چۆنێتی جیاکردنەوەى فەرمودەى صەحیح لە فەرمودەى ضعیف و لاواز: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتی جیاکردنەوەى فەرمودەى صەحیح لە فەرمودەى ضعیف و لاواز
پرسیار:

پێوەری ناسینی و جودا کردنەوەی فەرموودەی سەحیح لەفەرموودەی لاواز و زەعیف چی یە ؟

بێگومان حوکم دان بەسەر فەرموودەدا بەوەی سەحیحە یاخود زەعیفە دوای دیراسە وبەدوادا چوونێکی زۆر قورس دێت و بەدوو مەڕحەلەدا تێپەڕ دەبێت :
مەڕحەلەی یەکەم : بەحس و گەڕان بەدوای ئەو فەرموودەیەدا لەکتابی فەرموودەدا ، وکۆ کردنەوەی سەنەدەکانی (ئەو کەسانەی گێڕاویانەتەوە) و ناساندن وجودا کردنەوەی ئەو جێگایانەی کەپیاوانی حەدیس لەو فەرموودەیەدا کۆک ویاخود جیاوازن، پاشان دەست نیشان کردنی یەکەم کەس کەفەرموودەکەی گێڕاوەوە ، و جودا کردنەوەی بۆ ئەوەی بچیت بۆ مەڕحەلەی دوای ئەوە و دیراسە بکرێت .
مەڕحەلەی دووەم : لێکۆڵینەوە لەسەنەدەکانی (ئەو کەسانەی گێڕاویانەتەوە) بەشێوەیەک بەدوور ودرێژی لێی بکۆڵدرێتەوە ، ئەمەش بەم شێوەیە دەبێت :
1- گەڕان بەدوای ڕاوی (گێڕەرەوە)کەئایا تاچەند عادل ودیندار وڕاستگۆ بووە  .
2- لێکۆڵینەوە لە ئاستی لەبەر کردنی ڕاوی (گێڕەرەوە)کەئایا تاچەند لەبەر کردنی باش بووە وفەرموودەکەی بەدروستی گێڕاوەتەوە  .
3-لێکۆڵینەوە لەوەی تاچەند سەنەدەکە موتەسیلە ، واتە : ئەو کەسانەی کەفەرموودەکەیان گێڕاوەتەوە هەموان لەیەکیان وەر گرتووە وبچڕانی تێدا نی یە وەهەروەها فێڵ وتەدلیسی تێدا نی یە .
4-لێکۆڵینەوە لەوەی کەئایا تا چەند سەنەدەکەی موافقی یەکە وئایا ئەم فەرموودەیە لەگەڵ فەرموودەکانی تر گونجاوە وپێچەوانەیان نییە ، ئەمە زۆر گرنگە .
5- دڵنیا بوون لەوەی فەرموودەکە عیلەتی ونوقسانی شاراوەی تێدا نی یە ئەوەی کەزانایانی زۆر شارەزا نەبێت هەستی پێ ناکەن  .
جا هەر کات بەتەواوی دیراسە ولێکۆڵینەوەی ئەو دوو مەڕحەلەیە کرا ئەو کات دەکرێت حوکم بدرێت بەسەر فەرموودەکەدا بەسەحیحی ویاخود لاوازی وزەعیفی ، ئا ئەمە وەک دەیبینی کارێکی قورسە ، و کاتێکی زۆری دەوێ ولێزانین وخیبرەیەکی زۆری دەوێ و وا دەخوازێ کەسەکە شارەزاییەکی تەواوی مەنهەجی زانایانی فەرموودە وشارەزای زانستی فەرموودە بێت ، بۆیە ناکرێت لەوەڵامێکی وەها کورتدا هەموو بابەتەکە بەدوور ودرێژی بخەینە ڕوو بەڵکو پێویستی بەدیراسەیەکی تەواو هەیە و قوتابی لەزاکۆکاندا و لەبەسە شەرعیەکان بەدرێژی دەیخوێنن .

