ئەگەر كەسێك شیرك بكات پاشان تەوبە بكات ئایا چاكەكانى پێش شیركەكەی بەتاڵ دەبێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر كەسێك شیرك بكات پاشان تەوبە بكات ئایا چاكەكانى پێش شیركەكەی بەتاڵ دەبێتەوە؟
پرسیار:

كەسێك ئەهلی تەوحید بێت پاشان شیركی بۆ خوای گەورە ومیهرەبان ئەنجام دا وە زانی ئەوە شیركە، بەڵام پاشان تەوبە بكات ئایا ئەو چاكانەی كە پێش شیركەكەی هەیبوو بەتاڵ دەبێتەوە كە تەوبەی كرد ئایا ئەو خراپەیەی بۆ دەبێت بە چاكە، وە دوای تەوبە كردنەكە ئەو چاكانەی پێشوو هەیبوو بۆی دەگەرێتەوە ؟

 

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
كاتێك هەمووی بەتاڵ دەبێتەوە كە پاشگەز بۆوە لە دین و بمرێت لەسەری، بەڵام ئەگەر هاتوو نەمرێ تەوبە بكات و بگەرێتەوە بۆ لای خوا بۆ نمونە: پێش ئەوە حەجی كردووە، حەجەكەی بەتاڵ نابێتەوە بچێت حەجێكی تر بكات كە گەرایەوە و تەوبەی كرد ومەرجەكانی تەوبەی تێدا هەبێت تا ئەوكاتەی كە روحی نەگاتە قورقوراگەی، خوای گەورە دەفەرموێت: [ إِلَّا مَنْ تَابَ وَآَمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا ] الفرقان (70) خوای گەورەو مهرەبان خراپەكانیان بۆدەگۆرێت بە چاكە.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٢٥٤ بەش: تەوبە کردن