ده‌روازه‌ى چواره‌م : له باره‌ى چۆنیه‌تی حه‌ج وعومره كردنه‌وه
بنه‌ما لای زانایان له‌مه‌ڕ چۆنێتی حه‌جه‌وه فه‌رموده به‌ناوبانگه‌كه‌ى جابره ـ رضي الله عنه ـأخرجه مسلم (1216).
جا به دواداچون «تَتبّع»مان كرد بۆ سه‌رجه‌م ڕیوایه‌ته صه‌حیحه چه‌سپاوه‌كان له په‌یامبه‌ره‌وه ـ ﷺ ـ ، له كۆی هه‌موی ئه‌م شێوازه‌ى خواره‌وه‌مان بۆ پوخت بویه‌وه:
ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستی حه‌ج یان عومره (مَنَاسك)ه، كه گه‌یشته میقات سوننه‌ته خۆی بشوات، وئه‌و موانه لا بدات كه پێویستی به لابردنه، له‌وانه‌ى دروسته لا ببرێن، وه‌ك موی بن باڵ وبه‌ر وسمێڵ، ونینۆكیشی ده‌گرێت، وپۆشاكی مهخیتیش داده‌كه‌نێت ئه‌گه‌ر پیاو بو، پێش نیه‌ت هێنانی چونه ئیحرامه‌وه بۆن له خۆی ده‌دات، وپیاو ده‌ستماڵ وسهرشانێكی خاوێنی سپی ده‌پۆشێت. به‌ڵام ئافره‌ت له هه‌ر پۆشاكێك بیه‌وێت ئیحرام ده‌كات. وپیاو شانه‌كانی به سه‌ر شان (رِدَاء)ه‌كه‌ی دا ده‌پۆشێت، ئیتر ئیحرام ده‌كات به‌و نوسوكهى ده‌یه‌وێت. باشتریشه ئیحرامكردنهكهى ئه‌و كاته بێت كه ده‌چێته سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌ى. ئه‌گه‌ریش كه‌سه‌كه ترسا ڕێگرێك بێته پێشی نه‌هێڵێ نوسوكهكهی ته‌واو بكات وه‌ك نه‌خۆشی وجه‌رده وهاوشێوه‌كانی ئه‌و كاته مه‌رج ده‌گرێت وئه‌ڵێ: «اللَّهُمَّ مَحِلِّي حَيْثُ حَبَسْتَنِي» «خوایه شوێن وكاتی ده‌رچونم له حه‌ج وكه‌وتنه حهڵاڵیهوه ئه‌و كات وشوێنهیه تۆ نه‌هێڵی وبمگریهوه».
باشتریشه «يستحب» له كاتی ئیحرامكردندا ڕو له قیبله بكات وبڵێت: «اللَّهُمَّ هَذِهِ حَجَّةٌ لَا رِيَاءَ فِيهَا وَلَا سُمْعَةَ» وشهرعیشه له كاتی له‌ببه‌یك كردن‌دا بڵێ: «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لَا شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ وَالنِّعْمَةَ لَكَ وَالْمُلْكَ، لَا شَرِيكَ لَكَ» «وه‌ڵامتم دایه‌وه دوای وه‌ڵامدانه‌وه خوایه، وه‌ڵامتم دایه‌وه وبه ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌وه هاتم، وه‌ڵامم دایه‌وه وبهردهوامم له وه‌ڵامدانه‌وه ئه‌ى بێ شه‌ریك وهاوبه‌ش، گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانتم، ستایش ونیعمه‌ت وبهخش وموڵك وده‌سه‌ڵات هه‌موی هی تۆیه وبۆ تۆیه، هیچ شه‌ریك وهاوبهشێكت نیه». هاوه‌ڵانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌مه‌شیان ده‌وت: «لَبَّيْكَ ذَا الْمَعَارِجِ وَلَبَّيْكَ ذَا الْفَوَاضِلِ» «وه‌ڵامی بهردهوامتم دایه‌وه ئه‌ى خاوه‌نی به‌رزی ومه‌زنی وشكۆمه‌ندی، وه‌ڵامتم دایه‌وه دوای وه‌ڵامدانه‌وه ئه‌ى خاوه‌ن نیعمه‌ت وبه‌خششه زۆره‌كان».
