ئایا ئیسلام بە چ چاوێك سەیری ئەو پیاوانە دەكات كە ژنیان هەیە و لە هەمان كاتدا زینا دەكەن لەگەڵ ئافرەتی تردا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئیسلام بە چ چاوێك سەیری ئەو پیاوانە دەكات كە ژنیان هەیە و لە هەمان كاتدا زینا دەكەن لەگەڵ ئافرەتی تردا ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەو جۆرە پیاوانە بە پیاوانێكی تاونبار و فاسق و خیانەتكار سەیر دەكرێن:
تاونبار و فاسقە چونكە یەكێك لە تاوانە گەورەكانی ئەنجام داوە، خوای گەورە لە قورئاندا فەموویەتی: [وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِيلاً] [سورة الإسراء: (32) ] .
واتە: نزیكی زینا مەبنەوە چونكە زیناكردن كارێكی زۆر ناشیرینە و ڕێگایەكی خراپە.
هەروەها خوای گەورە فەموویەتی: [وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا (68) يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا (69) إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُوْلَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا (70)] [سورة الفرقان] .
واتە: وە ئەوانەی كەوا لە گەڵ خوادا پەرستراوێكی تر ناپەرستن و هاواری تێناكەن و كەسێك ناكوژن كەوا خوا كوشتنی حەرام كردبێت ئیللا بە حەق نەبێت و زینا و داوێن پیسی ناكەن.. وە هەر كەسێك ئەمانە بكات ئەوا تاوانبار دەبێت و سزای تاوانەكەی دەبینێتەوە و لە ڕۆژی قیامەتدا سزاكەیان بۆ چەند قات دەكرێتەوە و بە سەرشۆڕی هەتاهەتایی تێدا دەمێنێتەوە.. ئیللا كەسێك نەبێت كەوا تەوبە دەكات و ئیمان و باوەڕ دەهێنێت و كردەوەی چاكە دەكات، ئا ئەوانە خوا خراپەكانیان بۆ دەگۆڕێتەوە بە چاكە، وە خوا لێبوردە و بە بەزەیى یە.
وە خیانەتكارە لە خۆی و ژنەكەشی چونكە شەهوەتی خۆیی لە حەڵاڵدا دانەمركاندووەتەوە لە گەڵ ژنەكەیدا بەڵكو لە گەڵ ئافرەتێكی تردا بە حەرام ئەو كارەی ئەنجام داوە، ئەمەش خیانەتە لە ژنەكەی.
وە ئەم جۆرە پیاوانە (كە ژنایانیش هەیە و لە هەمان كاتدا زینا دەكەن لە گەڵ ئافرەتی تردا) ئەگەر ئەم كارەیان لە سەر سەلمێنرا و ئاشكرا بوو ئەوا دەبێت بەردباران (ڕەجم) بكرێن تاوەكو مردن.
ئیمامی عومەر (رضي الله عنه) فەرموویەتی: ((الرَّجْمُ فِي كِتَابِ اللَّهِ حَقٌّ عَلَى مَنْ زَنَى إِذَا أُحْصِنَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ ، إِذَا قَامَتِ الْبَيِّنَةُ أَوْ كَانَ الْحَبَلُ أَوْ الاِعْتِرَافُ [وَقَدْ قَرَأْتُهَا : "الشَّيْخُ وَالشَّيْخَةُ إِذَا زَنَيَا فَارْجُمُوهُمَا الْبَتَّةَ] [نَكَالًا مِنْ اللَّهِ وَاَللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ]))[متفق عليه] .
واتە : بەردباران (ڕەجم) كردن حەقە و پێویستە لە سەر كەسێك كە زینا بكات ئەگەر لەو پیاوانەی بێت كە ژنیان هەیە و لەو ژنانەش بێت كە پیاویان هەیە ئەگەر بەڵگە (چوار شایەت) یان سكپڕبوون یان دانپێدانان هەبوو لە سەری ، وە من خوێندوومەتەوە : پیاوی ژندار و ژنی شوودار ئەگەر زینایان كرد ئەوا بەردباران (ڕەجم)یان بكەن بە یەكجاری وەك سزایەك لە لایەن خواوە ، خواش بە دەسەڵات و دانایە .
ئەمەیە هەڵوێستی ئیسلام سەبارەت بە پیاوی ژندار ئەگەر زینا و داوێن پیسی بكات : تاونبار و فاسق و خیانەتكارە و پێویستە بەردباران (ڕەجم) بكرێت .
لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە

تەماشاى ئەمەش بکە 

ئایا زینا لێخۆشبوونی هەیە ؟

سەردان: ٣,٨٥٢ بەش: مافەکانى ژن و مێرد