حوکمى بەشدارى کردن لە جەژنى ڤالنتاین (ڕۆژی خۆشەویستى) چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى بەشدارى کردن لە جەژنى ڤالنتاین (ڕۆژی خۆشەویستى) چیە؟
پرسیار:

وەك دیارە لەم دوایانەدا یادى جەژنى خۆشەویستى دەگێڕرێت (بەتایبەتى لەنێوان خوێندكاراندا) ئەوەش جەژنێكە لە جەژنەكانى گاورەكان، جل و بەرگەكان بەتەواوى دەكرێن بە سوور و گوڵى سوور دەگۆڕنەوە.....ئایا ئەم بۆنەیە چ حوكمێكى هەیە؟ 

بەداخەوە لەم چەند ساڵەی دوایی لە نێو لاوانی كوردی موسڵمان نەخۆشییەكی زۆر ترسناك بڵاو بووەتەوە ، ئەویش نەخۆشی بەشداری كردنە لە جەژنەكانی گاور و خاچ پەرەستان كە هەمووی زیندوو كردنەوەیە بۆ داب و نەریتەكانی داوێن پیسیی و فەوتان و فەسادی ئەخلاقی، بۆیە دەبینین لە جەژنی ڕەمەزان و قوربان تا نیوەڕۆ ئەخەون كەچی لە جەژنی (ڤالانتاین) هەر لەبەرە بەیانەوە بەخەبەرن و تا نیوەشەو نامە ئە گۆڕنەوە و ئاهەنگ ئەگێڕن و پیرۆزبای لە یەكتر ئەكەن .
بۆیە ئەبێت موسڵمانان بزانن کە لە ئیسلامدا تەنها دوو جەژن هەیە كە بریتین لە هەردوو جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان.
یەكەمیان لە دوای تەواو بوونی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دێت، بە هۆی زاڵ بوونی موسڵمانانەوە بە سەر نەفس و شەیتانەوە كە توانیویانە لەو مانگەدا بە ڕۆژوو ببن كە پایەیەكە لە پایەكانی ئاینی ئیسلام.
وە دووەمیان لە دوای تەواو بوونی حەجی ماڵی خوا دێت لە ڕۆژی دەیەمی مانگی حاجییاندا، هەروەها موسڵمانان لە هەموو جیهاندا لەو ڕۆژەدا یادەوەری قوربانى یەكەی پێغەمبەر ئیبراهیم ـ علیه السلام ـ دەكەنەوە بە ئەنجامدانی دروشمی قوربانی كردن.
بۆیە لەو دوو ڕرۆژەدا موسڵمانان خۆشی و شادی دەردەبڕن و لە پێش جەژنی یەكەمیانەوە زەكاتی سەر فترە دەبەخشنەوە و لە ڕۆژی جەژنی قوربانیشەوە گۆشتی ئەو حەیوانانەی كە كراون بە قوربانی دەبەخشنەوە هەموو موسڵمانان بە بێ جیاوازی لە نێوان دەوڵەمەند و هەژاردا وەك یەك دڵ خۆش و شادن.
بەڵام ئەوەی كە لە بۆچوونی كافر و بێ باوەوڕەكاندا بە جەژن دەزانرێت وەك (جەژنى خۆشەویستى یان ڤالانتاین یان جەژنی سەری ساڵ..) ئەمانە هەمووی لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ڕێپێنەدراون و نابێت ئێمەی موسڵمان لاسایی بێباوەڕەكان بكەینەوە و چاو لەوان بكەین و شوێنی ئەوان بكەوین چونكە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ((من تشبه بقومٍ فهو منهم)) [صحيح أبـي داود رقم: (4031)] .
واتە: هەر كەسێك خۆی بشوبهێنێت بە هەر قەومێكەوە ئەوا ئەویش لەوانە.
وە ئیمامی (عومەر)یش خوای لێ ڕازی بێت فەرموویەتی: (اجتنبوا أعداء الله فـي أعيادهم).
واتە: خۆتان بە دوور بگرن لە دوژمنانی خوا لە جەژنەكانیاندا.
بەڵام بە داخەوە لەم ڕۆژگارەدا دەبینین موسڵمانان لە هەموو شتێكدا لاسایی كافر و بێباوەڕكان دەكەنەوە و بە تایبەتیش لە جەژنەكانیاندا، ئەمەش ئەو فەرموودەیەمان بیر دەخاتەوە كەوا پێغەمبەری خوا فەرموویەتی:(لتتبعن سنن الذين كانوا من قبلكم حذوا النعل بالنعل حتى إن أحدهم لو دخل جحر ضب لدخلتموه)[رواه ابن خزيمة في " صحيحه " (1/92/ 2) وابن حبان (340 و341) بإسناد حسن وأحمد أيضا (رقم 4342) بسند آخر حسن بما قبله والحديث بمحموعهما صحيح وقال شيخ الإسلام ابن تيمية في " منهاج السنة " (1311) و" الإقتضاء " (ص 185): " وإسناده جيد "] .
واتە: ئێوە شوێنی ڕێچكە و ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەكەون ـ لە بێباوەڕەكان ـ شوێن پێ بە شوێن پێ تا ئەو ئەندازەیەی كەوا ئەگەر یەكێكیان بچێتە ناو كونە بزمژەكێكەوە ئێوەش دەچنە ناویەوەوە.

