خوشكى ئازیز له‌ڕاستیدا ئێمه ده‌بێت زۆر خۆشحاڵ وئاسوده بین له‌كاتێكدا كه ئیسلاممان وه‌كو دین وبه‌رنامه‌ى ژیانى خۆمان هه‌ڵبژاردووه‌و به‌پێى تواناش پییادهى ده‌كه‌ین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره ته‌نها به‌ئیسلام ڕازییه كه كارى پێ بكرێت و وه‌كو ده‌ستورى ژیان پێیاده بكرێت هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت (إِنَّ الدِّینَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ ) (ال عمران 19)، واتا(دینى وه‌رگیراو لاى خوا ته‌نها ئیسلامه) .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت {وَمَن يبْتَغِ غَیْرَ الإِسْلاَمِ دِینًا فَلن یُقْبَل مِنْهُ وَهُوَ فِی الاخِرَهِ مِنَ الْخَاسِرِینَ} (85) سوره آل عمران).واتا( هه‌ركه‌سێك جگه له‌ئیسلام وه‌كو دین وبه‌رنامه‌ى ژیانى هه‌ڵبژێرێت وپییادهى بكات ئه‌وه لێى وه‌رناگیرێت ولهڕۆژى قیامه‌تیشدا یه‌كێك ده‌بێت لهخهسارهومهندان).
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م نیعمه‌تى ئیسلامه سوپاس وستایشى خواى گه‌وره‌ى زۆر ده‌وێت ،چونكه هه‌رچى خێر وچاكه هه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئینسانه‌كاندایه له ئیسلامدا ئاماژه‌ى پێكراوه و فەرمانى ئه‌نجامدانى پێكراوه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رچى شه‌ڕو خراپه هه‌یه و زیانى بۆ به‌نده‌كانى خوا هه‌یه ئاماژه‌ى پێ كراوه‌و ئاگاداركراوینه‌ته‌وه لێیان .
له‌به‌رئه‌وه یه‌كێك له‌و خێره گه‌وره‌و چاكانه‌ى كه بۆ خوشكانمان دانراوه باڵاپۆشییه ، واتا (داپۆشینى لاشه و ئه‌ندامه‌كانى ئافره‌ت وشاردنه‌وه‌ى له چاوى ناپاكان)، باڵاپۆشى یه‌كێكه له‌و نیعمه‌تانه‌ى كه خواى باڵاده‌ست به خوشكانمانى به‌خشیووه وله‌به‌رامبه‌ردا ئه‌جر و پاداشتێكى زۆرى بۆداناون ، وه به‌هۆیه‌وه سه‌ربه‌رزى دونیا‌و دواڕۆژى گرێداوه .
وه هه‌روه‌ها فه‌رمانى كردووه كه‌ده‌بێت كچانى موسڵمان داپۆشراوبن بۆ ئه‌وه‌ى له‌شه‌ڕ و خراپه‌ى خراپه‌كاران پارێزراو بن هه‌ر وره‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :
{ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا } (59) سوره الأحزاب)،واتە: ئەى پێغەمبەرى خوا ﷺ بە خێزان و كچەكانت و ئافرەتى بڕواداران بڵێ با باڵا پۆشەكانیان بدەن بە خۆیاندا، ئەوەش نزیك ترە بۆ ئەوەى كە بە ڕەوشت بەرز و بە حەیا و حیشمت بناسرێنەوە، و ئەزیەت و ئازار نەدرێن، پەروەردگارى تۆش لێبووردە و میهرەبانە.
له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو خوشكانى ئیماندار گوێڕایه‌ڵ بن بۆ ئه‌م فه‌رمانه خواییه وفهرامۆشى نه‌كه‌ن ..
وه چیتر گوێڕایه‌ڵ و ژێربارنهبن بۆ نه‌فسى به‌دكارو ئه‌هریمه‌نى نه‌عله‌تى وهاورێى خراپ كه هه‌رسێكیان به‌ره‌و تاوان وسه‌رپێچى خوا بانگێشت ده‌كه‌ن .
ئه‌گه‌ر باسى ئه‌جر و پاداشتى پۆشینى حیجابى شه‌رعى بكه‌ین ئه‌وه زۆرى ده‌وێت هه‌روه‌ك چۆن ئه‌گه‌رباسى خراپه و زیانه‌كانى سفورى بكه‌ین زۆرى ده‌وێت ، به‌ڵام به‌كورتى پاداشتى پۆشینى حیجابى شه‌رعى و ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌له‌پێناوى خوادا حیجاب ده‌پۆشێت ونایه‌وێت خوا له‌خۆى بڕه‌نجێنێ ته‌نها به‌هه‌شتى پاك وخۆش وپان وبه‌رینه .
هه‌روه‌ها به‌كورتى سزاى سفورى و دانه‌پۆشراوى دۆزه‌خى هه‌ڵگیرساوه په‌نا به‌خوا ئه‌مه جگه له‌وه‌ى بۆنى به‌هه‌شتیش ناكه‌یت ،كه بۆنى به‌هه‌شت له‌دوورى چه‌نده‌ها ساڵه‌وه ده‌كرێت .
