پێناسەى کەسی مونافیق و دووڕوو چیە؟ وە زیانەکانى نیفاق و دووڕووى چیە؟ وە نیشانەکانى کەسی مونافیق کامەیە؟
نیفاق و دوو ڕووی بریتی یە لەوەی کەسەکە بە ڕواڵەت خۆی بە موسوڵمان بزانێت بەڵام لەناخی دا باوەڕی بە ئیسلام نەبێت ..
بێگومان دوو ڕووی نەخۆشیەکی ترسناکە و زیانێکی گەورەی هەیە لەوانە :
یەکەم : کەسی دوو ڕوو لە کافر خراپترە ، بۆیە خوای گەورە بنی دۆزەخی بۆ دەس نیشان کردوون ، هەروەک فەرموویەتی : (إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا ) النساء/145 .
واتە : به‌دڵنیایی مونافیقان له خوارترین پله‌ی ئاگری دۆزه‌خن، كه (ده‌رك) یان (ده‌ره‌كات) پله‌یه بۆ خواره‌وه به پێچه‌وانه‌ی (ده‌ره‌ج) یان (ده‌ره‌جات) كه پله‌یه بۆ سه‌ره‌وه، بۆیه به‌هه‌شت (ده‌ره‌جاتی) هه‌یه پله‌كانی بۆ سه‌ره‌وه‌یه‌و دۆزه‌خ (ده‌ره‌كاتی) هه‌یه پله‌كانی بۆ خواره‌وه‌یه، خوارترین پله‌ی ئاگری دۆزه‌خ كه سه‌ختترین سزایه بۆ مونافیقانه ، وه نابینی كه‌س پشتیوانیان بێ وه ڕزگاریان بكات له ئاگری دۆزه‌خ.
دووەم : کەسی دوو ڕوو بەردەوام لەفێڵ و تەڵەکە و گۆڕاندا دەژی لەڕواڵەتدا لەگەڵ باوەڕدارانە ، بەڵام لەحەقیقەتدا لەگەڵ بێباوەڕانە ، خوای پەروەردگار ئاماژەی بەمە داوە وفەرموویەتی (مُّذَبْذَبِينَ بَيْنَ ذَٰلِكَ لَا إِلَىٰ هَٰؤُلَاءِ وَلَا إِلَىٰ هَٰؤُلَاءِ ۚ وَمَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُ سَبِيلًا) النساء/143 .
واتە : مونافیقان دوو دڵن له نێوان موسڵمانان و له نێوان موشریكاندا خۆیان یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه بۆ لای هیچ كامێكیان نه بۆ لای ئه‌مان خۆیان یه‌كلا كردۆته‌وه نه بۆ لای ئه‌وان، به‌ڵكو له رووكه‌شدا له‌گه‌ڵ باوه‌ڕدارانن و له ناوه‌ڕۆك و ناخدا له‌گه‌ڵ كافرانن ، وه‌هه‌ر كه‌سێكیش كه خوای گه‌وره گومڕای بكات ئه‌وه هیچ ڕێگایه‌ك نابینی كه بیگه‌ینێ به‌حه‌ق ئه‌مانه خوای گه‌وره گومڕای كردوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌قیان ناسی و شوێنی نه‌كه‌وتن شایه‌نی هیدایه‌ت نین .
سێیەم: کەسانی دوو ڕوو لەبەر ناخ پیسیان زۆر دوورن لەدینی خوا ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَىٰ مَا أَنزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ رَأَيْتَ الْمُنَافِقِينَ يَصُدُّونَ عَنكَ صُدُودًا ) النساء/61 .
واتە : وه كاتێك كه بانگیان بكه‌یت و پێیان بڵێیت وه‌رن بۆ لای ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندوه وه وه‌رن بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا- ﷺ - با حوكم و بڕیار له نێوانتاندا بكات ،ئه‌بینی مونافیقان پشتت تێ ئه‌كه‌ن و ڕا ئه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه حوكم بێننه‌وه بۆ لای قورئان و بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا- ﷺ -.