سوننه‌تیشه له لهببهیهك كردن‌دا ده‌نگی به‌رز بكاته‌وه. كه گه‌یشته مه‌ككه سوننه‌ته خۆی بشوات، كه ویستیشی ته‌واف بكات ئه‌گه‌ر پیاو بو «اضطباع» ده‌كات به‌وه‌ى شانی ڕاستی بخاته ده‌ر، وشانی چه‌پی به سه‌ر شانهكهى دا بپۆشێت. مه‌رجیشه له كاتی ته‌واف كردن‌دا به ده‌ست نوێژ بێت. سوننه‌تیشه ده‌ست بدات به به‌رده ڕه‌شه‌كه‌وه وماچی بكات، ئه‌گه‌ریش پێی نه‌كرا ده‌ستی پێوه ده‌دات وده‌ستى ماچ ده‌كات، ئه‌وه‌شی پێ نه‌كرا به ده‌ست ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات وماچی ناكات، ئه‌مه له هه‌مو سوڕاوهنهوهیهكدا دوباره ده‌كاته‌وه، هه‌مو سوڕانهوهیهكیش به ته‌كبیر ده‌ست پێده‌كات، ئه‌گه‌ر به «بسم الله» و«الله أكبر»یش ده‌ستی پێ كرد چاكه. كه گه‌یشته سوچه یه‌مه‌نیه‌كه «الركن اليماني» ده‌ستی پێوه ده‌دات وماچی ناكات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ى پێ نه‌كرا نه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات نه ته‌كبیر، وله نێوان هه‌ر دو سوچهكهدا -كه سوچی به‌رده ڕه‌شه‌كه وسوچه یهمهنیهكهیه- ئه‌ڵێت: ﴿رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ﴾ [البقرة: 201]، «په‌روه‌ردگارا بێوه‌یی وڕۆزی وزانستی به سود وكرده‌وه‌ی چاك وجگه لهمانهشمان پێ ببه‌خشه له شته دینی وژینیهكان، له دواڕۆژیشدا به‌هه‌شتمان پێ كه‌ره‌م بكه، وسزای ئاگرمان لێ دور بخه‌ره‌وه». له باقیه‌كه‌ی دا ده‌پاڕێته‌وه به‌وه‌ى حه‌ز ده‌كات، وسوننهتیشه به ورده ڕا (الرَّمَل) -سه‌روی ڕێ كردن وخوار ڕا كردن- سێ سوڕانه‌وه‌ى یه‌كه‌م ئه‌نجام بدات، وچوارهكهى تریش به ڕێكردن بیكات، كه حهوتهكهى ته‌واو كرد به سه‌ر شانهكهى شانی دا ده‌پۆشێته‌وه، پاشان ده‌ڕوات بۆ لای مه‌قامی ئیبراهیم وئه‌مه ده‌خوێنێت: ﴿وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى﴾ [البقرة:125] «وتمان: له مه‌قامی ئیبراهیم دا شوێنێك ته‌رخان بكه‌ن بۆ نوێژ كردن تێیدا، كه بریتیه له‌و به‌رده‌ى ئیبراهیم له سه‌ری ڕاوه‌ستاوه له كاتی بونیاد نانی كه‌عبه دا». ودو ڕكات نوێژ له پشت مه‌قامه‌وه ده‌كات، له ڕكاتی یه‌كه‌م دا سوره‌تی «الكافرون» ده‌خوێنێت وله دوه‌میشدا «الإخلاص»، ئه‌گه‌ریش نه‌یتوانی له‌وێ نوێژ بكات -له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی