خەڵکانێک لە ئێستادا کە خێر و صەدەقە دەکەن و هاوکارى هەژارەکان دەکەن وێنە بڵاو دەکەنەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جا پرسیارەکەم ئەمەیە ئایا خێر وصەدەقە بەنهێنى بکرێ باشترە یان بە ئاشکرا؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەکەم : ئەصڵ ئەوەیە کە خێر و صەدەقە کردن بە نهێنى بکرێ
ئەصڵ ئەوەیە کە خێر و صەدەقە کردن بە نهێنى بکرێ چونکە پاداشتى زیاتر و گەورە ترە ، هەروەک خواى گەورە دەفەرموێ :
﴿ إِن تُبْدُوا الصَّدَقَاتِ فَنِعِمَّا هِيَ ۖ وَإِن تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا الْفُقَرَاءَ فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۚ وَيُكَفِّرُ عَنكُم مِّن سَيِّئَاتِكُمْ ۗ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (٢٧١)﴾
واتە : ئه‌گه‌ر صه‌ده‌قه‌و خێرتان كرد ئاشكرای بكه‌ن ئه‌مه شتێكی چاكه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی چاوتان لێ بكات، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاتان له نیه‌تتان بێت و توشی ریا نه‌بن [وَإِنْ تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا الْفُقَرَاءَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو به نهێنی بیده‌ن به‌فه‌قیرو هه‌ژاران ئه‌مه‌یان باشتره بۆ ئێوه [وَيُكَفِّرُ عَنْكُمْ مِنْ سَيِّئَاتِكُمْ] وه خوای گه‌وره له خراپه‌كانتان خۆش ئه‌بێ به‌هۆی ئه‌و صه‌ده‌قه‌یه‌ی كه كردووتانه به نهێنی و به ئاشكرا [وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (271)] وه خوای گه‌وره زۆر زانیاریه‌كی ووردی هه‌یه وه زانایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه.
دووەم : فەزڵی خێر و صەدەقە بە نهێنى
وە صەدەقە کردن بە نهێنى توڕەیی پەروەردگار لادەبات.
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (صَدَقَةَ السِّرِّ تُطْفِيءُ غَضَبَ الرَّبِّ) صَحِيح الْجَامِع للشَيخ الألبَاني (3759).
واتە: خێر‌و صەدەقەی نهێنی تووڕەبوونی پەروەردگار لادەبات نایهێڵێت.
وەهەروەها ئەو باوەڕدارەی ماڵ و سامانی دەبەخشێت بە نهێنی لەژێر سێبەری عەرشی پەروەردگاردا حەشر دەكرێت
وەکو پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : (سَبْعَةٌ يُظِلُّهُمُ اللَّهُ فِي ظِلِّهِ يَوْمَ لاَ ظِلَّ إِلاَّ ظِلُّهُ: وَرَجُلٌ تَصَدَّقَ بِصَدَّقَةٍ فَأَخْفَاهَا حَتَّى لاَ تَعْلَمُ شِمَالُهُ مَا تُنْفِقُ يَمينُهُ) الْبُخَاريّ(660)
واتە: حەوت كۆمەڵ هەن پەروەردگار لە ڕۆژی دواییدا دەیان خاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆیەوە، لەو ڕۆژەدا هیچ سێبەرێك نییە جگە لەو سێبەرە: پیاوێك خێر دەكات و دەبەخشێت بەشاراوەیی، ئەگەر بەدەستی ڕاست ببەخشێت نایەڵێت چەپی پێی بزانێت.
سێیەم : سودی خێر و صەدەقە بە نهێنی
صەدەقە کردن بەنهێنى پارێزراوت دەکات لەوەى کە توشی ڕیا ببی و نەفست ڕادێنێ لەگەڵ ئیخلاص و خوا مەبەست بوون لە کارەکەدا ، زیاتر ئیخلاصی تێدایە .
وە تەنانەت هەندێ لە زانایان دەفەرموون : باشترە کە خۆت ڕاستەخۆ ئەو خێر وصەدەقە نەگەیەنى بەڵکو کەسێک بکەى بە وەکیل و ئەو بۆت بگەیەنێ ، تاوەکو کەس نەزانێ کە تۆ ئەو خێر و صەدەقەیەت کردوە ئەمەش زیاتر دەتپارێزێ لە ڕیا .