مونافق: هەڵس و کەوتی کەسی دوو ڕوو لەگەڵ مەسڵەحەتەکانیاندایە ،و کاتێ دەگەن بەموسوڵمانان خۆشەویستی خۆیانیان بۆ دەردەبڕن بەئومێدی ئەوەی بەو هۆیەوە شتێکیان دەس کەوێت ..لەو لاشەوە کاتێ دەگەن بەگەورەکانیان دەڵێن ئێمە لەگەڵ ئێوەین لەو شیرک وکوفرەی کەئێوە پیادەی دەکەن ، هەروەک خوای گەورە فەرموویەتی : ( وَإِذَا لَقُوا الَّذِينَ آمَنُوا قَالُوا آمَنَّا وَإِذَا خَلَوْا إِلَىٰ شَيَاطِينِهِمْ قَالُوا إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِئُونَ ،اللَّهُ يَسْتَهْزِئُ بِهِمْ وَيَمُدُّهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ ) البقرة/14-15 .
واتە : كاتێك كه ئه‌م مونافیقانه بگه‌یشتنیایه به باوه‌ڕداران (صه‌حابه) ئه‌یانووت: ئێمه‌ش وه‌كو ئێوه ئیمانمان هێناوه ، وه كاتێك تاك بوونایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌كانیان له‌سه‌رانی كوفر‌و نیفاق و جوله‌كه ، ئه‌یانووت: ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌داین وه‌كاتێك كه ئێمه تێكه‌ڵ موسڵمانان ئه‌بین ئه‌وه ته‌نها گاڵته‌یان پێ ئه‌كه‌ین .
دیسان خوای گه‌وره له‌سه‌ر صه‌حابه دێته وه‌ڵام كاتێك ئه‌وان گاڵته به صه‌حابه ئه‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گاڵته پێكردنه خوای گه‌وره‌ش گاڵته به‌وان ئه‌كات وه سووك و ڕیسوایان ئه‌كات و تۆڵه‌یان لێ ئه‌سه‌نێ بۆ به‌نده باوه‌ڕداره‌كانی ، وه بۆیان درێژ ئه‌كاته‌وه له‌ناو توغیان گومڕایی و كوفری خۆیاندا بگه‌وزێن و به‌رده‌وام بن چونكه شایه‌نی ئیمان نین.
جا کەسی دوو ڕوو چەندین سیفەتی خراپیان هەیە لەوانە :
یەکەم : کە خراپترین سیفاتیانە بریتی یە لە کافر بوون بەخودا ، هەروەک خوای گەورە فەرموویەتی : ( وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا كَمَا آمَنَ النَّاسُ قَالُوا أَنُؤْمِنُ كَمَا آمَنَ السُّفَهَاءُ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ السُّفَهَاءُ وَلَكِنْ لَا يَعْلَمُونَ ) البقرة/13 .
واتە : ئه‌ڵێن: ئایا ئێمه ئیمان بێنین هه‌روه‌كو چۆن ئه‌و كه‌سه سه‌فیهـ و گێل و نه‌زان و نه‌فام و كاڵفامانه ئیمانیان هێناوه (مه‌به‌ستیان صه‌حابه‌یه) (خوایان لێ رازی بێت) ، خوای گه‌وره له‌سه‌ر صه‌حابه دێته وه‌ڵام و ئه‌فه‌رمووێ: نه‌خێر ئه‌م مونافیقانه ئه‌مانه خۆیان گێل و نه‌زان و نه‌فامن به‌ڵام نازانن .
دووەم : یەکێکی تر لەسیفاتەکانیان دوژمنایەتی وحەسودی ودژایەتی یە بۆ باوەڕداران ، هەروەک خوای گەورە فەرموویەتی : ( إِن تُصِبْكَ حَسَنَةٌ تَسُؤْهُمْ ۖ وَإِن تُصِبْكَ مُصِيبَةٌ يَقُولُوا قَدْ أَخَذْنَا أَمْرَنَا مِن قَبْلُ وَيَتَوَلَّوا وَّهُمْ فَرِحُونَ ) التوبة/50 .
واتە :ئه‌گه‌ر هه‌ر چاكه‌یه‌ك تووشی ئێوه بێت له‌سه‌ركه‌وتن و هێزو هه‌بوونى ئه‌وان پێیان ناخۆشه و خه‌فه‌تبار ئه‌بن ، وه ئه‌گه‌ر تووشی خراپه‌یه‌كیش بن له نه‌بوونى یان تێك‌شكان له شه‌ڕدا ئه‌وان به‌و شته دڵخۆش ئه‌بن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه صه‌بر بگرن وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و ئه‌وانتان خۆش نه‌وێ ئه‌وا نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وان هیچ زیانێك به‌ئێوه ناگه‌یه‌نێ و خوای گه‌وره ئه‌تانپارێزێ ، به‌دڵنیایى خوای گه‌وره زانایه وه زانیاری خوای گه‌وره ده‌وری ئه‌وانی داوه‌و ئاگای لێیانه كه هه‌ر شتێك بكه‌ن.
