ئایا نوێژی خۆرگیران و مانگ گیران واجبە یان سوننەت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نوێژی خۆرگیران و مانگ گیران واجبە یان سوننەت؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەوەی ڕاست بێت سەبارەت بە نوێژی خۆرگیران ومانگ گیران ئەوەیە كە فەرزی كیفایەیە و ئەگەر چەند كەسێك پێی هەستان ئەوا لەسەر ئەوانی تر دەكەوێت.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)
بەڵام ئەبو عوانە لە صەحیحەكەیدا (2/398) دەفەرمووێت: (بيان وجوب صلاة الكسوف) وە چەند حەدیسی لە ژێر ئەم بابەدا هێناوە كە دەلالەت دەكاتە سەر وجوب وەك: (فإذا رأيتموها فصلوا) ـ واتە هەركاتێك بینیتان ڕۆژ یان مانگ گیرا ئەوە نوێژ بكەن
وە شێخ ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێ دەفەرموێ : ئەمە ڕاجحترە لە ڕووی بەڵگەوە .