چوارەم : چ کاتێک باشە خێر و صەدەقە بە ئاشکرا بکرێ ؟
وەکو سەرەتا ئاماژەمان پێ دا ئەصڵ ئەوەیە کە صەدەقە بە نهێنى بکرێ ، بەڵام ئەگەر بۆ بێ دەنگ کردنی کەسانی مولحید و بێباوەڕ بێ تا بزانن دڵسۆزانی خەڵک و خێرخوازان بریتین لە ئەهلی مزگەوت و حاجی و مامۆستایانی ئاینی ، وەهەروەها گەر بۆ تەشجیع کردنى کەسانى تر بێ یان بۆ مەصڵەحەتێک بێ دەکرێ بە ئاشکرا صەدەقە بکرێ بەتایبەت کاتێک کەسێک بۆ نموونە گومانى پێ ببرێ کەزەکات نادات ، یان بۆ ئەوەى کەسانى تریش چاوی لێ بکەن دەکرێ لەم کاتەدا بە ئاشکرا زەکات وخێرەکەى ببەخشێ ئەمەش لە بابی : (من سنّ سنة حسنة فله أجرها وأجر من عمل بها إلى يوم القيامة) واتە : هه‌ر كه‌سێك ڕێگايه‌كى باشى بۆ خه‌ڵکى داڕشت ئه‌وا پاداشتى كرداره‌كه‌ى خۆى و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌شى بۆ هه‌يه كه ره‌فتارى پێده‌كه‌ت تاوه‌كو ڕۆژي دواىى .
بەڵام ئەبێ زۆر ئاگادارى نیەتى ببێ و توشی ڕیا نەبێ . والله أعلم .
خواى گەورە فەرموویەتى : ﴿ الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُم بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ سِرًّا وَعَلاَنِيَةً فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ ﴾ سورەتی: البقرة ئایەتی ژمارە: ٢٧٤
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵی خۆیان ئه‌به‌خشن به شه‌و و به‌ڕۆژ، به نهێنی و به ئاشكرا، پێویستی كرد به نهێنی، وه پێویستی كرد به ئاشكرا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی چاویان لێ بكات، وه‌نه‌فه‌قه‌ی ماڵ و منداڵی خۆتیش ده‌گرێته‌وه [فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ] ئه‌مانه ئه‌جرو پاداشتی خۆیان هه‌یه لای خوای گه‌وره [وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ] وه كه مردن ترسیان له‌سه‌ر نیه بۆ داهاتوویان [وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (274)] وه خه‌فه‌ت ناخۆن له ڕابردوویان له دونیادا، چونكه خوای گه‌وره باشتریان پێ ده‌به‌خشێت.
وە زاناى پایەبەرز شێخ ابن عثيمين به‌ڕه‌حمه‌ت بيت ده‌فه‌رمووێت : هه‌ندێک جار ئاشكراكردنى خێر و چاكه باشتره له‌وه‌ى به نهێنى بێت ، ئه‌و كاته‌ش ئه‌گه‌ر مه‌صڵەحەتێک هه‌بوو له ئاشكرا كردنيدا وه‌كو ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى چاوى لێ بكه‌ن و كرداره‌كه‌ى ئه‌و دووباره بكه‌نه‌وه ، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و كه‌سه له‌وانه‌يه كه ڕێنمونى خەڵکى ده‌كات بۆ كارى چاكه ، وه ڕێگايه‌كى باشى بۆ خه‌ڵكى داڕشتووه ، وه هه‌ركه‌سێكيش ڕێنمونى خەڵکى بكات بۆ چاكه ئه‌وا وه‌كو ئه‌و كه‌سه وايه خۆى چاكه‌كه‌ى كردبێت وه هه‌ركه‌سێك ڕێگايه‌كى باشى بۆ خەڵکى داڕشت ئه‌وا پاداشتى كرداره‌كه‌ى خۆى و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌شى بۆ هه‌يه كه ره‌فتارى پێده‌كه‌ت تاوه‌كو ڕۆژى دواىى) . فتاوى الشيخ ابن عثيمين
وە هەروەها شێخ ابن عثيمين به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ده‌فه‌رمووێت : شاردنه‌وه‌ى به‌خشينه‌كان باشتره بێگومان ته‌نها له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه له‌وانه‌يه هۆكارێك هه‌بێت بۆ ئه‌م شاردنه‌وه‌ى باشتر نه‌بێت ، وه‌كو ئه‌وه‌ى له ئاشكرا كردنى به‌خشينه‌كه‌دا هاندانى خه‌ڵکى ديكه‌ى تێدا بێت بۆ به‌خشين و صه‌ده‌قه ، له‌م حاڵەته‌دا ئاشكرا كردن باشتره ...
