ئەو شتانە چین کە پێوستە لەسەر کەسى نەخۆش و کەسێک کە لە کاتى سەرەمەرگدایە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو شتانە چین کە پێوستە لەسەر کەسى نەخۆش و کەسێک کە لە کاتى سەرەمەرگدایە؟

1 ـ پێویستە لە سەر نەخۆش ڕازی بێت بە قەزای خوای پەروەردگار و ئارامگریش بێت .
2 ـ وە پێویستیشە لە سەری لە نێوان ترس ( الخوف ) و هیوا ( الرجا‌ء ) دا بژێت .
3 ـ وە هەرچەندە ئازاری نەخۆشیەكەی زۆر بێت بۆی نیە ئاوات و خۆزگەی مردن بكات .
4 ـ وە ئەگەر هەر مافێكی لە سەر بوو با بیگێڕێتەوە بۆ خاوەنەكانی .
5 ـ وە پێویستە پەلە بكرێت لە كردنی ئەو وەسێتە .
6- وەسێت بكات بەوەی كە بەڕێكردن و بەخاك سپاردنەكەی بە پێ‌ی سوننەت بێت .

درێژەى ئەم خاڵانەى سەرەوە و بەڵگەکانیان

1 ـ پێویستە لە سەر نەخۆش ڕازی بێت بە قەزای خوای پەروەردگار و ئارامگریش بێت لە سەر قەدەری و گومانیشی چاك بێت بەرامبەر بە پەروەردگاری چونكە ئەوە بۆی باشترە پێغەمبەری خوا فەرموو یەتی : سەرم سووڕماوە لە باروكرداری بڕواداران هەموو بارووكردارێكی چاكەیە بۆی ئەو شتە بۆ كەسی تر نی یە جگە لە بڕواداران نەبێت ، ئەگەر چاكەیەكی تووش بێت شوكرانە بژێری دەكات بە چاكە بۆی دەنووسرێت وە ئەگەر خراپەیەكی تووش بێت ئارامی لە سەر دەگرێت بە چاكە بۆی دەنووسرێت . رواهما مسلم والبيهقي وأحمد ءسص
وە فەرموویەتی : " لا يموتن أحدكم إلا وهو يحسن الظن بالله تعالى "رواهما مسلم والبيهقي وأحمد .
واتە : هیچ كەسێكتان نەمرن ئیللا گومانی چاكبێت بە خوای پەروەردگاری .
2 ـ وە پێویستیشە لە سەری لە نێوان ترس ( الخوف ) و هیوا ( الرجا‌ء ) دا بژێت لە بەر تاوانەكانی واتە : لە سزایی خوای پەروەردگار بترسێت و لەو لاشەوە هیوای بە ڕەحم و میهرەبانی خوای پەروەردگاری هەبێت لە بەر فەرموودەكەی ( أنس ) رضي الله عنه كە فەرموویەتی : جارێكیان پێغەمبەری خوا ڕۆشتە لای لاوێك لە سەرە مەرگدا بوو پێ‌ی فەرموو : چۆن خۆت دەبینیت ؟ ئەویش ووتی : سوێند بێت بە خوای پەروەردگار ـ ئەی پێغەمبەری خوا ـ هیوام بە میهرەبانی پەروەردگارم هەیە و لەولاشەوە ترسی تاوانەكانم هەیە پێغەمبەری خوا فەرمووی : هەرگیز ئەو دوو شتە لە كاتێكی ئاوادا كۆ نابنەوە لە دڵی بەندەیەك لە بەندەكانی خوای پەروەردگار ئیللا ئەوەی پێ‌ دەبەخشێت كە بە هیوایەتی و دڵ ئارام و متمانەشی دەكات لەو شتەی كە لێی دەترسێت . أخرجه الترمذي وسنده حسن
3 ـ وە هەرچەندە ئازاری نەخۆشیەكەی زۆر بێت بۆی نیە ئاوات و خۆزگەی مردن بكات لە بەر فەرموودەی ( أم فضل ) ـ ڕەزای خوای لێ‌ بێت ـ كە دەگێڕێتەوە :
جارێكیان پێغەمبەری خوا ڕۆشتە ژوورەوە بۆ لایان و ( عباس ) ی مامی پێغەمبەریش نەخۆش و بە ئازار بوو بۆیە ( عباس ) ئاوات و خۆزگەی مردنی كرد پێغەمبەری خواش پێ‌ی فەرموو : ئەی مامی بەڕێزم ئاوات و خۆزگەی مردن مەكە چونكە ئەگەر چاكەكار بیت ئەوا تا مردنت دوا بكەوێت چاكەی زیاتر دەكەیت لە سەر چاكەكانت وە ئەگەر خراپەكار بیت ئەوا تا مردنت دوا بكەوێت زیاتر پەشیمان دەبیتەوە لە تاوانەكانت ئەوەشت بۆ باشترە بۆیە ئاوات و خۆزگەی مردن مەكە . أخرجه الحاكم (1/339)
