دوعاى هاوەڵی بەڕێز ئەبو دوجانە تاچەند ڕاست و صەحیحە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دوعاى هاوەڵی بەڕێز ئەبو دوجانە تاچەند ڕاست و صەحیحە؟
پرسیار:

دوعا و پەنادانێک هەیە پێی دەوترێت پەنادانی هاوەڵی بەڕێز ئەبو دوجانە ، لە لای سەری نەخۆشەوە دادەنرێت یاخود بەوە داپاڕێنەوە بۆ دەرکردنی جن وڕاونانی ، جا ئەو بابەتە لەهەندێ لە کتابی ڕوقیەیی شەرعی دا باسکراوە وبوونی هەیە ، و هەندێ لەو کەسانەی ڕوقیە دەکەن بەکاری دێنن ، و لەزۆر لەکتێبخانەکاندا هەیە ، جا ئایا ئەم بابەتە تا چەند ڕاستە و ئەسڵی هەیە لەدیندا ؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

 ئەو فەرموودەیەیی کە لەو بارەیەوە هاتووە دروست کراوە و درۆیه بەدەم پێغەمبەرەوە و صحیح نیە، بۆیە دروست نی یە هەڵ بگیردرێت و دوعای پێی بکرێت و لەلای سەری نەخۆشەوە دابنرێت .

ئەو فەرموودەیەیی کەلەو بارەیەوە هاتووە دروست کراوە ودرۆیه بەدەم پێغەمبەرەوە ، بۆیە دروست نی یە هەڵ بگیردرێت و دوعای پێی بکرێت و لەلای سەری نەخۆشەوە دابنرێت .

جا فەرموودە دروست کراوەکە دەقەکەى بەم شێوەیەیە :

موسای ئەنساری گێڕاویەتیەوە و دەڵێت : ئەبو دوجانە شکایەتی حاڵی خۆی بردە لای پێغەمبەری خودا صلَّى اللهُ عليه وسلَّم و گوتی : ئەی پێغەمبەری خودا دوێنێ ئێوارە خەوتبووم کاتێکم زانی چاوم کرایەوە وبینیم شەیتان لەلای سەرمەوەیە ، بەرز دەبووەوە ودرێژ دەبووەوە ومنیش بەدەستم لێم دا ، کاتێم زانی پێستی وەک پێستی سوچەڕی لێ هات ،  پێغەمبەری خودا صلَّى اللهُ عليه وسلَّم فەرمووی :  ئایا کەسی وەک تۆ ئەزیەت دەدرێت ؟ 
سوێند بەخودای کەعبە ئەوەی هاتۆتە ماڵی تۆ کەسێکی خراپ بووە ، و بانگی عەلیم بۆ بکە ، ئەویش بانگی کرد ، وفەرمووی ئەی باوکی حەسەن بنووسە : بسمِ اللهِ الرَّحمنِ الرَّحيمِ ، ئەمە نوسراوێکە لەموحەمەدی پێغەمبەری عەرەبی نەخوێندەواری ئەبتەحی مەکی مەدەنی قوڕەشی هاشمی ، خاوەنی تاج وعەصا ، وشمشێر ، و وشتر ، وقورئان وقیبلە ، خاوەنی کەلیمەی لا إلهَ إلَّا اللهُ ، بۆ ئەو کەسەی لەدەرگا دەدا لەزیارەت کاران ، تەنها کەسێک نەبێت کەبەخێر لەدەرگا دەدات ، أمَّا بعدُ ، ئێمە وئێوە لەحەقدا خۆشبەختین ، خۆ ئەگەرعاشق وپەرێشان بیت ، یاخود ئازار بەخش وداگیر کەر بیت ، یاخود خراپەکار وبەدفەڕ بیت ، یاخود بەدرۆ ئیدعای حەق بکەیت ، ئا ئەوا کتابەکەی خودایە لەنێوان ئێمە وئێوەدەدا بەحەق دەدوێت ، ونێردراوەکانی لامانە وئەو پیلانەی دایدەڕێژن دەینوسن ، واز لەهەڵگرانی قورئان بێنن ، بچن بۆ لای بت پەرستان ، ئەوانەی کەلەگەڵ خودادا کەسانی تر دەپەرستن ، لا إلهَ إلَّا هو ربُّ العرشِ العظيمِ { يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌ مِنْ نَارٍ . . . } { فَلَا تَنْتَصِرَانِ } { فَإِذَا انْشَقَّتِ السَّمَاءُ فَكَانَتْ وَرْدَةً كَالدِّهَانِ } { فَيَوْمَئِذٍ لَا يُسْأَلُ عَنْ ذَنْبِهِ إِنْسٌ وَلَا جَانٌّ } گوتی : پاشان کتابەکەی داخست وگوتی   : لەلای سەرتەوە داینێ ، ودەڵێت : دامنا ، کاتێکم زانی بانگ دەکەن : ئاگر ئاگر ، ئاگر سوتانمانی ، سوێند بەخوا تۆمان مەبەست نەبوو ونەمان ویستووە ئازارت بدەین ، بەڵام کەسێک سەردانی کردین ولەدەرگای دا ، ئەو کتابەمان لەسەر لاببە ، گوتی : سوێند بەو کەسەی گیانی منی بەدەستە لەسەرتانی لانابەم تاوەکو ڕوخسەت لەپێغەمبەری خوا صلَّى اللهُ عليه وسلَّم وەرنەگرم ، دوای ئەوەی ڕۆژ بووەوە چوو بۆ لای پێغەمبەری خوا وهەواڵەکەی پێ گەیاند ، فەرمووی : لەسەریان لایببە بەڵام گەر گەڕانەوە بەخراپە ئەوا تۆش دووبارە سزایان بدە ، سوێند بەو کەسەی گیانی موحەمەدی بەدەستە ئەم ناوانە ناچێتە هیچ ماڵێک وجێگایەکەوە ئیلا شەیتان ودار ودەستەکەی ونەوەکانی لێی ڕادەکەن وئەو جێگەیە بەجێ دێڵن . 