حاڵەكه‌ش له سێ پله به‌ده‌ر نيه :
1- له‌وانه‌يه نهێنى سود به‌خش تر بێت ،
2- يان ئاشكرا كردن سود به‌خش تر بێت .
3- ئه‌گه‌ر وه‌كو يه‌ك بوون ئه‌وا نهێنى باشترينه. شرح رياض الصالحين
وه له هه‌ردوو دۆخه‌كه‌شدا بێگومان نيه‌تى كه‌سه‌كان ڕۆڵى كارگه‌رى خۆى هه‌يه .
پێنجەم : بڵاو نەکردنەوەى وێنەى ئەو کەسانەى کە خێریان پێ دەکەى
لە کاتى خێر وصەدەقە کردن بەهەژاران نابێ وێنەى ئەو کەسانە بگرێت کە خێر و صەدەقەى پێ دەکات و پاشان بڵاوى بکاتەوە ، چونکە ڕەنگە بچێتە ژێر ئەو ئایەتەى کە خواى گەورە سەبارەت بە ئادابی بەخشین فەرموویەتى :
﴿ الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ثُمَّ لَا يُتْبِعُونَ مَا أَنفَقُوا مَنًّا وَلَا أَذًى ۙ لَّهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴾ سورەتی: البقرة ئایەتی ژمارە: ٢٦٢
واتە : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵی خۆیان له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشن [ثُمَّ لَا يُتْبِعُونَ مَا أَنْفَقُوا مَنًّا وَلَا أَذًى] پاشان منه‌ت ناكه‌ن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێیان به‌خشیوه وه ئازاریشی ناده‌ن به‌وه‌ی كه ده‌مدرێژی و قسه‌ی پێ بكه‌ن [لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ] ئه‌مانه ماده‌م نیه‌تیان بۆ خوای گه‌وره بووه وه منه‌تیان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا نه‌كردوو ئازاریان نه‌داوه ئه‌جرو پاداشتی خۆیان هه‌یه لای خوای گه‌وره [وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ] وه دوای ئه‌وه‌ی كه مردیشن ترسیان له‌سه‌ر نیه بۆ داهاتوویان [وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (262)] وه خه‌فه‌تیش ناخۆن له ڕابردوویان له دونیادا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له قیامه‌تدا باشتریان پێ ئه‌به‌خشێ.
شەشەم : پاداشتى خێر و صەدەقە لە ئیسلامدا
لەکۆتاییدا ئەوەشتان بیر دەخەینەوە کە خێر وصەدەقە کردن پاداشتى زۆر زۆر گەورەیە لە ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا ، و یەكێك لە بەها جوانەکانى ئاینى پیرۆزى ئیسلام ئەوەیە کە لە چەندین ئایەت و فەرموودەدا هانى داوین بۆ خێر و صەدەقە کردن ، وە پاداشتێکى زۆر زۆرى داناوە بۆ ئەو موسڵمانانەى کەوا خێر و صەدەقە دەکەن لەوانە :
یەكەم: خێر و صەدەقە خواى گەورە پاداشتی گەورەى بۆ داناوە لە ( 1 بە 700) و تا زیاتریش
دووەم: خێر و یارمەتی تاوان دەشواتەوە و نایهێڵێ:
سێیەم: صەدەقەو یارمەتی بەربەستە لەنێوان خاوەنەكەی و دۆزەخدا :
چوارەم : بەهۆى صەدەقەوە لە قیامەتدا لە دەرگاى خێر و صەدەقەوە بانگ دەکرێی بۆ بەهەشت
پێنجەم : ئەو موسڵمانانەى کە ماڵ دەبەخشن بە نهێنی لەژێر سێبەری عەرشی پەروەردگاردا دەبن
شەشەم : مەلائیکە دوعاى خێرت بۆ دەکەن
حەوتەم : بە هۆى خێر و صەدەقەوە ڕزق و ڕۆزیت زیاد دەکات .
هەشتەم: خێر‌و صەدەقەی نهێنی هۆكارە بۆ نەمانی توڕەیی پەروەردگار
نۆیەم : دەبێتە هۆکارى چارەسەرى نەخۆشی
دەیەم : خێر‌و صەدەقەدان هۆكارە بۆ ئەوەی خەڵات و دیاری تایبەتی خوای گەورەت بۆ بێت
ستافی وەڵامەکان