کە ترافیک سوور بوو وە شەقامەکەش چۆڵ بوو دروستە شۆفێر نەوەستێ لە ترافیکەکە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کە ترافیک سوور بوو وە شەقامەکەش چۆڵ بوو دروستە شۆفێر نەوەستێ لە ترافیکەکە؟
پرسیار:

حوکمی ئەو کەسە چیە کە لەکاتی هەڵکردنی گڵۆپی سووری ترافیک لایت ناوەستێت بەهۆکاری ئەوەی لە ئاراستەکانی دیکەی شەقامەکە ئۆتۆمبیل نیە ؟ 

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
دەمەوێ ئامۆژگاری برایانی شۆفێر بکەم بەوەی نابێت لەهێمای هاتووچۆ بدەن ، چونکە ئەوە تاوان ومەعصیەتە ، وە ئەو هێمایانە بەفەرمانی بەرپرس و حاکمی وڵات دانراوە ، وە هێمای سوور بەمانای وەستان دێت ، بۆیە هەرکات ئەو گڵۆپە هەڵکرا پێویستە بوەستیت ، ئەگینا تاوانبار دەبیت بەوەی سەرپێچیت کردووە ، ئەگەر وای دابنێی کە لەئاراستەکانی دیکەی شەقامەکە ئۆتۆمبیلی دیکەی لێ نەبێت ، هەر بۆت دروست نیە لەو کاتەدا تێپەڕببیت ، تاوەکو ئەو کاتەی گڵۆپی دیکەت بۆ هەڵدەکرێ بەمەبەستی تێپەڕبوون .
سەرچاوە : سلسلة لقاءات الباب المفتوح لٳبن عثيمين ، (۱۷۰).

سەردان: ٧٠٣ بەش: ئادابەکان