سێیەم : وەهەروەها یەکێکی تر لەسیفاتەکانیان گاڵتە کردنە بەخودا وپێغەمبەرەکەی و باوەڕداران ، هەروەک خوای گەورە فەرموویەتی : ( وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ ۚ قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ ، لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ ) التوبة/65- 66 .
واتە : وه كاتێك كه پرسیاریان لێ بكه‌ی بۆچی ئه‌م قسانه‌تان كردووه‌و تانه‌و ته‌شه‌ر له پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - ﷺ - له صه‌حابه‌و له دین ئه‌ده‌ن ئه‌و كاته ئه‌ڵێن ئه‌ی محمد - ﷺ - ڕێگا دوور بوو ده‌مه‌ته‌قێمان ئه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی دووری ڕێگاكه ببڕین وه گاڵته‌مان ئه‌كردو كاتمان به‌سه‌ر ئه‌برد ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - پێیان بفه‌رمه: ئایا ئێوه شت نه‌ما گاڵته‌ی پێ بكه‌ن ئیلا خوای گه‌وره‌و ئایه‌ته‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێ - ﷺ - ئایا ئێوه گاڵته به‌مانه ئه‌كه‌ن؟
ئه‌و كه‌سه خۆی هه‌ڵواسی بوو به ڕه‌شمه‌ی ئه‌سپه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - هه‌ر ئه‌یوت: ئێمه گاڵته‌مان ئه‌كردو كاتمان به‌سه‌ر ئه‌برد، پێغه‌مبه‌ریش - ﷺ - ئه‌یفه‌رموو: عوزر مه‌هێننه‌وه ئه‌وه ئێوه كافر بوون، واته: كوفره‌كه‌تان ئاشكرا كرد له دوای ئه‌وه‌ی كه پێشتر ئیمانتان ئاشكرا كردبوو .
چوارەم : وەهەروەها یەکێکی تر لەسیفاتەکانیان فەسادی بڵاوکردنەوەیە لەسەر زەوى دا بەئەنجام دانی کوفر ودوو ڕووی وتاوان ..هەر وەک خوای گەورە فەرموویەتی : ( وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ قَالُوا إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ * أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْمُفْسِدُونَ وَلَٰكِن لَّا يَشْعُرُونَ ) البقرة/11-12 .
واتە : وه كاتێك كه پێیان بڵێی ئاشوب مه‌گێڕن و ئاشوب مه‌نێنه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی به نیفاق و دووڕوویی و خۆشه‌ویستی ده‌ربڕین بۆ كافران و تاوانكردن ، ئه‌ڵێن: ئێمه ته‌نها چاكسازین ،
بزانن ئاشوبگێڕی ته‌واو ئه‌وان خۆیانن به‌ڵام هه‌ست ناكه‌ن ، وه كاتێك كه پێیان بڵێی ئیمان بێنن وه‌كو چۆن خه‌ڵكی (واته: صه‌حابه) ئیمانیان هێناوه.
پێنجەم : وەهەروەها یەکێکی تر لەسیفاتەکانیان درۆ وبوهاتن کردنە ، هەروەک خوای گەورە فەرموویەتی : ( وَيَحْلِفُونَ بِاللَّهِ إِنَّهُمْ لَمِنْكُمْ وَمَا هُمْ مِنْكُمْ وَلَكِنَّهُمْ قَوْمٌ يَفْرَقُونَ ) التوبة/56 .
واته: مونافیقان سوێند ئه‌خۆن به خوای گه‌وره كه ئه‌وان له ئێوه‌ن وه موسڵمانن ، به‌ڵام درۆ ئه‌كه‌ن ئه‌وان له ئێوه نین و موسڵمان نین ، به‌ڵام ئه‌وان كه‌سانێكن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن ئه‌ترسێن بۆیه له‌گه‌ڵتان نایه‌ن بۆ غه‌زا، یاخود له ئێوه ئه‌ترسێن بۆیه سوێندتان بۆ ئه‌خۆن كه ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌داین.
شەشەم : وەهەروەها یەکێکی تر لەسیفاتەکانیان فەرمان کردنە بەخراپە وڕێگری کردنە لەچاکە وڕەزیلن لەماڵ بەخشیندا ، هەروەک خوای گەورە فەرموویەتی : ( الْمُنَافِقُونَ وَالْمُنَافِقَاتُ بَعْضُهُم مِّن بَعْضٍ ۚ يَأْمُرُونَ بِالْمُنكَرِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمَعْرُوفِ وَيَقْبِضُونَ أَيْدِيَهُمْ ۚ نَسُوا اللَّهَ فَنَسِيَهُمْ ۗ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ) التوبة/67 .