وهاوشێوه‌كانی- ئه‌وا له هه‌ر شوێنێكی تری مزگه‌وته‌كه بۆی كرا نوێژ ده‌كات، ئه‌م تهوافهش بریتیه له: ته‌وافی هاتن (القُدوم) بۆ موفرید وقارین، وته‌وافی عومره بۆ موته‌مه‌تیع. دوای ئه‌وه شه‌رعیه بۆی له ئاوی زه‌مزه‌م بخواته‌وه ولێ‌ی بكات به سه‌ریدا، پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رده ڕه‌شه‌كه ئه‌گه‌ر كرا ده‌ستی پێوه ده‌دات. ئینجا ده‌چێت بۆ سه‌فا ومه‌ڕوه وئه‌م ئایه‌ته ده‌خوێنێت: ﴿إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ﴾ [البقرة: 158] «سه‌فا ومه‌ڕوه -كه دو كێوی بچوكن له نزیك كه‌عبه له دیوی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه- له دروشمه دیار وئاشكراكانی دینی خوایه كه داوا له خه‌ڵك كراوه سه‌عی بكات له نێوانیاندا»، ئینجا ده‌ڕواته سه‌ر كێوی سه‌فا تا به‌یت ده‌بینێت وڕو ده‌كاته قیبله وده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه، وسێ جار ته‌كبیر ده‌كات وئه‌ڵێ: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ، أَنْجَزَ وَعْدَهُ، وَنَصَرَ عَبْدَهُ، وَهَزَمَ الْأَحْزَابَ وَحْدَهُ» «هیچ په‌رستراوێكی هه‌ق نیه مه‌گه‌ر خوا، تاك وبێ شه‌ریكه، خاوه‌نی موڵك وستایشه، وهه‌ر خۆی توانای هه‌یه به سه‌ر هه‌مو شتێك‌دا، هیچ په‌رستراوێكی هه‌ق نیه مه‌گه‌ر خوا، تاك وته‌نهایه، به‌ڵێنی خۆی به جێهێنا، وبهندهكهى خۆی سه‌ر خست، گروپه‌كانی هه‌مو به ته‌نها له ناوبرد» ئه‌مه سێ جار ده‌كات وله نێوان هه‌ر دو جارێكدا دوعای زۆر ده‌كات، پاشان داده‌به‌زێت به پیاده ده‌ڕوات بۆ مه‌ڕوه، وله نێوان هه‌ر دو نیشانه سه‌وزه‌كه‌دا به خێرا ڕا ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ پیاوانه نه‌ك ئافره‌تان، پاشان ڕێ ده‌كات تا ده‌چێته سه‌ر مه‌ڕوه، ئه‌وه‌ى له سه‌ر سه‌فا كردی لێره‌ش ده‌یكات، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته یه‌ك ده‌ست «شوط»، ئینجا له مه‌ڕوه‌وه بۆ سه‌فا شهوتێكی تره تا هه‌ر حه‌وت سه‌عیه‌كه كۆتایی پێ دێت، ئه‌مه‌ش بۆ حه‌جی موفرید وقارین سه‌عی حه‌جه وبۆی نیه دوای ئه‌مه خۆی له ئیحرام بكاته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر له ئیحرام ده‌مێنێته‌وه، وبۆ حه‌جی تهمهتتوعیش سه‌عی عومره‌یه.
