ئایا كۆكردنەوە لە نێوان ئەم دوو فەرموودەیە چۆنە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا كۆكردنەوە لە نێوان ئەم دوو فەرموودەیە چۆنە؟
پرسیار:

ئایا كۆكردنەوە لە نێوان ئەم دوو فەرموودەیە چۆنە (فِرْ مِنَ المَجْذُومِ فِرارك مِنَ الأسَدِ)(1) وە(لا عَدوى ولا طِيرة)(2)؟
واتە: (لەنەخۆشی رابكە وەك راكردنت لە شێر)، (نەخۆشی گواستنەوە وشومی نی یە) ؟

ئەگەر تێ‌ بڕوانین لە فەرموودەكان دەبینین هیچ دژ بەیەكی یەك لە نێوانیاندا نی یە، فەرموودەی یەكەم: (فر من المجذوم) پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) مەبەستی پێ‌ی ئەوەیە كە مرۆڤــ خۆی دوور بخاتەوە لە هۆكاری ترسناكی، وە فەرموودەی دووەم: (لا عدوى ولا طيرة) مەبەستی ئەوەیە كە روونی بكاتەوە ئەگەر وادابنێین كەسێك توشی نەخۆشی بوو لە كەسێكی ترەوە، ئەوا ئەم نەخۆشی گواستنەوەیە روویداوە بە ئیزن و رێگە پێدانی خوای گەورە، نەك وەك هەندێك لە عەرەب باوەڕیان وایە كە نەخۆشی خۆی دەگوازرێتەوە، بەڵكو وانی یە و بەفەرمانی خوای گەورە دەگوازرێتەوە، بۆیە ئەم نەفی كردنە(لاعدوى ولا طيرة) مەبەست پێ‌ی نەفی كاریگەرییەكەیەتی كە كاریگەری نی یە بەبێ‌ رێگە پێدانی خوای گەورە، نەك نەفی بوونی، بەڵكو نەخۆشی گواستنەوە بوونی هەیە، وە هەموومان دەزانین كە هەندێك نەخۆشی زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە، بەڵام گواستنەوەكەی بە فەرمان و رێگە پێدانی خوای گەورەیە نەك لە خۆیەوە(3).
================
(1) (سلسلة الأحاديث الصحيحة، رقم: 783).
(2) (سلسلة الأحاديث الصحيحة: 2/ 784).
(3)(لقاء الباب المفتوح، رقم: 25، ص27-28).

سەردان: ٦٤١ بەش: زانستى فەرمودە