ئافرەتێک لە مێردەکەى توڕە بووە و پێى وتوە تۆ وەکو باوکمى تا ڕۆژى دوای ئایا چی لەسەرە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئافرەتێک لە مێردەکەى توڕە بووە و پێى وتوە تۆ وەکو باوکمى تا ڕۆژى دوای ئایا چی لەسەرە؟
پرسیار:

کێشەیەک لەنێوان من مێردەکەمدا ڕووی دا ، لەکاتی توڕە بوون و هەڵچونمدا مێردەکەم حەرام کرد لەسەر خۆم و گوتم : تۆ وەک و باوکمی تا ڕۆژی داویی ، وە ئەم قسەیەم چەند جارێک دوو بارە کردەوە ، جا چى بکەم؟  ، یاخود چ بکەم توشی سەر لێ شێوان بوومە ؟.

کاتێک مرۆڤ شتێکی حەرام کرد لەسەر خۆی لەو شتانەی کەخودا بۆی حەڵاڵ کردووە ، ئەوا حوکمی سوێند خواردنی هەیە .
وە بەڵگەش لەسەر ئەمە ئەم ئایەتە پیرۆزەیە : ( يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكَ تَبْتَغِي مَرْضَاتَ أَزْوَاجِكَ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ * قَدْ فَرَضَ اللَّهُ لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَانِكُمْ وَاللَّهُ مَوْلاكُمْ وَهُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ) التحريم/1-2
واتە : ئەی پێغەمبەر ـ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ـ بۆ شتێک لەخۆت حەرام دەکەی لەو شتانەی خودا بۆتی حەڵاڵ کردووە ، هەوڵی ڕازی کردنی خێزانەکانت دەدەیت ؟! خودا لێخۆش بوو و بەبەزەییە * خودا کەفارەتەکانتانی بۆ حەڵاڵ کردوون ، وخودا یارمەتی دەرتانە وئەو زانا و کار بەجێ یە .
وە شێخ السعدي ـ رحمه الله ـ لە ( تفسيره)کەیدا (ل: 1035)دا ، دەڵێت :
ئەوە ڕەخنەی خودایە بۆ پێغەمبەرەکەی ـ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ـ کاتێ ماریەیی خێزانی و خواردنی هەنگوینی لەسەر خۆی حەرام کرد لەبەر هەستی هەندێ لەخێزانەکانی ، هەروەک لەبەسەرهاتە مەشهورەکەدا هاتووە ، خوای پەروەردگار ئەم ئایەتەی دابەزاند ...جا ئەو حەرام کردنە بووە حوکمێکی گشتگیر بۆ هەموو ئومەتەکەی و فەرمووی : ( قَدْ فَرَضَ اللَّهُ لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَانِكُمْ ) واتە : خودا کەفارەتەکانتانی بۆ حەڵاڵ کردوون .
وە ئەم حوکمە گشتگیرە بۆ هەموو سوێندێکی باوەڕداران .
هەر کەسێک شتێکی حەڵاڵی لەخۆی حەرام کرد لەخواردن و خواردنەوەی شتێک یاخود سوێندی خوارد لەسەر کردنی یاخود نەکردنی کارێک پاشان سوێندەکەی شکاند ، ئەوا ئەو کەفارەتەی لەسەرە کەباس کراوە .

وە هاوشێوەی ئەم پرسیار لە (اللجنة الدائمة) کراوە و لەوەڵامدا گوتویانە :
واجبە لەسەرت کەفارەتی سوێند بدەیت لەحەرام کردنی مێردەکەت ، ئەویش : خواردن دانە بە (۱۰)هەژار بۆ هەر هەژارێک کیلۆ و نیوێک لەخواردن ، یاخود جل کردنە بۆیان و بۆ هەر کەسێک جلێک ، یاخود ڕزگار کردنی بەندەیەکی باوەڕدار ، گەر هیچ شتێک لەمانە بەردەس نەبوو و لەتوانادا نەبوو ، ئەواسێ ڕۆژ بەڕۆژو دەبیت ، ومێردەکەت لەسەرت حەرام نابێت ، وپێویستە تەوبە بکەیت و پەشیمان ببیتەوە لەو کارە ؛ چونکە دروست نی یە بۆ موسوڵمان شتێک حەرام بکات کەخودا بۆی حەڵاڵ کردووە .

من فتاوى اللجنة الدائمة للإفتاء 23 / 189.

سەردان: ٣,٣٦٥ بەش: تەڵاق و جیابونەوە