سوننەتەكانی دەستنوێژ کامانەن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سوننەتەكانی دەستنوێژ کامانەن ؟

سوننەتەكانی دەستنوێژ :
1 ـ سیواك كردن :
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ () : ((لَوْلَا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي لَأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ مَعَ كُلِّ وُضُوءٍ))
واتە : ئەگەر ناڕەحەت نەبوایەت لەسەر ئوممەتەكەم ئەوا فەرمانم پێیان دەكرد بە سیواك كردن لە لەگەڵا هەموو دەستنوێژێكدا .
2 ـ شۆردنی هەردوو لەپ لە سەرەتای دەستنوێژدا سێ‌جار :
لەبەر ئەوەی كە سەلمێنراوە لە (عُثمَان)ـەوە لە گێڕانەوەیدا بۆ دەستنوێژەكەی پێغەمبەر () كەوا سێ‌جار هەردوو لەپی شۆردووە
3 ـ كۆكردنەوەی ئاو ڕادانە نێو دەم و لووت بە یەك مشت سێ‌جار :
لەبەر ئەوەی كە هاتووە لە فەرموودەكەی (عَبْدُ اللهِ بْنِ زَیْد) سەبارەت بە فێركردنیی بۆ دەستنوێژەكەی پێغەمبەر () كەوا ئاوی ڕاداوەتە نێو دەم و لووتی بە یەك مشت و سێ‌جاریش ئەمەی كردووە
4 ـ زیاد ئاو ڕادانە ناو دەم و لووت بۆ جگە لە ڕۆژووان :
لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر () : ((وَبَالِغْ فِي الاسْتِنْشَاقِ إِلاَّ أَنْ تَكُونَ صَائِمَاً))واتە : وە ئاوەكە زیاتر هەڵبمژە ئیللا مەگەر بە ڕۆژوو بێت .
5 ـ پێشخستنی لای ڕاست بەسەر لای چەپدا :
لەبەر فەرموودەكەی (عَائِشَەَ) كە فەرموویەتی: ((كَانَ رَسُولُ اللَّهِ () يُحِبُّ التَّيَامُنَ فِي تَنَعُّلِهِ وَتَرَجُّلِهِ وَطُهُورِهِ ، وَفِي شَأْنِهِ كُلِّهِ))
واتە : پێغەمبەری خـوا () پێشخستنی لای ڕاستی پێ‌خـۆش بووە لە پێـڵاو لە پێ‌كردنیدا و سەر و ڕیش شانەكردنیدا و دەستنوێژ و خۆشۆردنیدا ، وە لە هەموو بوارێكیدا .
وە لەبەر ئەوەی كە هاتووە لە فەرموودەكەی (عُثمَان)دا لە گێڕانەوەیدا بۆ دەستنوێژەكەی پێغەمبەر () كەوا لای ڕاستی شۆردووە ئەنجا لای چەپی .
6 ـ دەست پێدا هێنان :
لەبەر فەرموودەكـەی (عَبْدُ اللهِ بْنِ زَیْد) كە فەرموویەتی: ((أَنَّ النَّبِيَّ () أُتِيَ بِثُلُثَي مُدٍّ فَتَوَضَأَ ، فَجَعَلَ يَدْلُكُ ذِرَاعَيْهِ))
واتە : دوو لەسەر سێ‌ی گوێلێك ئاویان هێنا بۆ پێغەمبەر () ئەویش دەستنوێژی گرت و دەستی دەهێنا بە هەردوو قۆڵیدا .
7 ـ سێ‌جار شۆردن :
لەبەر فەرموودەكەی (عُثمَان) كەوا پێغەمبەر () دەستنوێژی گرت سێ‌جار سێ‌جار ئەندامەكانی شۆرد .
وقد صَحَّ أَنَّهُ () تَوَضَأَ مَرَّةً مَرَّةً ، وَمَرَّتَيْنِ مَرَّتَيْنِ
واتە : بە (صەحیحی) هاتووە كەوا پێغەمبەر () لە دەستنوێژ گرتنیدا یەك جار یەك جار و دوو جار دوو جاریش ئەندامەكانی شۆردووە .
وە سوننەتە هەندێك جار مەسح كردنی سەریش دووبارە و سێ‌بارە بكرێتەوە : لەبەر ئەوەی كە بە (صەحیحی) هاتووە لە (عُثْمَان)ـةوة : ((أَنَّهُ تَوَضَأَ فَمَسَحَ رَأْْسَهُ ثَلاَثَاً وَقَالَ : رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ () تَوَضَّأَ هَكَذَا))واتە : (عُثمَان) دەستنوێژی گرتووە و سێ‌جار مەسحی سەری كردووە و فەرموویەتی : پێغەمبەری خوام بینی () بەم شێوەیە دەستنوێژی گرتووە .
