سوننەتێکى لەبیر کراو بۆ ئەوانەى کە لەسەفەر دەگەڕێنەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سوننەتێکى لەبیر کراو بۆ ئەوانەى کە لەسەفەر دەگەڕێنەوە
پرسیار:

ئایا هیچ بەڵگەیەک هەیە سەبارەت بەو کەسەى کە لەسەفەر دەگەڕێتەوە سەرەتا لە مزگەوت دوو ڕکات نوێژ بکات ئینجا بچێتە ماڵەوە؟

بەڵێ ئەمە لە سوننەتدا هاتووە هەروەک كەعبـی كوڕى مالك ڕەزاى خواى لێ بێ دەڵێت: ".. كان - يعني رسول الله - إذا قدم من السفر بدأ بالمسجد فيركع فيه ركعتين ثم جلس للناس" [أخرجه الشيخان]. واتە: پێغەمبەرى خوا  ئەگەر لە سەفەر بگەڕایەتەوە, لە مزگەوت لاى دەدا و دوو ركعات نوێژى تێیدا دەكرد و پاشان دادەنیشت بۆ خەڵكى .

ئەمەش لەبەر چەند هۆیەكی بەسود لەوانە:
یەکەم : سەردانی كەعبەی پیرۆز كە ماڵی خوایە تا مل كەچی بنوێنێ بە روكوع و سوجدە بردن بۆ خوای گەورە.
دووەم : تا هاوەڵە بەڕێزەكانی بەشیان هەبێ لە بینینی پێغەمبەر و سەلام كردنیان لێی.
سێیەم : تا ئەوەی چاك و گونجاوە بۆ خواى دابنێ بۆ ئەوەی ئاگاداری ئوممەتەكەی بكات ئەوەى پەیوەستە بە خوا پێش هەمو شتێك بخرێ.
چوارەم : بۆ ئەوەی خێزانەكانی ئامادەیی خۆیان وەرگرن بۆ پێشوازی كردنی پێغەمبەر.
پێنجەم : زۆر جار بەهۆی ئەوەی كە یەكێك لە سەفەردا بوبێ یان لێی دور بكەوێتەوەو پاشان لەناكاو بچێتەوە ماڵەوە لەوانەیە لە خۆشى و شادیان ژنەكەی لەهۆش خۆی بچێ و ببورێتەوە یان لە خۆشیا بمرێ.

جا بۆیە کاتێک پیاو لەسەفەر گەڕایەوە با پێش وەختە بچێتە مزگەوت و دوو ڕکات سوننەت بکات ، وە هەروەها بە تەلەفۆن خێزان و ماڵ و منداڵی ئاگادار بکاتەوە لە گەڕانەوە .

سەردان: ٢,٣٧١ بەش: ئادابەکان