جۆرەکانى مونافیق و کەسی دووڕوو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جۆرەکانى مونافیق و کەسی دووڕوو
پرسیار:

چەند جۆر مونافیق هەیە؟ کامیان لە بازنەى ئیسلام چوەتە دەرەوە؟ وە ئایا کەسی مونافیق تەوبەى بۆ هەیە؟

الحمد لله رب العالمين وأصلي وأسلم على نبينا محمد خاتم النبيين وإمام المتقين، وعلى آله وأصحابه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين.
 دوو ڕووی دوو جۆرە : 
جۆرى یەکەم : دوو ڕوویی گەورە ( نفاق أكبر ) کە مرۆڤ لە ئیسلام دەباتە دەرەوە .
ئەوەش بریتیە لەوەی مرۆڤ لەڕواڵەتدا موسوڵمان بێت بەڵام لە ناخ و حەقیقەتدا کافر بێت ، وەک ئەوەی لەسەردەمی پێغەمبەردا صلى الله عليه وعلى آله وسلم ڕووی دا ، ولەم ئایەتەدا ئاماژەی پێ دراوە : ﴿وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَمَا هُمْ بِمُؤْمِنِينَ﴾.
واتە :له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ئیمانمان به‌خوای گه‌وره‌و به‌ ڕۆژی دوایی هه‌یه‌ به‌ڵام ڕاست ناكه‌ن و له‌ حه‌قیقه‌ت و ڕاستیدا ئیمانیان نیه‌.

ئەم کەسانە لەڕواڵەتدا وا نیشان دەدەن موسوڵمانن ، و لەگەڵ خەڵکدا نوێژ دەکەن ، و ڕەنگە خێریش بکەن ، و یادی خوداش بکەن ، بەڵام بەکەمی یادی خودا دەکەن ، ودینی ئیسلام لەڕواڵەتدا بەڕاست دەزانن بەڵام لەحەقیقەتدا ڕاست ناکەن، خوای پەروەردگار لەبارەیانەوە فەرموویەتی : ﴿إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّهِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ﴾. 
واتە : ئه‌ى محمد - -  كاتێك كه‌ مونافیقان دێن بۆ لات و ئاماده‌ی مه‌جلیست ئه‌بن ئه‌ڵێن: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - -  ئێمه‌ شایه‌تی ئه‌ده‌ین كه‌ تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت - -  ، وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌زانێ كه‌ تۆ به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رو - -  نێردراوی خوای گه‌وره‌ی ،وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌دڵنیایی شایه‌تی ئه‌دات كه‌ مونافیقان له‌م قسه‌ كردنه‌یان درۆ ئه‌كه‌ن كه‌ ئه‌ڵێن: ئێمه‌ له‌ دڵه‌وه‌ شایه‌تی ئه‌ده‌ین كه‌ تۆ پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌ی - -  .
ئه‌وان ئه‌م سوێنده‌ درۆیینانه‌یان كردووه‌ به‌ قه‌ڵغان و به‌ربه‌ستێك خۆیانی پێ ئه‌پارێزن له‌ كوشتن وه‌ به‌هۆی ئه‌مه‌یشه‌وه‌ ڕێگری ئه‌كه‌ن له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی دینی خوای گه‌وره‌و خه‌ڵكى پێ ده‌خه‌ڵه‌تێنن ، كه‌ ئه‌مه‌یش خراپترین كاره‌ ئه‌وان ئه‌یكه‌ن كه‌ نیفاق و ڕێگری كردنیانه‌ له‌ دینی خوای گه‌وره‌. 

