ئایا دەست بەرز كردنەوە لەكاتی نوێژكرندا لە غەیری ئەو چوار شوێنە دەست بەرز دەكرێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دەست بەرز كردنەوە لەكاتی نوێژكرندا لە غەیری ئەو چوار شوێنە دەست بەرز دەكرێتەوە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەو چوار شوێنەی كە لە ناو نوێژدا دەستی تیا بەرز دەكەیتەوە پێویستە سەرەتا بزانین ئەو چوار شوێنە كامەیە
یەكەم: لە كاتی نوێژ دابەستن تەكبیرەی ئیحرام كە الله أكبر دەكەی دەس بەرز دەكەیتەوە.
دووەم: لە كاتی چوونە ڕكوع
سێ یەم: لەكاتی هەستانەوە لە ڕكوع
چوارەم: لەكاتی هەستانەوە لە تەحیاتی یەكەم و هەستانەوە بۆ ڕكاتی سێیەم
ئەم چوار شوێنە فەرموودەی صحیحی لەسەر هاتووە.
عبد الله كوڕی عومەر ڕەزای خوا لە خۆی و باوكی بێت ئەفەرموێت: پێغەمبەری خوا بەردەوام كە دەستی دەكرد بە نوێژ الله اكبری دەكردو دەستی بەرز دەكردەوە لەگەڵیا
كەئەچووە ڕكوع و هەڵئەساوە لە ڕكوع وە لەسوجدە دا عبدالله ی كوڕی عومەر ئەفەرموێـت دەستی بەرز نەدەكردەوە.رواه البخاری ومسلم
[ئەم پرسیار و وەڵامە وەرگیراوە لە كتێبی: فتاوی أركان الإسلام:دانانى شێخ محمد بن صالح العثيمین، وه لە لایەن مامۆستا عبدالكریم پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئيمان لە سلێمانی بەدەرس وتراوەتەوە ]

سەردان: ٢,١٧٣ بەش: نوێژ