وەصفی ئافرەت بۆ مێردەکەی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
وەصفی ئافرەت بۆ مێردەکەی
پرسیار:

تا چەند دروستە ئافرەت وەصفی جوانى هاوڕێکانى بکات بۆ مێردەکەى؟

سەبارەت بە وەڵامى ئەم پرسیارە پێغەمبەرى خوا دەفەرموێ:
((لا تباشر المرأة المرأة فتنعتها لزوجها كأنه ينظر إليها)). رواه أحمد في المسند والبخاري وأبوداود والترمذي (حديث صحيح)
واتە: با ئافرەت وەسفی جوانی و شۆخ و شەنگی ئافرەتێكی تر بۆ مێردەكەی نەكات بەو شێوەیەی، كە وا لە مێردەكەی بكات تەماشای بكات و ئاواش وەسفی دەكات، كە دەیهێنێتە پێش چاوی.
ئەم تەوجیهەی پێغەمبەر، دەرونی ئادەمیزاد بە دیار دەخات و دەیناسێنێ و مەترسى یەكەشی دەخاتە ڕو، كە زۆر جار بە هۆی وەسف كردنی ئافرەتێك بۆ پیاو دەبێتە هۆی ئەوەی دڵی پیاوەكە بۆ لای ئافرەتە وەسف كراوەكە بچێ، نیازی خراپی هەبێ و ئافرەتەكە ببێتە نێچیری خۆشەویستی.
ئیبن القیم ڕەحمەتى خواى لێ بێ دەفەرموێ : ئەو شتانەی دەبنە هۆی خۆشەویستی بۆ خۆشەویستراو چوارن:
یەكێكیان: تەماشا كردن بە چاو، یان بە دڵ، كە بۆی وەسف دەكرێ، چونكە زۆربەی خەڵك خۆشەویستییان بەبێ بینین بۆ دروست دەبێ.
جا لەبەر ئەمە پێغەمبەر حەرامی كردوە ئافرەت وەسفی ئافرەتێكی تر بۆ مێردەكەی بكات..روضة المحبين ص 88

سود وەرگیراوە لە کتێبی ژن ومێردى ئیسلامى بەختەوەر

سەردان: ٢,٠٧١ بەش: ئافرەتان