسەرت ، وە ئەم سوێندەش بەتەڵاق دانانرێت .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,١٢٤ بەش: مافەکانى ژن و مێرد