وە لە فەرموودەی ( أنس ) دا بە ( مرفوع ) ی هاتووە كە فەرموویەتی : " فإن كان لا بد فاعلا فليقل : اللهم أحييني ما كانت الحياة خيرا لي : وتوفني إذا كانت الوفاة خيرا لي " أخرجه الشيخان والبهقي (3/377) وغيرهم .، واتە : وە ئەگەر هەر نەكرا و دەبێت وتەیەك بڵێت ئەوا با بڵێت : ئەی پەروەردگارم بمژێنە تا ئەو كاتەی كە ژیانم چاكە بۆم وە بشمرێنە ئەگەر مردنم چاك بوو بۆم .
4 ـ وە ئەگەر هەر مافێكی لە سەر بوو با بیگێڕێتەوە بۆ خاوەنەكانی ئەگەر لە توانایدا بوو با وەسێتی پێ‌ بكات چونكە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : " هەر كەسێك ستم و زوڵمی كردووە لە برایەكی لە ناموسی بێت یان لە سەروەت و سامانی با بیداتەوە پێ‌ی پێش ئەوەی كە ڕۆژی دوایی بێت ئەو ڕۆژەی كە درهەم و دیناری تێدا وەرناگیرێت ئەگەر كرداری چاكەی هەبێت بەرامبەر بەو ستەم و زۆڵمانەی كە كردوویەتی لێی دەبرێت و دەدرێت بە ئەو كەسەی كە ستەم وزوڵمی لێ‌ كردووە ئەگەر نە لە خراپەی ئەو كەسەی دەخرێتە سەر .أخرجه البخاري والبيهتي (3/369) وغيرهما .
5 ـ وە پێویستە پەلە بكرێت لە كردنی ئەو وەسێتە لە بەر ئەو فەرموودەیەی كە پێغەمبەری خوا تێیدا فەرموویەتی : ڕەوا نیە بۆ هیچ كەسێكی موسڵمان دوو شەوی بەسەردا بێت و وەشتێكی هەبێت بۆ ئەوەی وەسێتی پێبكات ئیللا وەسێتەكەی نووسرابێت ولە ژێر سەریدا بێت . متفق عليه
( عبدالله ) ی كوڕی ( عمر ) رضي الله عنهما فەرموویەتی : شەوێكم بە سەردا نەهاتووە لەو كاتەوە كە ئەوەم لە پێغەمبەری خواوە بیستوە ئیللا وەسێتەكەم لە لا بووە .رواه الشيخان وأصحاب السنن وغيرهم
6 ـ وە لە بەر ئەوەی كە كاری زۆرینەی خەڵك لەم سەردەمانەدا تازەگەری و بیدعە كردنە لە ئایینەكەیان بە گشتی ، و بەتایبەت لەو بابەتانەی كە پەیوەستن بە جەنازەوە ، یەكێك لەو پێویستانە ئەوەیە كە موسڵمان وەسێت بكات بەوەی كە بەڕێكردن و بەخاك سپاردنەكەی بە پێ‌ی سوننەت بێت .
پێشەوا ( النووی) ـ ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت ـ لە كتێبی ( الأذكار) دا فەرموویەتی : (( ويستحب له استحبابا مؤكدا أن يوصيهم باجتناب ما جرت العادة به من البدع في الجنائز ويؤكد العهد بذلك ))
واتە : سوننەتە ـ سوننەتێكی جەخت لە سەر كراو ـ بۆ موسڵمان كە وەسێت بكات بە دووركەوەتنەوە لە هەموو ئەو بیدعە و تازەگەریانەی كە بوونەتە داب و نەریتی خەڵك لە كاتی بەڕێكردن و مەراسیمی جەنازەدا ، وە زوو بە زووش ئەوەیان بیر بخاتەوە و تازەی بكاتەوە .

وەرگیراوە لە كتێبی [ئەحكامەكانی جەنازە و داهێنراوەكانی ] نووسینی زانای فەرموودە ناسی سەردەم پێشەوا شێخ : محمد ناصرالدین الألبانی

سەردان: ٢,٢٥٢ بەش: کاتى سەرەمەرگ