حوکمی جوڵانەوە لەنوێژدا چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی جوڵانەوە لەنوێژدا چیە؟

ئەصڵ ئەوەیە جوڵانەوە لەنوێژدا کەڕاهەتی هەیە مەگەر بۆ پێویستی نەبێت ، لەگەڵ ئەوەشدا جوڵانەوە لەنوێژدا دەبێتە پێنج بەشەوە :
بەشی یەکەم : جوڵانەوەیەک کە واجبە .
بەشی دووەم : جوڵانەوەیەک کە حەرامە .
بەشی سێ یەم : جوڵانەوەیەک کەسونەتە.
بەشی چوارەم : جوڵانەوەیەک کەموباحە.
بەشی پێنجەم : جوڵانەوەیەک کە مەکڕوهە.

بەشی یەکەم : جوڵانەوەیەک کە واجبە :
بریتی یە لەو جوڵانەوەی کە صحەتی نوێژەکەی لەسەر ڕاوەستاوە ، وەکو ئەوەی پیسییەک بە پۆشاکەکەیەوە دەبینێت ، لەم حاڵەتەدا پێویستە لەسەری بجوڵێتەوە و پیسییەکە لابدات ئەمەش بە بەڵگەى ئەوەی جارێک پێغەمبەر پشنوێژی هاوەڵانی دەکرد جبریل (علیه السلام) هەواڵی پێدا نەعلەکانی پیسی پێوەیە ، پێغەمبەر نەعلەکانی داکەند لەکاتێکدا لەنوێژ بووە و بەردەوامیش بووە لەنوێژەکەیدا ، هەروها وەکو ئەوەی کەسێک هەواڵی پێبدات لەنوێژەکەیدا ڕووی لەقیبلە نەکردووە ، لەم حاڵەتەدا پێویستە لەسەری بجوڵێتەوە بەرەو ڕووی قیبلە.
بەشی دووەم : جوڵانەوەیەک کە حەرامە .
بەڵام ئەو جوڵەیەی کەوا حەرامکراوە بریتی یە لەجوڵانەوەیەکی زۆری یەک لەدوای یەک بەبێ ئەوەی پێویست بکات ، لەبەر ئەوەی هاوشێوەی ئەم جوڵاندنانە نوێژ پوچەڵ دەکاتەوە ، هەرشتێکیش نوێژ پوچەڵ بکاتەوە ئەنجامدانی حەڵاڵ نی یە لەبەرئەوەی دەچێتە چوارچێوەی سوکایەتی کردن بەئایەتەکانی خواى گەورە .
بەشی سێ یەم : جوڵانەوەیەک کەسونەتە.
بریتی یە لەجوڵانەوەیەک لەپێناو ئەنجامدانی سونەتێک ئەنجام دەدرێت ، هەروەکو جوڵانەوەی تۆ لەپێناو ڕێکخستنی ڕیزەکانی نوێژدا یاخود لەڕیزی پێشەوەی خۆیدا بۆشاییەک دەبینێت و دەچێتە پێشەوە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکە لەکاتێکدا لەنوێژدایە ، یاخود هاوشێوەی ئەم جوڵاندنەوانە کەبەهۆیەوە کردەوەیەکی سونەت ئەنجام دەدرێت لەنوێژدا ، لەبەر ئەوەی ئەم جوڵانە لەپێناو تەواوکردنی نوێژە ، هەر بۆیە کاتێک ابن عباس نوێژی کرد لەگەڵ پێغەمبەرى خوا ، ابن عباس لەلای چەپەوەی پێغەمبەر وەستابوو، پێغەمبەر سەری گرت و لەپشتەوەی خۆیەوەە هێنایە لای ڕاستی خۆی .
بەشی چوارەم : جوڵانەوەیەک کەموباحە.
بریتی یە لەجوڵانەوەیەکی کەم لەپێناو پێویستییەک یاخود جوڵانەوەیەکی زیاتر بۆحاڵەتی پێویست ، هاوشێوەی ئەمەش بریتی یە لەکردەوەی پێغەمبەر کاتێک نوێژی دەکرد و کچەکەی زەینەبی هەڵگرتبو کە پێغەمبەر باپیرەی بووە ، کەڕادەوەستا هەڵی دەگرد ، وەکاتێک دەچووە سوژدە دای دەنایەوە .
بەڵام جوڵانەوەیەکی زۆر لەپێناو پێویستییەک هاوشێوەی ئەم فەرمایشتەی خوای گەورەیە کە دەفەرموێت (حَٰفِظُوا۟ عَلَى ٱلصَّلَوَٰتِ وَٱلصَّلَوٰةِ ٱلْوُسْطَىٰ وَقُومُوا۟ لِلَّهِ قَٰنِتِينَ)
واتە : پارێزگاری لەنوێژەکانتان بکەن بەتایبەت نوێژی عەسر ، هه‌میشه‌ به‌ملكه‌چیه‌وه‌ به‌ فه‌رمانی خوا هه‌ستن.
بێگومان ئەوکەسەی نوێژدەکات و ڕێ دەکات جوڵانەوەیەکی زۆر ئەنجامدەدات بەڵام لەبەرئەوەی لەبەر پێویستییە ئەوڕۆیشتنە موباحە و نوێژ بەتاڵ ناکاتەوە .
بەشی پێنجەم : جوڵانەوەیەک کە مەکڕوهە.
بریتی یە لەجگە هەموو ئەوانەی لەپێشدا باسکران ، ئەمەش ئەصڵی جوڵانەوەیە لەنوێژدا ، هەر بۆیە ئەو کەسانەی لەنوێژدا دەجوڵێنەوە پێیان دەڵێین کردەوەکەتان مەکڕوهە و هۆکاری نوقسانی نوێژەکەتانە ، ئەمەش شتێکی بینراوە لەهەر تاکێکدا ، کەسی وادەبینیت یاری بەکاتژمێرەکەی یاخود پێنوسەکەی دەکات ، یاخود یاری بەو پارچە قوماشە دەکات کە بەسەریەوەتی یاخود یاری بەلوتی یان بەڕیشی یاخود هاوشێوەکانی دەکات ، ئەم هەموو جوڵانەوانە لەبەشی جوڵانەوەی مەکڕوهدان مەگەر ئەوە نەبێت جوڵەیەکی زۆری یەک لەدوای یەک بێت ، ئەمەش حەرامکروە و هەڵوەشێنەرەوەی نوێژە .

الشیخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ٤,٢٧٤ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