چارەسەرى وەسوەسەى شەیتانى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چارەسەرى وەسوەسەى شەیتانى
پرسیار:

کەسێک بەدەس کێشەیەکەوە دەناڵێنێت ، سواری پاس نابێت ، و لای هیچ کەسێک نان و ئاو ناخوات ،و دەترسێت ژەهر کرابێتە نێو ئەو شتانەوە و دەرمان خوارد ببێ ، چارەسەری چی یە؟ 

ئەوە وەسوەسەی شەیتانە ، جا کاتێ کەزانی وەسوەسەی شەیتانە پێویستە گوێی پێنەدات بەگوێرەی توانا ،وهەروەها پێویستە لەسەری لای ببات ، ولابردنی بەزۆر زیکر ویادی خودا کردن دەبێت ، وبەپارێزگاری کردن دەبێت لە زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران وزیکری چوونە ماڵ و جگە لەمانەش ، وهەروەها پێویستە لەسەری داوای لێ خۆش بوون زۆر بکات ، وبگەڕێتەوە بۆلای خودا ، وهەروەها زۆر بپاڕێتەوە بەوەی خودا ئەو نەخۆشییەیی لەسەر لابەرێت ، وزۆر پێداگری بکات لەکاتی پاڕانەوەدا ، وپێویستە لەسەری تەسلیمی وەسوەسەی شەیتان نەبێت ، وبزانێت هەموو ئەو شتانەی کەتووشی دەبن بەقەزاو قەدەری خودایە ، پشت بەخودا ببەستێت وکارەکانی بداتە دەستی ، وبزانێت کە گەر هەموو خەڵک کۆ ببنەوە بۆ ئەوەی سوودێکی پێبگەیەنن ناتوانن ئەو سوودەی پێبگەیەنن تەنها ئەوە نەبێت کەخودا بۆی نوسیوە ، وئەگەر هەموو خەڵک کۆ ببنەوە بۆ ئەوەی زیانێکی پێبگەیەنن ، ناتوانن ئەو زیانەی پێبگەیەنن تەنها ئەوە نەبێت کەخودا لەسەری نوسیوە .    
 والله أعلم .

الشيخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
- رحمه الله تعالى -

سەردان: ٢,٨٩٣ بەش: هەمەجۆر