ئەم جۆرە لەدوو ڕووی پەنا بەخودا خاوەنەکەی دووچاری بنی بنەوەی دۆزەخ دەکات .
دواتر زانایان ناکۆکن ئایا تەوبەی بۆ هەیە یاخود نا ؟
هەندێ لەزانایان دەڵێن : تەوبەی بۆ نیە ، ئەوەش لەبەر ئەوەی ئیمانەکەی تەنها بریتیە لەوەی بەزمان ئاشکرای دەکات ئەمەش پێش تەوبەکە بوونی هەیە . 
بەڵام بۆ چوونی ڕاست ئەوەیە باوەڕەکەی قەبوڵ کراوە گەر تەوبەیەکی ڕاستگۆیانە بکات وتەسەروفاتەکانی پێشووی ڕاست بکاتەوە ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە : ﴿(إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ نَصِيراً إِلاَّ الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَاعْتَصَمُوا بِاللَّهِ وَأَخْلَصُوا دِينَهُمْ لِلَّهِ فَأُوْلَئِكَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ وَسَوْفَ يُؤْتِ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ أَجْراً عَظِيماً)﴾.
واتە : به‌دڵنیایی مونافیقان له‌ خوارترین پله‌ی ئاگری دۆزه‌خن، كه‌ (ده‌رك) یان (ده‌ره‌كات) پله‌یه‌ بۆ خواره‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی (ده‌ره‌ج) یان (ده‌ره‌جات) كه‌ پله‌یه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌، بۆیه‌ به‌هه‌شت (ده‌ره‌جاتی) هه‌یه‌ پله‌كانی بۆ سه‌ره‌وه‌یه‌و دۆزه‌خ (ده‌ره‌كاتی) هه‌یه‌ پله‌كانی بۆ خواره‌وه‌یه‌، خوارترین پله‌ی ئاگری دۆزه‌خ كه‌ سه‌ختترین سزایه‌ بۆ مونافیقانه‌ ، وه‌ نابینی كه‌س پشتیوانیان بێ وه‌ ڕزگاریان بكات له‌ ئاگری دۆزه‌خ. 
ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێ كه‌ ته‌وبه‌ بكه‌ن و ده‌ست هه‌ڵگرن له‌ نیفاق وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ تێكیان داوه‌ چاكی بكه‌نه‌وه‌ ، وه‌ پشت به‌خوای گه‌وره‌ ببه‌ستن وه‌ به‌ ئیخلاصه‌وه‌ عیباده‌ت بۆ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ، ئا ئه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕدارانن له‌ دونیاو له‌ قیامه‌تدا ، ئه‌و كاته‌یش خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ باوه‌ڕداران داناوه.

جۆری دووم: دوو ڕوویی بچوک( النفاق الأصغر ) کە خاوەنەکەی لەبازنەی ئیسلام ناباتە دەرەوە ، هاوشێوەی ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەرە صلى الله عليه وعلى آله وسلم: «آية المنافق ثلاث: إذا حدث كذب، وإذا وعد أخلف، وإذا اؤتمن خان».
واتە : نیشانەی دوو ڕوویی سێ شتە :
کاتێ قسە دەکات زۆر جار درۆ دەکات ، و کاتێ وەعدێک دەدات دەیشکێنێت ، و کاتێ بەئەمین زانرا خیانەت دەکا .

وەهەروەها فەرموویەتی : ( أربع من كن فيه كان منافقاً خالصاً , ومن كانت فيه خلة منهن كانت فيه  خلة من النفاق حتى يدعها إذا حدث كذب وإذا عاهد غدر , وإذا وعد أخلف , وإذا خاصم  فجر ) رواه مسلم/53 .
واتە : هەر کەسێک چوار خەسەڵەتی تێدا بێت ئەوا مونافیقی حەقیقی یە ، وە هەر کەسێک یەکێک لەوانەی تێدا بێت ئەوا نیشانەیەک لەنیشانەکانی مونافیقی تێدایە تاوەکو وازی لێ دێنێت ، کاتێ قسە دەکات درۆ دەکات ، و کاتێ پەیمانێک دەدات خیانەت دەکات ، و کاتێ وەعد دەدات دەیشکێنێت ،وکاتێ توشی ناخۆشیەک دەبێت لەگەڵ کەسێک ستەم دەکات وقسەی نەشیاو دەکات وسنوور دەبەزێنێت.

ئەم جۆرە لەنیفاق مرۆڤ لە ئیسلام دەرناکات ، بەڵام ترسی ئەوەی لێ دەکرێت سەر بکێشێت بۆ نیفاقی گەورە .