بەڵام ئێمە لێرەدا هەندێ پێوەر دەخەینە ڕوو کەیارمەتی ئەو موسوڵمانانە دەدات کەئیختساسیان زانستی شەرعی نی یە ، و دەتوانن بەم پێوەرانە فەرموودەی صەحیح لەزەعیف جودا بکەنەوە :
1- گەر فەرموودەکە لەصەحیحی بوخاری دا بەسەندی خۆی هاتبوو ئەوا فەرموودەکە صەحیحە .
2- گەر فەرموودەکە لەصەحیحی موسلیم دا هاتبوو ئەوا فەرموودەکە صەحیحە .
3- گەر فەرموودەکە لە(الموطأ)ـی ئیمام مالیکدا بەسەندی خۆی هاتبوو ئەوا فەرموودەکە صەحیحە .
4- گەر هەریەک لە( الإمام أحمد ، یاخود "أبو حاتم" ، یاخود "أبو زرعة ، یاخود "البخاري" ، یاخود "مسلم ، یاخود "أبو داود" ، یاخود "الدارقطني ) حوکمی صەحیحی ویاخود زەعیفیان دابوو بەسەر فەرموودەکەدا ئەوا بەو شێوەیە کەئەوان گوتوویانە .
5- گەر لەکتابی زانایاندا گەڕای بەدوای فەرموودەیەکدا و یاخود لە موقع " الدرر السنية "، وەبەوردی گەڕای ، وبۆت دەرکەوت حوکمی هەموو؟زانایان یەک حوکم بوو جا بەصەحیح دانانی فەرموودەکە ویاخود بەپێچەوانەوە ئەوا بەو شێوەیە کەئەوان گوتوویانە ، چونکە ئومەتی پێغەمبەر موحەمەد لەسەر گومڕایی وهەڵە کۆ نابنەوە .
6- گەر فەرموودەیەکت بینی باسی لەیەکێک لەو شتانە دەکرد کەزانایان لەبارەیەوە گوتویانە فەرموودەی صەحیحی لەبارەوە نەهاتووە :
ئەوا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو فەرموودەیە زەعیفە وصەحیح نی یە .
وە دەتوانرێت ئەو شتانە بزانرێت کەفەرموودەی صەحیحی لەبارەوە نەهاتووە بەگەڕانەوە بۆ چەند کتابێک لەوانە کتابی " المنار المنيف " ابن قيم الجوزية ، و " التحديث بما قيل لا يصح فيه حديث " شيخ بكر أبو زيد . 

7- هەر فەرموودەیەک کە بەتەنها لەم کتابانەدا هاتووە ، وخاوەن کتابە مەشهورەکان نەیان گێڕاوەتەوە ئەوا زەعیفە  : ( الضعفاء الكبير للعقيلي ، الكامل في الضعفاء لابن عدي ، تاريخ بغداد للخطيب البغدادي ، تاريخ دمشق لابن عساكر ، نوادر الأصول للحكيم الترمذي ، مسند الفردوس للديلمي) . 

وە دەکرێت لەڕێگای ئەم کتابەوە  " الجامع الكبير " للسيوطي رحمه الله بزانرێت کە فڵان فەرموودە تەنها لەو کتابانەدا هاتووە کەلەسەرەوە ئاماژەمان پێدا ، واتە : ئەو کتابانەی کەمەشهور نین  . 

بەڵکو زۆربەی ئەو فەرموودانەی کە ( ابن ماجه )بەتەنها هێناویەتی جگە لەشەش کتابی تایبەت بەفەرموودە ( الكتب الستة) ، ویاخود بەتەنها ( الطبراني یاخود أبو نعيم یاخود ابن حبان یاخود الحاكم یاخود الدارقطني یاخود البيهقي)گێڕاویانەتەوە فەرموودەی زەعیفن ،هەرچەند زۆر فەرموودەی صەحیحیشیان تێدایە . 

ئا ئەمە هەندێ پێوەری گشتی بوون ، کەدەکرێت لەڕێگەیانەوە فەرموودەی صەحیح لەزەعیف جودا بکرێتەوە ، هەرچەند هەندێ ئیستسنائات هەیە ولەم پێوەرانە دەردەچن بەڵام کاری گەریان نی یە لەسەر گشتی بابەتەکە .
والله أعلم .

سەردان: ٣,٣٦٣ بەش: زانستى فەرمودە