بەشەکان
بیروباوهڕ ١٥٧ فەرموودە ١٦ پاك و خاوێنى ١٥٦ نوێژ ٢٣٦ ڕۆژوو ١٨٩ حەج و عومرە ٥٥ ژنهێنان و خێزان ١٦٥ ئافرەتان ١٠٠ سيحر و جادوو ١٤ تاوانهكان ٥٨ ئادابەکان ٢٠ مافەکان ١٠ تەزکیەى نەفس ٥٥ هەمەجۆر ١٣٤ پزیشکى ٤٨
ئامار
پرسیارەکان: ١٨٧٩
کۆی سەردان: ١٠٧٣٤١٣
پرسیار لەوێنەدا
|
کەسێک بە هۆى قورسی ژیان و مەسروفى خێزان خۆى بکوژێت ئایا بە هەتا هەتایی لە ئاگردا دەبێت؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی خۆکوشتن کارێکی خراپە ، وەیەکێکە لەتاوانە هەرە گەورەکان ، بۆیە دروست نی یە موسوڵمان خۆی بکوژێت ، جا کە خۆی بکوژێت ئەوا خۆی توشی سزا و توڕەیی خودا کردووە ، جا ئەو کەسە لەژێر ویستی خواى گەورە دایە ئەگەر ویستى لێ بێ لێی خۆش دەبێت لەبەر موسڵمانێتى و کردەوە چاکەکانى ، وە گەر ویستى لێ بێ ئەوا سزاى دەدات و دەیخاتە دۆزەخەوە تا ئەو کاتەى کە خۆى ویستى لێ بێ دەرى ناکات ، بەڵام بە هەتا هەتایی لە دۆزەخدا نامێنێتەوە ، چونکە هەتا هەتایی تەنها بۆ کەسانى کافرە ، وە بە خۆکوشتن کەس کافر نابێ ئەگەر بە حەڵاڵی نەزانێت. خۆکوشتن کارێکی خراپە ، وەیەکێکە لەتاوانە هەرە گەورەکان ، بۆیە دروست نی یە موسوڵمان خۆی بکوژێت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : {وَلا تَقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا} [النساء:29] . واتە : خۆتان مەکوژن بەتەئکید خودا زۆر بەڕەحمە لەگەڵتاندا . بۆیە واجبە لەسەر باوەڕدار ئارام بگرێت و خۆ ڕاگر بێت لەبەرانبەر ئەو ناخۆشیانەی ژیان کە تووشی دەبێت ،و پەلە نەکات و دەس بۆ خۆکوشتن نەبات ، بەڵکو دەبێ زۆر خۆی بپارێزێت و تەقوای خودا بکات و سەبەبەکان بگرێتە بەر ، بەدڵنیاییەوە هەر کەسێک تەقوای خوا بکات خودا دەرگای لێدەکاتەوە و دەیگەیەنێتە کەناری ئارام { وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا} [الطلاق:2] . وە بێگومان جگە لە هاوبەش بڕیاردان لەژێر ویستی خوادایە ، و مەعلومە کەخۆ کوشتن هاوبەش بڕیاردان نی یە ، وەهەروەها زیناکردن ، وەهەروەها دزی کردن ، وەهەروەها عەرەق خواردن ، ئەمانە هەمووی تاوانن بەڵام وەک هاوبەش بڕیاردان نین ، خاوەنەکانیان لەژێر ویستی خودادان ، جا گەر کەسێک لەسەر ئەو تاوانانە بمرێت ئەوا خودا بیەوێ لێی خۆش دەبێ لەبەر کردەوە چاکەکانی وە لەبەر ئەوەی موسوڵمانە ، وەئەگەر ویستی لێ بێت سزای دەدات لەئاگری دۆزەخدا بەگوێرەی تاوانەکانی ، پاشان دوای ئەوە لەتاوان پاک دەبێتەوە و بەهەتا هەتایی لەدۆزەخدا نامێنێتەوە ئەمە بیرو بۆچوونی ئەهلی سوننە وجەماعەیە ، کەسی تاوان بار بەهەتا هەتایی لەدۆزەخدا نامێنێتەوە ، بەڵام سزا دەدرێت (گەر خودا ویستی لێ بێت) بەگوێرەی تاوانەکەی ، پاشان خودا ڕزگاری دەکات و دەیبات بۆلای ڕوبارێک کەپپێی دەوترێت ( ڕوباری ژیان ) ، پاشان دروست دەبێتەوە هەروەک چۆن دەنکە گەنم لەگوڵەکەیدا دروست دەبێت ، جا هەر کە بەتەواوی دروست بووەوە خودا دەیخاتە نێو بەهەشتەوە بەهۆی موسوڵمانی و باوەڕ هێنانیەوە کە لەسەری مردووە . وەهیچ کەسێک بەهەتا هەتایی لەئاگردا نامێنێتەوە جگە لەبێباوەڕان ، و هاوبەش بڕیاردەران نەبێت ، ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون بەخودا و بەڕۆژی دوایی ، یاخود پێغەمبەری خودایان بەدرۆ خستۆتەوە ، و یاخود ئینکاری زیندو بوونەوەیان کردووە ، وجگە لەمانەش ئەوانەی کە مرۆڤ پێی کافر دەبێت ، بەڵام تاوان باران بەهەتا هەتایی لەدۆزەخدا نامێنێتەوە ، ئەمە لە لای ئەهلی سوننە وجەماعە ، بەپێچەوانەی خەواریج و موعتەزیلە . بۆیە پێویستە لەسەر موسوڵمان لە هەوو کات و ساتێکدا هەمیشە ئارام بگرێت و داوای یارمەتی لەخودا بکات ، وەئەوە بزانێت کە تووشی هەر ناخۆشیەک بێت - هەر چەند زۆر ناخۆش و قورس بێت - ئەوا بەتەئکید سزای دواڕۆژ زۆر سەخت ترە ، وە بێگومان هیچ کەسێکی عاقڵ دەس بۆ بشکۆی ئاگر نابات لەترسی ئاگر ، وە لە قورئان و فەرمودە صەحیحەکاندا هەڕەشەى توند هاتووە سەبارەت بەو کەسانەى کە خۆیان دەکوژن . وە با موسوڵمان بیر بکاتەوە و بزانێت هەر ئەو نی یە لەو دونیایەدا تووشی ناخۆشی بووە ، بەدڵنیاییەوە گەورە و کوڕانی ئادەم کە پێغەمبەران و پیاو چاکانن تووشی ناڕەحەتی ژیان بوون ، وەهەروەها تووشی ئازار دان هاتوون لەلایەن بێباوەڕانەوە . وە حەتمەن بەڵا و ناخۆشی سوننەتی ژیانە ، و هیچ کەسێک لێی ڕزگار نابێت . وە هەروەها پپێغەمبەرى خوا صلى الله علیە وسلم فەرموویەتی : ( مَا يَزَالُ الْبَلَاءُ بِالْمُؤْمِنِ وَالْمُؤْمِنَةِ فِي نَفْسِهِ وَوَلَدِهِ وَمَالِهِ حَتَّى يَلْقَى اللَّهَ وَمَا عَلَيْهِ خَطِيئَةٌ ) صححه الألباني في سلسلة الأحاديث الصحيحة (2280) . ![]() ئایا گەر کەسێک پارەیەکى کەمى دۆزیەوە چی لێ بکات؟ دەتوانێ بۆ خۆى بیبات؟ئایا ڕاستە گەر شتێک وون بکەیت و سورەتى (الضحى ) بخوێنی دەیدۆزیتەوە؟ |