وحاجی موته‌مه‌تتیع دوای عومره‌كه‌ى، خۆی له ئیحرام ده‌كاته‌وه به كورت كردنه‌وه‌ى قژی، وئیتر جل وبهرگهكانی خۆی له‌به‌ر ده‌كاته‌وه تا ڕۆژی «التَّرْوِية» -كه ئه‌كاته هه‌شتی زو ئهلحیججه-، سه‌باره‌ت به حاجی موته‌مه‌تتیع ئه‌و هه‌ر له شوێنه‌كه‌ی خۆیه‌وه ئیحرام ده‌كات، به هه‌مان شێوه نیشته‌جێیانی مه‌ككه وده‌وربه‌ری. وسوننه‌ته دیسانه‌وه ئه‌وه بكات كه له كاتی میقاتدا كردی له خۆشۆردن وبۆن له خۆدان وخۆپاككردنهوه. وسه‌رجه‌م حاجیان به ده‌م له‌ببه‌یك كردنه‌وه به‌ره‌و مینا ده‌كه‌ونه ڕێ، وله مینادا نوێژی نیوه‌ڕۆ وعه‌سر وئێواره وعیشا وبه‌یانی ده‌كه‌ن به كورتكردنه‌وه‌ى چواریه‌كان به بێ كۆكردنه‌وه، پاشان له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی نۆیه‌مدا حاجی ده‌كه‌وێته ڕێ به‌ره وعه‌ره‌فه، ئه‌گه‌ر توانی له «نه‌میره» لا بدات تا لادانی خۆر له جه‌رگه‌ى ئاسمان ئه‌وا چاكه. كه خۆر لایدا پێشه‌وا یا جێگره‌كه‌ى وتارێكی كورت پێشكه‌ش ده‌كات، ئینجا نوێژی نیوه‌ڕۆ وعه‌سر به كۆكردنه‌وه وكورتكردنهوه ده‌كات له كاتی نیوه‌ڕۆ، پاشان ده‌ڕواته عه‌ره‌فه‌وه. واجبه له سه‌ر حاجی دڵنیا بێته‌وه له‌وه‌ى له ناو سنوری عه‌ره‌فه‌یه، ڕو ده‌كاته قیبله، وده‌ستی به‌رز ده‌كاته‌وه ده‌پاڕێته‌وه ولهببهیهك ده‌كات وستایشی خوا ده‌كات، وتێدهكۆشێت له كڕوزانه‌وه ویاد وپاڕانه‌وه له‌و ڕۆژه مه‌زنه‌دا. وباشترین شتێك له‌و ڕۆژه‌دا بوترێت بریتیه له: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ» «هیچ په‌رستراوێكی هه‌ق نیه مه‌گه‌ر خوا، تاك وبێ شه‌ریكه، خاوه‌نی موڵك وستایشه، وهه‌ر خۆی به سه‌ر هه‌مو شتێك‌دا به توانایه». له‌و ڕۆژه‌شدا به ڕۆژو نابێت، چونكه توانادارتری ده‌كات بۆ په‌رستن، هه‌روا به به‌رده‌وام به پێوه به كڕوزانه‌وه وملكه‌چی وزه‌لیلیه‌وه ده‌مێنێته‌وه تا خۆر ئاوابون، كه ئاوابو به هێوری وسهنگینیهوه به ده‌م لهببیهیك كردنه‌وه له عه‌ره‌فه‌وه ده‌ڕژێت وده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ره‌و موزده‌لیفه، له‌وێ نوێژی ئێواره وعیشا ده‌كات به كۆكردنه‌وه، وكورتكردنه‌وه‌ی عیشا. ڕێگه‌ش دراوه به لاوازه‌كان هه‌ر شه‌وه‌كه‌ى له موزده‌لیفه ده‌ر بچن، به‌ڵام به هێز له موزده‌لیفه ده‌مێنێته‌وه تا نوێژ به‌یانی. دوای نوێژ ڕو ده‌كاته قیبله وحه‌مدی خوا ده‌كات وته‌كبیر ده‌كات ولا إله إلا الله ده‌كات تا دونیا زۆر ڕۆشن ده‌بێته‌وه، پێش خۆر ده‌رچون به هێوری وسه‌نگینی وبه ده‌م له‌ببه‌یك كردنه‌وه له