له‌به‌ر ئه‌وه خوشكه بەڕێزەکەمان هه‌تا ماویت و خواى گه‌وره مۆڵه‌تى مانه‌وه‌ى پێ به‌خشیویت له‌ژیاندا ئه‌م فه‌رمانه خوایییه جێ بە جێ بكه‌و پشت به‌خواى باڵاده‌ست ببه‌سته‌و ته‌وه‌كولت با هه‌ر بهئهوبێت ،چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت { وَمَن يتَوَكَّلْ عَلى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ } (3) سوره الطلاق) واتا(هه‌ركه‌سێك ته‌وه‌كولى لهسهرخوابێت ئه‌وه خواى گه‌وره‌ى به‌سه) ، وه له لۆمه‌ى هیچ لۆمهكارێكیش مه‌ترسه، و سارد مەبەرەوە چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت {إِنَّمَا ذلِكُمُ الشَّیْطَانُ یُخَوِّفُ أَوْلِياءهُ فَلاَ تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِینَ} (175) سوره آل عمران)،واتا : به ڕاستی ئه‌وه‌ی ئێوه (سارد ده‌کاته‌وه) ته‌نها شه‌یتانه که دۆست و( براده‌رانی) خۆی ده‌ترسێنێ جائێوه لێیان مه‌ترسن وه له من بترسن ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوادارن.
وه دوابڕیارى خۆت بده..بائاسوده و به‌خته‌وه‌ربیت ...زۆر یادو زیكرى خودابكه با دڵت نه‌رمبێت وخۆشه‌ویستى دین قبوڵ بكات چونكه ته‌نها به‌یادو زیكرى خوا دڵه‌كان نه‌رم ده‌بن ،هه‌ر وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت { ألاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطمَئِنُّ الْقُلُوبُ} (28) سوره الرعد) واتا(ئاگاداربن دڵه‌كان ته‌نها به‌یادو زیكرى خوا ئارام ده‌گرن وئاسوده ده‌بن).....وهههوڵده له‌گه‌ڵ هاوڕێی باش‌دا ته‌عامول بكه‌یت وهاوڕێیهتى دروست بكه‌یت ...دڵنیابه پاشه‌ڕۆژێكى ڕووناك لهچاوهڕوانیتدایه ... خواى گه‌وره سه‌ربه‌رزت بكات له‌دونیا و دواڕۆژدا..
لە کۆتاییدا ئەم چەند پرسیارەت لێ دەکەین :
* ئایا دەزانى باڵانەپۆشینت سەرپێچى كردن و شكاندنى فەرمان و ووتەى پەروەردگارتە كە فرمانى پێكردوویت:
* وە ئایا دەزانیت بەو كارەت چاوى گورگە برسیەكان، و كەسانى دڵ نەخۆش تێر دەكەیت، و دەبیتەى هۆى ئەوەى سەدەان لەو گورگانە تەماحت تێ بكەن ؟!
* وە ئایا دەزانیت كە باڵا نەپۆشینت پێچەوانە بوونەوەى ووتەى پێغەمبەرەى خوایە ﷺ، و ڕازیكردن و شوێنكەوتەى ووتەى شەیتانەكانى جنۆكە و مرۆڤە ؟!
* وە ئایا دەزانیت بەو كارەت خۆت بە ئەهلى دۆزەخ دادەنەیت، و خۆت دەخەیتە ڕێزى دۆزەخیانەوە، خواى پەروەردگار پارێزەرت بێت لە ئاگرى دۆزەخ
* وە ئایا دەزانیت بە ئەو كارەت وا لە خۆت دەكەى كە بەر نەفرەتى موسڵمانان بكەویت ـ خواى پەروەردگار پەنات دات ـ نەفرەتیش، واتە: دوورى و دەرچوونت لە ڕەحمەتى خواى بە بەزەیى
* وە ئایا دەزانیت بەو كردارەت تاوانى ئەو كەسانەش دەخەیتە ئەستۆە خۆت كە تۆ لە خشتەیان دەبیت، و دەیانخەیتە تاوانەوە
بۆیە پێت دەڵێین ئەگەر تاكو ئەمڕۆ نەتزانیبێت، ئەوا ئەمڕۆ ئەو تاوانەت لا ئاشكرا بوو، بەڵام نائومیدیش مەبە لە ڕەحمەتى خواى میهرەمان ئەگەر تۆبەیەكى ڕاستەقینەت كرد و گەڕایتەوە بۆ لاى ئەو، هەروەكو فەرموویەتى:
[ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ] (سورة الزمر: 53)، واتە: بڵێ بەو بەندانەى كە زیادڕەویان كردووە لە تاوان كردن‌دا، بێ ئومێد و مەئیووس نەبن لە ڕەحم و بەزەیى خواى پەروەردگار، چونكە خواى پەروەردگار لە هەموو تاوانێك خۆش دەبێت، هەر ئەویشە لێبوردە، و بە بەزەیى یە بەرامبەر بە بەندەكانى.
جا خوشكى بەڕێزم: بیرێك لەم ووتانە بكەرەوە، وبڕیار بدە كە ئایا دواى بیستنى ئەم ووتانە هێشتا هەر بەردەوام دەبیت لە سەر باڵا نەپۆشینت، وهێشتا دڵت ڕانەچەڵەكیوە ؟! یان چى ؟!
وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