8 ـ یەك بە دوای یەك :
چونكە زۆربەی دەستنوێژ گرتنی پێغەمبەری خوا () بەم شێوەیە بووە وەكو چۆن ئەوانەی كە دەستنوێژی پێغەمبەریان () گێڕاوەتەوە گێڕاویانەتەوە ، بەڵام بە (صەحیحی) هاتووە لە (الْمِقْدَامَ بْنَ مَعْدِيكَرِب)ەوە: ((أَنَّهُ أُتِـيَ رَسُولُ اللَّهِ () بِوَضُوءٍ فَتَوَضَّـأَ فَغَسَلَ كَفَّيْهِ ثَلاَثًا ، وَغَسَلَ وَجْهَـهُ ثَلاَثًا ، ثُمَّ غَسَلَ ذِرَاعَيْهِ ثَلاَثًا ، ثُمَّ تَمَضْمَضَ وَاسْتَنْثَرَ ثَـلاَثًا ، ثُمَّ مَسَحَ بِرَأْسِهِ وَأُذُنَيْهِ ...))
واتە : ئاوی دەستنوێژ هێنـرا بۆ پێغەمبەری خوا () ئەویش دەستنوێژی گرت : سێ‌جار هەردوو لەپـی شۆرد ، وە سێ‌جار روومەتی شۆرد ، ئەنجا سێ‌جار هەردوو قۆڵی شۆرد ، ئەنجا سێ‌جار ئاوی ڕادایە ناو دەم و لووتی ، ئەنجا مەسحی سەر و هەردوو گوێ‌ی كرد ...
9 ـ پاڕانەوەی دوای دەستنوێژ :
لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر () کە فەرمویەتى :  هەریەكێك لە ئێوە دەستنوێژ بگرێت ، دەستنوێژێكی باش و كامڵ بگرێت و ئەنجا بڵێت : (أَشْهَدُ أَنْ لَا إلَهَ إلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، [  زَادَ التِّرْمِذِيُّ] اللَّهُمَّ اجْعَلْنِي مِنْ التَّوَّابِينَ ، وَاجْعَلْنِي مِنْ الْمُتَطَهِّرِينَ : شایەتی دەدەم كەوا هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت جگە لە خوا نەبێت تەنهایە و بێ‌ شەریكە ، وە شایەتی دەدەم كەوا مُحَمَّد بەندە و پێغەمبەری خوایە ، خوایە بمكە بە یەكێك لە تەوبەكاران ، وە بمكە بە یەكێك لەوانەی كە خۆیان پاك دەكەنەوە) ئیللا هەر هەشت دەرگاكەی بەهەشتی بۆ دەكرێتەوە ، لە هەر كامیان دەچێــتە ژوورەوە ویستی خۆیەتی .
10 ـ دوو ركعات نوێژی دوای دەستنوێژ :
لە بەر فەرمایشتی (عُثمَان) كە لە پاش ئەوەی كەسانێكی فێری چۆنێتی دەستنوێژ گرتنی پێغەمبەری خوا كرد () فەرمووی :  پێغەمبەری خوام () بینیوە دەستنوێژی گرت وەكو ئەم دەستنوێژی من و ئەنجا فەرمووی : "هەركەسێك دەستنوێژ بگرێت وەكو ئەم دەستنوێژی من ، ئەنجا هەڵسێت دوو ركعات نوێژ بكات وە لە نێویاندا قسە لەگەڵ ناخی خۆیدا نەكات ئەوا خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێت" 
كورتەى سوننەتەكانی دەستنوێژ :
1 ـ سیواك كردن :
2 ـ شۆردنی هەردوو لەپ لە سەرەتای دەستنوێژدا سێ‌جار :
3 ـ كۆكردنەوەی ئاو ڕادانە نێو دەم و لووت بە یەك مشت سێ‌جار :
4 ـ زیاد ئاو ڕادانە ناو دەم و لووت بۆ جگە لە ڕۆژووان :
5 ـ پێشخستنی لای ڕاست بەسەر لای چەپدا :
6 ـ دەست پێدا هێنان :
7 ـ سێ‌جار شۆردن :
8 ـ یەك بە دوای یەك :
9 ـ پاڕانەوەی دوای دەستنوێژ :
10 ـ دوو ركعات نوێژی دوای دەستنوێژ :

سود وەرگیراوە لە کتێبی : (كورتەیەك لە فیقهی سوننەت و قورئانی ئازیز ) لە وەرگێڕانى بەڕێز : مامۆستا محمد عبدالرحمن

سەردان: ٣,٧١٥ بەش: دەستنوێژ