واته: پیاوانی دووڕوو ئافره‌تانی دووڕوو ، هه‌ندێكیان دۆست و پشتیوانی هه‌ندێكی تریانن ،فه‌رمان ئه‌كه‌ن به خراپه‌و ڕێگری ئه‌كه‌ن له چاكه ، وه ده‌ستیان تووند ئه‌گرن و ڕه‌زیلن له به‌خشین ، خوای گه‌وره‌یان له‌بیر كرد ، خوای گه‌وره‌ش وه‌كو له‌بیرچوو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و ئیهمالیان ده‌كات، ئه‌گه‌رنا خواى گه‌وره هیچ شتێك له بیر ناكات ، به‌ڕاستی مونافیقان ئه‌وانن كه فاسقن و ده‌رچوون له گوێڕایه‌ڵی خوا.
حەوتەم : وەهەروەها یەکێکی تر لەسیفاتەکانیان تەماحکاری وسوور بوونە لەسەر بەدەست هێنان ماڵ ،هەروەک خوای گەورە فەرموویەتی .. ( وَمِنْهُم مَّن يَلْمِزُكَ فِي الصَّدَقَاتِ فَإِنْ أُعْطُوا مِنْهَا رَضُوا وَإِن لَّمْ يُعْطَوْا مِنْهَا إِذَا هُمْ يَسْخَطُونَ) التوبة/58 .
واتە : هه‌یشیانه ئه‌ی محمد - ﷺ - له‌و مونافیقانه ڕه‌خنه‌و تانه‌و ته‌شه‌ر له تۆ ئه‌گرێ كاتێك كه صه‌ده‌قه‌و خێر یاخود غه‌نیمه‌ت دابه‌ش ئه‌كه‌ی له نێوان موسڵمانان ، ئه‌گه‌ر پێیان ببه‌خشی ئه‌وه‌نده‌ی كه خۆیان ئه‌یانه‌وێ ئه‌وا ڕازی ئه‌بن وه تانه‌و ته‌شه‌رت لێ ناده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان نیه‌تیان دونیایه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستیانه نه‌یانده‌یتێ ئه‌و كاته تووڕه ئه‌بن وه ناڕازی ئه‌بن وه تانه‌و ته‌شه‌رت لێ ئه‌ده‌ن.
هەشتەم : وەهەروەها یەکێکی تر لەسیفاتەکانیان ئەوەیە کە پێغەمبەر ﷺ ئاماژەی پێ داوە : ( أربع من كن فيه كان منافقاً خالصاً , ومن كانت فيه خلة منهن كانت فيه خلة من النفاق حتى يدعها إذا حدث كذب وإذا عاهد غدر , وإذا وعد أخلف , وإذا خاصم فجر ) رواه مسلم/53 .
واتە : هەر کەسێک چوار خەسەڵەتی تێدا بێت ئەوا مونافیقی حەقیقی یە ، وە هەر کەسێک یەکێک لەوانەی تێدا بێت ئەوا نیشانەیەک لەنیشانەکانی مونافیقی تێدایە تاوەکو وازی لێ دێنێت ، کاتێ قسە دەکات درۆ دەکات ، و کاتێ پەیمانێک دەدات خیانەت دەکات ، و کاتێ وەعد دەدات دەیشکێنێت ،وکاتێ توشی ناخۆشیەک دەبێت لەگەڵ کەسێک ستەم دەکات وقسەی نەشیاو دەکات وسنوور دەبەزێنێت.
نۆیەم : وەهەروەها یەکێکی تر لەسیفاتەکانیان گرنگی دانە بەڕوکەش وپشت گوێخستنی ناخە و ڕازادنەوەی گوفتارە ،هەروەک خوای گەورە فەرموویەتی : ( وَإِذَا رَأَيْتَهُمْ تُعْجِبُكَ أَجْسَامُهُمْ ۖ وَإِن يَقُولُوا تَسْمَعْ لِقَوْلِهِمْ ۖ كَأَنَّهُمْ خُشُبٌ مُّسَنَّدَةٌ ۖ يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ ۚ هُمُ الْعَدُوُّ فَاحْذَرْهُمْ ۚ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ) المنافقون/4 .
