ئایا كەسابەت كردنی حەڵاڵ عیبادەتە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا كەسابەت كردنی حەڵاڵ عیبادەتە؟
پرسیار:

ئایا كەسابەت كردنی حەڵاڵ عیبادەتە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بێگومان ئەگەر ئينسان كە نیەتی هەبێت كە بەو كەسابەتە خۆی لە حەرام بپارێزێت و نەفەقەی ماڵ و منداڵی خۆیی و دایك و باوكی دابین بكات و عیبادەتی خۆی بكات ئەوە بێگومان خوای پەروەدگار ئەجری دەنووسێت و بۆی بە عیبادەت دادەنرێت، هەرەكو پێغەمبەر() فەرمووی تاوەكو ئەو پارووە نانەی كە دەیدەیتە خێزانت خوای پەروەردگار بە عیبادەت بۆت دادەنێت، كەواتە إن شاء الله عیبادەتە (لمن صح نیته) هەركەسە و نیەتی پاك بێت لە مەسەلەكەدا.
لە لایەن مامۆستا (عبد اللطيف)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٤١٦ بەش: کڕین و فرۆشتن