هه‌ندێك له مامۆستایانى ئاینى ڕیشیان نییه وه ده‌ڵێن سونه‌ته ، وه گه‌نجانیش چاویان لێ ده‌كه‌ن جا پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ڕیش سوننەتە یان واجبە؟
ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه‌وا ده‌ڵین ڕیش سونه‌ته ئه‌وا چاك ده‌زانن كه‌وا له مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی و مه‌زهه‌به‌كانی تر ڕیش تاشین حه‌ڕامه ، كتێبێك هه‌یه به‌ناوی (تحریم الحلق اللحیة عند المذاهب الأربعة) قه‌ولی هه‌ر چوار مه‌زهه‌بی هێناوه‌ته‌وه له سه‌ر حه‌ڕامی تاشینی وه به‌ڵگه‌شمان حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ره ﷺ كه فه‌رمان ده‌كات (أعْفُوا اللِّحى) فه‌رمان ده‌كات كه‌ریش به‌رده‌نه‌وه.
جا فه‌رمان و ئەمر بۆ چییه؟
پرسیار له‌و مامۆستایانه بكه‌ن ( الأمر للوجوب) ئه‌مر بۆ واجب بونه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه له وجوبه‌وه دای به‌زێنێت بۆ سوننەت ، وه‌هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فرمانێكی كردبێت و خۆی نه‌ی كردبێت ئه‌وا مانای ئه‌وه نییه كه واجب نییه ، به‌ڵام هیچ کات له پێغه‌مبه‌ری خواوه نەهاتووه كه جارێ له جاران ڕیشی تاشیبێت ، با ئه‌و مامۆستایانه خۆیان به‌ڵگه‌یه‌ك بهێننه‌وه به‌ڵكو خۆیان ده‌ڵێن ( كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ... كَثَّ اللِّحْيَةِ ، كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ... كَثِيرَ شَعْرِ اللِّحْيَةِ) پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ریشێكی چڕ و پری هه‌بووه .
بۆیه بۆ هیچ پیاوێك لایق نییه كه ڕیشی بتاشێت ، وه به تایبه‌تی بۆ مامۆستایانی ئاینی نه‌ك هه‌ر حه‌ڕامه به‌ڵكو نه‌شیاو و ناشیرینه.
بەڵگەكانی واجبێتی ڕیش دانان كە سەرجەم فەرموودەكان لە ( صەحیحی بوخاری و موسلم) دا هاتوون
1- عن ابنِ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عنهما، عن النَّبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم أنَّه قال: ((أحْفُوا الشَّوارِبَ وأعْفُوا اللِّحى)) أخرجه مسلم (259).
2- وعنه أيضًا، عن النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم أنَّه قال: ((خَالِفُوا الْمُشْرِكِينَ، وَفِّروا اللِّحى، وأحْفُوا الشَّوارِبَ )) أخرجه البخاري (5892).
3- وعنه أيضًا، عن النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم أنَّه قال: ((أنهِكوا الشَّوارِبَ، وأعْفُوا اللِّحى )) أخرجه البخاري (5893).
4- وعنه أيضًا، عن النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم أنَّه قال: ((أحْفُوا الشَّوارِبَ، وأوفُوا اللِّحى)) أخرجه مسلم (259).
5- عن أبي هريرة رَضِيَ اللهُ عنه، عن النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم أنَّه قال: ((جُزُّوا الشَّوارِبَ وأرْخُوا اللِّحى؛ خالِفوا المَجوسَ )) أخرجه مسلم (260). وجاء بلفظِ ((أرْجُوا ) بالجيم.
