ڕێبازی كار له‌مانه‌ى خواره‌وه‌دا كورت هه‌ڵ ده‌هێنین:
یه‌كه‌م: دابه‌ش كردنی بابهتهكان بۆ چه‌ند به‌ش (كِتَاب)ێكی سه‌ره‌كی، وهه‌ر به‌شێكیش دابه‌ش كراوه بۆ چه‌ند ده‌روازه‌یه‌ك، وهه‌ر ده‌روازه‌یه‌ك چه‌ند پرسێكی له ژێردایه، ئه‌مه‌ش بۆ نزیكردنه‌وه وئاسان كردنه‌وه‌ی باسه‌كان بۆ خوێنه‌ر.
دوه‌م: له هه‌ر بابه‌تێكدا ته‌نها مه‌سه‌له گرنگه‌كان هێنراوه كه پێویستی ئه‌یخوازێت، وباسی ورده چڵ وئه‌و مه‌سه‌لانه‌مان نه‌كردوه كه خه‌ڵك كه‌م پێویستیان پێ ده‌كه‌وێت.
سێیه‌م: كورت بڕی وهه‌ڵبژاردنی له‌فز وده‌سته‌واژه ئاسان وڕونهكان به پێی توانا.
چواره‌م: له هه‌ر پرسێكدا ته‌نها به‌ڵگه پشت پێ بهستراوهكانمان هێناوه.
پێنجه‌م: له‌و پرسانه‌ی ڕا جیاوازی تێدایه، ته‌نها وته‌ى په‌سه‌ند باس كراوه كه پشت قایمه به به‌ڵگه، بێ په‌نا بردن بۆ باس كردنی ڕا وبۆچون وتهكان له پرسه‌كه‌دا.
شه‌شه‌م: ئایه‌ته‌كان دراوه‌ته پاڵ شوێنه‌كه‌یه‌وه؛ به باس كردنی ناوی سوره‌ت وژماره‌ى ئایه‌ت، ئه‌مه‌ش له ته‌نیشت ئایه‌ته‌كه‌دا.
حه‌وته‌م: ته‌خریج كردنی فه‌رموده‌كانی په‌یامبه‌ر ـ ﷺ ـ ؛ به دانه پاڵی سه‌رچاوه باوه‌ڕ پێ كراوه‌كانی؛ ئه‌گه‌ر له سه‌حیحه‌ین یان یه‌كێكیان هه‌بێت ئه‌وه به‌سه، ئه‌گه‌ریش له‌وێ نه‌بێت، له سه‌رچاوه به ناو بانگه‌كانی تره‌وه تهخریجمان كردوه، وچوار سونهنهكهمان خستۆته پێش ئه‌وانی تره‌وه، هه‌روه‌ها حوكم دراوه به سه‌ر فه‌رموده‌كان وئاستهكهى ڕون كراوه‌ته‌وه جگه له فه‌رموده‌كانی سه‌حیحه‌ین، ئه‌مه‌ش به باس كردنی وته‌ى پێشه‌وایانی ئه‌م بواره -به كۆن وتازهیانهوه- له‌م باره‌وه.
هه‌شته‌م: وشه وزاراوه نامۆكان كه پێویستی به ڕۆشن كردنه‌وه هه‌یه ڕون كراوه‌ته‌وه، جا ئه‌و وشه وزاراوانه ئه‌گه‌ر له میانه‌ى شه‌رح دا بێت له په‌راوێز باس كراوه، ئه‌گه‌ریش له زاراوه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م لێ كۆڵینهوهیه بن ئه‌وا هه‌ر له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا له سه‌ره‌تای هه‌مو ده‌روازه وپرسێك باس كراوه.
نۆیه‌م: سود بینین له هه‌ندێك كتێبی فیقهی سه‌رده‌م له گرنگترینیان:
«الشرح الممتع» هی مامۆستای به‌ڕێز شێخ موحه‌ممه‌د بن عوسه‌یمین رحمه الله.
و«الملخص الفقهي» هی مامۆستای به‌ڕێز شێخ ساڵه‌ح ئه‌لفه‌وزان خوا بیپارێزێت.
ئه‌مه جگه له سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه وجگه له‌وانیش.
ده‌یه‌م: باس كردنی هه‌ندێك له‌و شتانه‌ى كه‌وا زۆرێكی خه‌ڵك به پێچه‌وانه‌ى قورئان وسوننه‌تی صهحیحهوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، وڕون كردنه‌وه‌ى ڕاست وههقهكه له‌و باره‌وه، ئه‌مه‌ش له‌و شوێنانه‌ى پێمان وابوه پێویستی ده‌یخوازێت.
یانزه‌هه‌م: له كۆتایی كتێبه‌كه‌دا پێڕستێكی وردمان داناوه بۆ بابه‌ت وپرسه‌كانی كتێبه‌كه، ئه‌مه‌ش تا ئاسان بێت بۆ كه‌سی خوێنه‌ر.