جيماع كردن لە ژورێکدا کە قورئانى تێدابێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جيماع كردن لە ژورێکدا کە قورئانى تێدابێ
پرسیار:

حوکمی جیماع کردن چی یە لەژوورێکدا کەقورئانی تێدا بێت ، لەکاتێکدا هیچ ژوورێکی تر نەبێت ، ئایا ئەوە بەبێ ڕێزی دادەنرێت بەرانبەر قورئان  ؟

یەکەم : 
هیچ خیلافێک لەناو زانایاندا نی یە لەبارەی واجبێتی ڕێز گرتن لە قورئان و پاراستنی .
ئیمامی النووي - رحمه الله - دەڵێت: " أجمع العلماء على وجوب صيانة المصحف واحترامه " .
انتهى من " المجموع " (2/85). 
واتە : زانایان کۆدەنگن لەسەر واجبی پاراستنی قورئان وڕێز لێ گرتنی .

دووەم : 
زانایان حاڵاتێکی زۆریان باس کردووە کەبێ ڕێزی تێدایە بەرانبەر قورئان لەوانە : 
فڕێدانی بۆ سەر زەوی ، یاخود دانانی لەجێگایەکی پیس ، یاخود پێ نان پێیدا ، یاخود تف کردن لێی .. وجگە لەمانەش . 

جا جیماع کردن لەژوورێکدا کەقورئانی تێدا بێت بەبێ ڕێزی دانانرێت بەرانبەر قورئان ، وە هیچ جیاوازی نی یە گەر ژووری تر هەبێت یاخود نا  . 
وە مەعلومە کەزۆربەی ژووی موسوڵمانان قورئانی تێدایە ، وە لەهیچ یەکێک لەزانایانەوە نەگێڕدراوەتەوە ـ ئەوەندەی کەئێمە زانیبێتمان ـ ڕێگریان کردبێت لەجیماع کردن لەگەڵ خێزاندا لەژوورێکدا کەقورئانی تێدا بێت ، خۆ ئەگەر شتێکی وا هەبوایە ئەوا ئاماژەیان پێ دەدا ، هەر وەک ئاماژەیان بەبابەتەکانی تر داوە ، جا کاتێ باسیان نەکردووە ئەوە بەڵگەیە لەسەر دروستێتی ومانەوەی لەسەر ئەسڵەکە کەئەسڵ لەهەموو شتێکدا ئەوەیە دروستە مەگەر بەبەڵگەیەک نەبێت . 

وە پرسیار کراوە لە "اللجنة الدائمة" (3/67) لەبارەی بابەتێکەوە کەنزیکە لەم پرسیارە :
ئایا دروستە قورئان ببرێتە ژووری خەوەوە ، و لەسەر جێگای نوستن دابنرێت و پێش نوستن قورئان بخوێندرێت ، وقورئان بخرێتە سندوقێکی ئاسنەوە ، بەڵام لەژووری خەودا ؟ 

لە وەڵامدا گوتویانە :
دروستە بۆ مرۆڤی موسوڵمان قورئان بخوێنێت لەژووری نوستن ولەسەر جێگای نوستن ، گەر لەش گران نەبێت ، وقورئان بخوێنێت گەر دەست نوێژی هەبێت .
خۆ ئەگەر حەڕام بوایە قورئان لەژووری نوستندا کەزۆر جار وایە جوت بوون تیایدا ڕوو دەدات ئەوا زانایان ڕوونیان دەکردەوە وپشت گوێیان نەدەخست لەبەر دوو بارە بوونەوەی وپێویستی خەڵک بۆی . 

والله أعلم .

سەردان: ٥,٩٧٠ بەش: قورئانی پیرۆز