ترسی سەلەف و پێشینان لە نیفاق و دوو ڕوویی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ترسی سەلەف و پێشینان لە نیفاق و دوو ڕوویی
پرسیار:

ئایا هاوەڵانى و پیاوچاکانى پێش ئێمە چۆن ترساون لەوەى توشی نیفاق و دوڕوویی ببن؟

ترسی سەلەف و پێشینان لەدوو ڕوویی  :

کاتێ کە پێغەمبەرى خوا  خەڵکی ئاگادار کردەوە لەنیفاق ، وقورئانیش هۆشیاریدا لەو بارەیەوە، هاوەڵان زۆر ترسان بەشێوەیەک زۆر ترسیان لەخۆیان هەبوو لەوەی مونافیق بن .

بە نموونە عومەری کوڕی خەتاب رَضِيَ اللهُ عَنْهُ زۆر ترسی هەبوو لەوەی مونافیق بێت ؛ بۆیە بەحوزەیفەی دەگوت : ((يَا حُذَيْفَةُ, نَشَدْتُكَ بِاللَّهِ؛ هَلْ سَمَّانِي لَكَ رَسُولُ اللهِ  مِنْهُمْ؛ يَعْنِي: مِنَ الْمُنَافِقِينَ الَّذِينَ أَعْلَمَكَ بِأَسْمَائِهِمْ؟)).
قَالَ حُذَيْفَةُ: ((لَا؛ وَلَا أُزَكِّي بَعْدَكَ أَحَدًا)) .

واتە : ئەی حوزەیفە ، سوێندت دەدەم بەخودا ، ئایا پێغەمبەری خوا ناوی منی برد لەوان ، واتە : ناوی من لەناو ئەو ناوانەدا بوو کەپێغەمبەر هەواڵی پێ دای لەبارەی مونافیقەکانەوە ؟
حوزەیفە گوتی : نەخێر ؛ بەڵام دوای تۆ تەزکیەیی هیچ کەسێک ناکەم .

چونکە گەر ئەو دەرگایەیی بکردایەتەوە هەموان دەهاتن بۆلای وپرسیاریان لەحوزەیفە دەکرد ، و وای لێ دەهات سڕ ونهێنی پێغەمبەری خودا ئاشکرا دەبوو .

جا عومەر کە لەو پایەدایە و یەکێکە لەوانەی کەموژدەی بەهەشتی پێ درابێ لەلایەن پێغەمبەرەوە  ترسی لە خۆی هەبێت مونافیق بێت ئەبێ حاڵی ئێمە چۆن بێت ؟! .

 وە عومەر رضي الله عنه ئەم قسەیەیی وەک ڕیا نەکرد ، نا بەڵکو ترسی ڕاستەقینەی هەبوو ، چونکە کەسی موسوڵمان تا زیاتر باوەڕی بەهێز بێت زیاتر لەخودا دەترسێت ، بۆیە هاوەڵان لەبەر گەورەیی ترسیان لەخودا وزۆری زانستیان تاوانیان بەبچووک نەدەزانی ، بەڵکو زۆر بەگەورە تەماشایان دەکرد و لە ئەنجامە خراپەکەی دەترسان .

لە صحيح البخاري دا هاتووە ئەنەس رضي الله عنه دەڵێت : "إنكم لتعملون أعمالًا هي أدق في أعينكم من الشعر، إن كنا لنعدها على عهد النبي - - من الموبقات"
واتە : ئێوە کردەوە گەلێک دەکەن لەبەر چاوتان لەتەڵە موو بچووک ترە ، لەکاتێکدا ئێمە لەسەردەمی پێغەمبەردا   بەهیلاک بەر تەماشامان دەکرد .

وە ابْنُ أَبِي مُلَيْكَةَ دەڵێت : ((أَدْرَكْتُ ثَلَاثِينَ مِنْ أَصْحَابِ مُحَمَّدٍ كُلُّهُمْ يَخَافُ النِّفَاقَ عَلَى نَفْسِهِ ..)). هَذَا ذَكَرَهُ الْبُخَارِيُّ .
واته‌: چاوم به‌ سی كه‌س له‌ هاوه‌ڵان كه‌وت هه‌موویان له‌ خۆيان ده‌ترسان بكه‌ونه‌ نیفاقه‌وه‌.

وەحەسەنی بەسری -رَحِمَهُ اللهُ- دەڵێت : ((مَا أَمِنَ النِّفَاقُ إِلَّا مُنَافِقٌ, وَمَا خَافَ النِّفَاقَ إِلَّا مُؤْمِنٌ)) .
واتە : هیچ کەسێک لەدوو ڕوویی ئەمین نی یە جگە لەمونافیقەکان ، وەهیچ کەسێک ترسی لەدوو ڕوویی نی یە جگە لەباوەڕداران .

وە پرسیار کرا لەئیمام أحمد: چ دەڵێی لەبارەی کەسکەوە کە ترسی مونافیقی نی یە و لە خۆی ئەمینە  ؟
ئەویش لە وەڵامدا گوتی : (ومن يأمن على نفسه النفاق)؟
واتە : ئایا هیچ کەسێک هەیە ئەمین بێت لەنەفسی خۆی لەدوو ڕوویی؟

ئەمە بەشێک بوو لە ترسی هاوەڵان و پیاوچانى پێش ئێمە لە نیفاق و دووڕوویی ، جا دەبێ ئێمەى تاوانبار چەند بترسین لەنیفاق و دووڕووى؟

سەردان: ١,٦٣١ بەش: مونافق و دووڕووەکان