جا من بەم بۆنەیەوە داوام وایە لەبرایان ڕاستگۆ بن لە قسە و گوفتارەکانیاندا ، و بەوەفا بن بەرانبەر وەعدەکانیان ، و ئەمانەت بەشێوەکی کامڵ بگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکانیان .

 بەنیسبەت یەکەمەوە کە ڕاستگۆییە لەقسە و گوفتاردا ، پێغەمبەر صلى الله عليه وعلى آله وسلم زۆر پێداگری دەکرد لەسەری و وشیاری دەدا لەدرۆ هەر وەک فەرموویەتی : «عليكم بالصدق فإن الصدق يهدي إلى البر، وإن البر يهدي إلى الجنة، ولا يزال الرجل يصدق ويتحرى الصدق حتى يكتب عند الله صديقاً. وإياكم والكذب فإن الكذب يهدي إلى الفجور، وإن الفجور يهدي إلى النار، ولا يزال الرجل يكذب ويتحرى الكذب حتى يكتب عند الله كذاباً».
واتە : پەیوەست بن بە ڕاسگۆییەوە ، چونكە بەڕاستی ڕاستگۆیی ڕێنماییت دەكات بۆ چاكە ، وە چاكەش ڕێنماییت دەكات بۆ بەهەشت ، وە پیاو بەردەوام ڕاست دەكات و بە دوای ڕاستیدا دەگەڕێت تاوەكو لە لای خوا بە زۆر ڕاستگۆ دەنووسرێت ، وە وریا و بە ئاگا بن لە درۆكردن ، چونكە بەڕاستی درۆكردن ڕێنمایی دەكات بۆ خراپەكاری ، وە خراپەكاریش ڕێنمایی دەكات بۆ ئاگری دۆزەخ ، وە پیاو بەردەوام درۆ دەكات و بە دوای درۆدا دەگەڕێت تاوەكو لە لای خوا بە زۆر درۆزن دەنووسرێت .

وەبەنیسبەت پاراستنی وەعدەوە خوای گەورە وەسفی ئەو کەسانەی کردووە کە کاتێ وەعد و پەیمانێک دەدەن دەیهێننە جێ . وەبەنیسبەت دانەوەی ئەمانەت ، چەندین بەڵگە هەن لەسەر واجبی گەڕاندنەوەی ئەمانەت هەروەک لەم ئایاتە پیرۆزەدا هاتووە :

﴿إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ﴾
واتە : به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ فه‌رمانتان پێ ده‌كات كه‌ ئه‌مانه‌ته‌كان بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ خاوه‌نی خۆیان، ئه‌م ئایه‌ته‌ هه‌ر چه‌نده‌ ئایه‌تێكی مه‌ده‌نییه‌ له‌ دوای كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ر- - بۆ مه‌دینه‌ دابه‌زیوه‌، به‌ڵام له‌ناو مه‌ككه‌دا دابه‌زیوه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كلیله‌كانی كه‌عبه‌ی پیرۆز بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى كه‌ (عثمان بن أبي طلحة) بوو ، وه‌ ئه‌گه‌ر حوكم و بڕیاریشتان دا له‌ نێوان خه‌ڵكیدا با به‌ دادپه‌روه‌ری بێ به‌تایبه‌تی قازیه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌ فه‌رمانڕه‌وان، چونكه‌ تا دادپه‌روه‌ر بن خوا له‌گه‌ڵیانه‌و پشتیوانیانه‌.

وەهەروەها ئامۆژگاریان دەکەم بەجێ بەجێ کردنی ئەو شتانەی کە خوای گەورە لەسەری واجب کردوون :
جا مافی نێوان ژن ومێرد بێت ، یاخود نێوان دوو کەس بێت کە مامەڵە بەیەکەوە دەکەن ، و یاخود لەنێوان خاوەن ماڵ ودوکان و کرێ نیشناندا بێت ، بۆ ئەوەی مرۆڤ پارێزراو بێت لەیەکێک لەنیشانەکانی نیفاق ودوو ڕووی .

وەڵامى زانای پایەبەرز : شێخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله-

سەرچاوە : سلسلة فتاوى نور على الدرب > الشريط رقم [347]

سەردان: ٤,٨٢٢ بەش: مونافق و دووڕووەکان