قسە و باس لەبارەی ئەم فەرموودەیە :

ابن كثير لە ( البداية والنهاية )باسی ئەم ڕوقیەیی کردووە ودەڵێت : ئەوەی دەوترێت و دەگێڕدرێتە لەبارەی پاڵدان وحیرزی ئەبو دوجانە سەنەدەکەی زەعیفە وکاری پێ ناکرێت .

و الذهبي لە ( سير أعلام النبلاء ) ئاماژەی پێ داوە ودەڵێت : بابەتی پەنادانی ئەبو دوجانە دروست کراوە ونازانم کێ دایناوە ؟

وەهەروەها البيهقي لە ( دلائل النبوة ) ، والسيوطي لە ( اللآلي )باسی کردووە ودەڵێت  : ئەو فەرموودەیە دروست کراو ومەوزوعە ، سەنەدەکەی بچڕاوە و زۆربەی ئەو کەسانەی گێڕاویانەتەوە نەناسرا و مەجهولن وهیچ یەکێک لەهاوەڵان نی یە ناوی موسا بێت لەکاتێکدا کەسێک لەوانەی گێڕاویەتیەوە ناوی موسایە !
وە زۆرێکی تر لەزانایان بەزەعیف ومەوزوعیان داناوە .

 وە ابن الجوزي دەڵێت : ئەو فەرموودەیە بێگومان دروست کراوە وسەنەدەکەی بچڕاوە وئەسڵەن هیچ یەکێک لەهاوەڵان ناوی موسا نی یە ، وزۆربەی ئەو کەسانەی گێڕاویانەتەوە نەناسراون ونازاندرێ کێن .

وە الصنعاني دەڵێت : حیرزی ئەبو دجانە کەناوی سماك بن خرشة‏ مەوزوع ودروست کراوت.‏( تذكرة الموضوعات/ للفتني ).

ــ وە ( اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء في السعودية )لەم بارەیەوە گوتویانە :
ئەو فەرموودەیە کە العلامة السيوطي باسی کردووە لە : (اللآلئ المصنوعة في الأحاديث الموضوعة) الجزء الثاني صفحة (348):
 دروست کراوە وسەنەدەکەی بچڕاوە ، وزۆربەی ئەوانەی گێڕاویانەتەوە نەناسراون ، وهیچ یەکێک لەهاوەڵان نیە ناوی موسا بێت . انتهى.

هەر بۆیە دروست نی یە ئیعتماد بکرێتە سەر ئەم فەرموودەیە و بکرێت بەبەڵگە .

سەردان: ٢,٥٩٦ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