موزده‌لیفه‌وه ده‌كه‌وێته ڕێ، وحه‌وت به‌ردی بچوك له ڕێگادا هه‌ڵده‌گرێت، تا ده‌گاته شه‌یتان ڕه‌جمی عه‌قه‌به له‌وێ حه‌وت به‌ردی بچوكی لێ ده‌هاوێژێت ولهببهیك كردنیش ده‌بڕێت، ئینجا قوربانیهكهى سه‌ر ده‌بڕێت، وسوننهتیشه لێی بخوات، ئینجا سه‌ری ده‌تاشێت، دوای ئه‌وه ته‌وافی «الإفاضة»، وسهعی ده‌كات -سه‌عی سه‌فا ومهڕوهى حه‌ج-ئه‌گه‌ر موته‌مه‌تتیع بو، یا موفرید یا قارین بو وله‌گه‌ڵ ته‌وافی هاتن سه‌عی نه‌كردبو. سوننه‌تیشه ئه‌م كارانه به ڕیز بێت: شه‌یتان ڕه‌جم، ئینجا سه‌ر بڕین، پاشان سه‌ر تاشین یا كورت كردنه‌وه، [دوای ئه‌وه ته‌وافی «الإفاضة»]، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌مانه‌ى پاش وپێش خست هیچی تێدا نیه، ئه‌گه‌ریش دوانی له‌م سێ كاره كرد: شه‌یتان ڕه‌جمی عه‌قه‌به، وسه‌ر تاشین یا كورتكردنه‌وه، وتهوافكردن له‌گه‌ڵ سه‌عیدا -ئه‌گه‌ر سه‌عی له سه‌ر بو-، ئه‌وا له ئیحرام ده‌رچوه ده‌رچونی یه‌كه‌م، وههمو شتێكی بۆ حه‌ڵاڵ ئه‌بێت كه به ئیحرام لێی حه‌رام بوه جگه له ئافره‌ت، ئه‌گه‌ر هه‌ر سێكیانی كرد ئه‌وه له ئیحرام ده‌رچوه ده‌رچونی گه‌وره، وههمو شتێكیشی بۆ حه‌ڵاڵ ده‌بێت به ئافره‌تیشه‌وه، وله شه‌وی یانزه ودوانزهههم واجبه له مینا بمێنێته‌وه، وهه‌ر سێ شه‌یتانه‌كه ڕه‌جم ده‌كات له ڕۆژی یانزه‌هه‌م به بچوكه‌كه ده‌ست پێده‌كات ئینجا مامناوه‌ند وپاشان گه‌وره‌كه، به هه‌مان شێوه ڕۆژی دوانزهههمیش. كاتی هاویشتنیش له لادانی خۆره‌وه له جه‌رگه‌ى ئاسمان ده‌ست پێده‌كات تا ده‌رچونی سپێده. كه بچوكه‌كه‌ی هاویشت سوننه‌ته تۆزێك بڕواته پێشه‌وه به لای ڕاستدا، به پێوه ڕوه‌و قیبله ده‌وه‌ستێت وده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه وده‌پاڕێته‌وه، كه مامناوهندیهكهشی هاویشت سوننه‌ته بڕواته پێشه‌وه به لای چه‌پدا وڕو ده‌كاته قیبله وزۆر ڕا ده‌وه‌ستێت وده‌پاڕێته‌وه به ده‌ستی بهرزكراوهوه، به‌ڵام دوای گه‌وره «عه‌قه‌به»كه ڕاناوه‌ستێت، ئه‌گه‌ریش ویستی په‌له بكات «أن يتعجل» ئه‌وا واجبه له سه‌ری له ڕۆژی دوانزه‌هه‌مدا پێش ئاوابونی خۆر له مینا ده‌ر بچێت، ئه‌گه‌ر به ویستی خۆی له مینا مایه‌وه تا خۆری له سه‌ر ئاوا بو ئه‌وا واجبه له سه‌ری شه‌وی سیانزه‌ش بمێنێته‌وه. پاشان ئه‌گه‌ر ویستی له مه‌ككه ده‌ر بچێت پێویسته له سه‌ری ته‌وافی ماڵئاوایی بكات، وكۆتا دیداری له‌گه‌ڵ به‌یتدا بێت، ئه‌م تهوافهش له سه‌ر ئافره‌ت ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر له عاده یا زه‌یستانی بێت.