دروستە پیاو تەماشای دەم و چاوی برا ژنی بکات؟ یان ئەویش نامەحرەمە و دروست نیە با ژنى براکەشم بێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە پیاو تەماشای دەم و چاوی برا ژنی بکات؟ یان ئەویش نامەحرەمە و دروست نیە با ژنى براکەشم بێ؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

برا ژن وەک هەر ئافرەتێکی تر نامەحڕەمە و دروست نی یە بۆ برا تەماشای ژنی براکەی بکات ، و هەر وەک ژنی خاڵ و ژنی مام وایە ، ودروست نی یە وەک هەر ئافرەتێکی نامەحڕەم لەگەڵیدا بەتەنها کۆ بێتەوە و خەڵوەت ڕوو بدات ، و بۆ ئافرەتان نی یە دەم و چاویان دانەپۆشن لای برای مێرد وخاڵ ومامی مێرد ، وەهەروەها دروست نی یە سەفەریان لەگەڵدا بکات

برا ژن وەک هەر ئافرەتێکی تر نامەحڕەمە و دروست نی یە بۆ برا تەماشای ژنی براکەی بکات ، و هەر وەک ژنی خاڵ و ژنی مام وایە ، ودروست نی یە وەک هەر ئافرەتێکی نامەحڕەم لەگەڵیدا بەتەنها کۆ بێتەوە و خەڵوەت ڕوو بدات ، و بۆ ئافرەتان نی یە دەم و چاویان دانەپۆشن لای برای مێرد وخاڵ ومامی مێرد ، وەهەروەها دروست نی یە سەفەریان لەگەڵدا بکات ، لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە : { وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ } [ الأحزاب : 53 ]
واتە : وه‌ ئه‌گه‌ر داواكاری شتێكتان كرد، یان پرسیارێكی شه‌رعیتان له‌ خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر - - هه‌بوو [فَاسْأَلُوهُنَّ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ] ئه‌وه‌ پرسیاریان لێ بكه‌ن له‌ پشت په‌رده‌وه‌، [ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ] ئه‌مه‌ی كه‌ له‌ پشت په‌رده‌وه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن بۆ دڵی ئێوه‌و بۆ دڵی ئه‌وانیش پاكتره‌و گومان دروست نابێ.
کە دروست نەبێ ڕوبەڕوو و بێ پەردە هاوەڵان پرسیار لە خێزانى پێغەمبەر صلى الله علیە وسلم بکەن ئەوا ئەولاترە کە دروست نەبێ هیچ پیاو و ئافرەتێکى نامەحرەم تێکەڵاو ببن

جا ئەم ئایەتە گشت گیرە وخێزانەکانی پێغەمبەر و هەموو ئافرەتانی تر دەگرێتەوە .

وەهەروەها لەبەر ئەم ئایەتە : { يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا } [ الأحزاب : 59 ] .
واتە : ئەی پێغەمبەر بەخێزان وکچەکانت وهەموو ئافرەتانی باوەڕداران بڵێ باحیجابەکانیان بەخۆیاندا بدەن ئائەوا نزیکترە لەوی بناسرێن و ئەزیەت نەدرێن وخوا لێ بوردە وبەبەزەییە .

وە لەبەئەم فەرموودەیی پێغەمبەر ( لَا تُسَافِرِ الْمَرْأَةُ إِلَّا مَعَ ذِي مَحْرَمٍ) [ متفق علیه]
واتە : هیچ ئافرەتێک سەفەر نەکات مەگەر کەسێکی مەحڕەمی لەگەڵدا بێت .

وەهەروەها لەبەر ئەم فەرموودەیە : ( لَا يَخْلُوَنَّ رَجُلٌ بِامْرَأَةٍ إِلَّا كَانَ ثَالِثَهُمَا الشَّيْطَانُ ) [ الترمذي : 1171 ] .
واتە : هیچ ژن وپیاوێکی لەجێگەیەکدا بەیەکەوە کۆنابنەوە ئیلا سێیەمیان شەیتانە .

وەهەروەها چونکە دانەپۆشینی دەم وچاو دەبێتە هۆکاری فیتنە وکەوتنە حەڕامەوە .

جا ئەوانەی ئاماژەمان پێ دا والله ٲعلم هۆکارن بۆ واجب بوونی حیجاب ، وحەرامی خەڵوەت وتەماشا کردنی ئافرەتان ،چونکە دەم وچاو جێی جوانی مرۆڤە . والله ولي التوفيق .

الشیخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله

سەردان: ٧,٣٥٤ بەش: ئادابەکان