واتە : وه كاتێك كه ئه‌یانبینی سه‌رسام ئه‌بی به لاشه‌و شێوازیان كه شێوازیان جوانه ، وه ئه‌گه‌ر قسه‌یش بكه‌ن گوێ له قسه‌كه‌یان ئه‌گری، واته: سه‌رنجت ڕائه‌كێشن له‌به‌ر زمان پاراوی و زمان لووسی و ڕه‌وانبێژییان وه‌كو (عبدالله ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لول)ى گه‌وره‌ی مونافیقان ، به‌ڵام له لاوازى و ترسنۆكیاندا وه‌ك دارێكى كلۆرو ناوبۆش وان كه پاڵی دابێ به دیوارێكه‌وه‌و خۆى رانه‌وه‌ستێت، یان چۆن دارێك له مه‌جلیسی پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - دابنێیت هیچ تێناگات ئه‌وانیش ئاوان ، له ترسنۆكیاندا هه‌موو ده‌نگێك یان شتێك روو بدات وائه‌زانن بۆ ئه‌وان هاتووه‌و دژی ئه‌وانه، یان ئایه‌ته‌كانی قورئان كه دائه‌به‌زێ ئه‌زانن كه ئابڕووی ئه‌وان ئه‌بات، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - دوژمنی ڕاسته‌قینه ئه‌مانه‌ن ئاگاداریان به، خوای گه‌وره بیانكوژێ و نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌یان لێ بێت چۆن له پاش ناسینى حه‌ق لێى لائه‌ده‌ن بۆ كوفر.
وەکاتێ کە کەسانی بێباوەڕ دوژمنێکی ئاشکرا بن ئەوا کەسانی دوو ڕوو دوژمنێکی نادیار وشاراوەن لەناوەوە دژایەتی موسڵمانان دەکەن هەر ئەمەشە وای کردووە کەزیانیان لەکەسی کافر زیاترە ..
وەهەر لەبەر ئەمەشە خوای گەورە لە دۆزەخدا پێکەوە کۆیان دەکاتەوە ، هەروەک فەرموویەتی : ( إِنَّ اللَّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا) النساء/140 .
واتە :به دڵنیایى خوای گه‌وره مونافیقان و كافران هه‌ر هه‌موویان له ئاگری دۆزه‌خدا كۆ ئه‌كاته‌وه ئه‌وانه‌ی كه گاڵته‌یان به دینی خوای گه‌وره كردووه.
بەڵام کەسانی دوو ڕوو لە بنی بنەوەی دۆزەخن لەبەر گەورەیی زیانەکانیان ، هەروەک فەرموویەتی : (إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا ) النساء/145 .
واتە :به‌دڵنیایی مونافیقان له خوارترین پله‌ی ئاگری دۆزه‌خن، كه (ده‌رك) یان (ده‌ره‌كات) پله‌یه بۆ خواره‌وه به پێچه‌وانه‌ی (ده‌ره‌ج) یان (ده‌ره‌جات) كه پله‌یه بۆ سه‌ره‌وه، بۆیه به‌هه‌شت (ده‌ره‌جاتی) هه‌یه پله‌كانی بۆ سه‌ره‌وه‌یه‌و دۆزه‌خ (ده‌ره‌كاتی) هه‌یه پله‌كانی بۆ خواره‌وه‌یه، خوارترین پله‌ی ئاگری دۆزه‌خ كه سه‌ختترین سزایه بۆ مونافیقانه ، وه نابینی كه‌س پشتیوانیان بێ وه ڕزگاریان بكات له ئاگری دۆزه‌خ.
بۆیە خوای پەروەردگار فەرمانی بەباوەڕداران کردووە بجەنگن لەگەڵ هەریەک لەکافران ودوو ڕوواندا ، هەروەک فەرموویەتی : ( يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ جَاهِدِ الْكُفَّارَ وَالْمُنَافِقِينَ وَاغْلُظْ عَلَيْهِمْ ۚ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ) التحريم/9 .
واتە :ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - جیهادو كوشتاری كافران بكه، وه جیهادی مونافیقان بكه به‌وه‌ی به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكه‌یت به زانست، وه سنووره‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكه ، وه دڵڕه‌ق به له‌گه‌ڵیاندا ، وه شوێنی ئه‌مانه ئاگری دۆزه‌خه كه خراپترین سه‌ره‌نجامه مرۆڤـ بۆی بگه‌ڕێته‌وه.
سەرچاوە : من كتاب أصول الدين الإسلامي للشيخ محمد بن إبراهيم التويجري