به‌ناوى خواى به‌خشنده و میهره‌بان
خوشكی موسڵمانم :
له‌چك نه‌كردنت له كاتی ده‌رچوونتدا بۆ بازاڕ و پێش چاوی نامه‌حره‌م كارێكی حه‌رامه و تاوانێكی گه‌وره‌یه و پێچه‌وانه‌كردنی ئه‌م به‌ڵگانه‌یه :
یەکەم : خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : [وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ … وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] [سورة النــور : (31)] .
واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) بڵی به ئافره‌تانی ئیماندار چاویان بنوقێنن له نامه‌حره‌م و دامێنیان بپارێزن و جوانی خوایان ده‌رنه‌خه‌ن ته‌نها روومه‌ت و هه‌ردوو له‌پیان نه‌بێت و با سه‌رپۆشه‌كانیان (له‌چكه‌كانیان) ڕاخه‌ن به سه‌ر گه‌ردنیاندا و جوانی خوایان ده‌رنه‌خه‌ن … وه با پێیان نه‌ده‌ن به زه‌ویدا بۆ ئاشكراكردنی جوانى یه شاراوه‌كانیان ، وه ته‌وبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا هه‌مووتان ئه‌ی باوهرِداران بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز و به‌خته‌وه‌ر بن .
دووەم : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : : ((صنفان من أهل النار لـم أرهما : ( وذكر منها ): نسا‌ء كاسيات عاريات مائلات مـميلات رؤوسهن كأسنمة البخت الـمائلة ، لا يدخلنَّ الـجنة ولا يـجدن ريـحها ، وإنَّ ريـحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا )) [صحيح مسلم رقم : (2128)] .
واته : دوو کۆمەڵ له ئه‌هلی دۆزه‌خ هه‌ن من نایانبینم : … ئافره‌تانێك جلیان له‌به‌ردایه و ڕووتیشن بهلارولهنجهوه رِێدهكهن و سه‌ره‌نجی پیاوان رِادهكێشن بۆ خۆیان و سه‌ریان وه‌ك سه‌ر پشتی ووشتر وایه (قژیانی له سه‌ر كۆده‌كه‌نه‌وه) ، ئه‌و ئافره‌تانه ناشنه ناو به‌هه‌شته‌وه و بۆنیشی ناكه‌ن …
مه‌به‌ست به (كاسیات عاریات) ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تێك جلی له‌به‌ردایه به‌ڵام هه‌موو لاشه‌ی نه‌پۆشیوه بۆ نموونه جلێكی ته‌نك له‌به‌ر بكات كه له‌شی لێیه‌وه دیاره یان جلێكی كورت بێت كه به‌شێك له لاشه‌ی به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت وه‌ك سه‌ر و مل و گه‌ردن و قۆڵ و قاچه‌كانی ، ئه‌مانه‌ش له‌و كه‌سانه‌ن كه ناچنه به‌هەشته‌وه و بۆنی به‌هه‌شتیش ناكه‌ن ، مه‌گه‌ر دوای تۆبه كردن .
كه‌واته ده‌بێت ته‌وبه بكه‌یت و په‌شیمان ببیته‌وه له‌و تاوانه و هه‌موو تاوانه‌كانت .
وه به نیسبه‌ت نویژهكهتهوه ؟
به‌ڵێ نوێژه‌كه‌ت (إن شا‌ء الله) قه‌بوڵه ، به‌ڵام ئه‌و چاكانه‌ی كه به هۆی نوێژهكهتهوه ده‌ستت ده‌كه‌وێت و له به‌رامبه‌ریدا تاوانی له‌چك نه‌كردنت بایه‌خه‌كه‌ی ناهێڵێت ، وه ده‌بێت نوێژ كردنه‌كه‌ت ته‌نها جووڵه‌ی لاشه نه‌بێت به‌ڵكو ده‌بێت نوێژێكی زیندوو و كاریگه‌ر بێت و ڕێگری تاوانت لێ بكات چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : [وَأَقِمِ الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ] [سورة العنكبوت : (45)] .واته : نوێژ به ڕێكوپێكی ئه‌نجام بده ، وه به‌ڕاستی نوێژ ڕێگری ده‌كات له خراپه و تاوان .
له لایه‌ن (مامۆستا محمد عبدالرحمن) ه وه وه‌ڵام دراوهتهوە .