لەوانەیە یەكێك بڵێت: بۆچى ئێمەى موسڵمان ئاهەنگ نەگێڕین بۆ ئەم جەژنە؟
وەڵام دانەوەى ئەم پرسیارە لە چەند ڕوویەكەوە دەبێت:
ڕووى یەكەم: وەکو لەسەرتاوە وتمان جەژنەكان لە ئایینى پیرۆزى ئیسلامدا دیارى كراون و نەگۆڕن، ڕێگە نادرێ بە زیادكردنى یا كەمكردنى، ئەوەى بەندایەتى ئێمەى موسڵمانە واتە بڕیارى لەسەر دراوەو خواى گەورە و پێغەمبەرەكەى وەك دین بۆ ئێمەیان داناوە.
ڕووى دووەم: ئاهەنگ گێران بەبۆنەى جەژنى خۆشەویستى یەوە خۆ چواندنە بە ڕۆمانى یە بت پەرستەكان، پاشان بە گاورەكان لەو شتانەى كە شوێنى كەوتون و لە ئاینى خۆشیان نى یە.
پێغەمبەریش فەرموویەتى: (من تشبه بقوم فهو منهم) واتە: هەركەسێك خۆى بە هەر كۆمەڵێك بچوێنێت ئەوە لەوانە.أخرجه أحمد 2/50 وأبو داود (4021).
ڕووى سێ یەم: مەبەست لە جەژنى خۆشەویستى لەم سەردەمەدا و بڵاوكردنەوەى خۆشەویستى لە نێو خەڵكى دا بە گشتى بە باوەڕدارو بێ باوەڕەوە، گومان لەوەدا نى یە كە خۆشەویستى بێ باوەڕان قەدەغەیە، خواى گەورە دەفەرموێ: {لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءهُمْ أَوْ أَبْنَاءهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ أُوْلَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ ...} (22) سورة المجادلة.
واته : نابینی كه‌سانێك هه‌بن كه‌ ئیمانیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌بێ وه‌ خۆشه‌ویستیان بۆ كه‌سانێك هه‌بێ كه‌ دژایه‌تی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - - ئه‌كه‌ن، واته‌: نابێ باوه‌ڕدار خۆشه‌ویستی بۆ كافر هه‌بێ، نابینی واته‌ نابێ ببینی و شتی وا نابێت كه‌ خۆشه‌ویستیان بۆ كافران هه‌بێت ئه‌و كاته‌ باوه‌ڕه‌كه‌یان به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌، باوه‌ڕو خۆشه‌ویستى كافران پێكه‌وه‌ له‌ دڵدا كۆنابنه‌وه‌و دژ به‌یه‌ك و پێچه‌وانه‌ن [وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ] ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ كافرانه‌ باوكیشتان بێ كه‌ كافر بوو نابێ خۆشتان بوێن، [أَوْ أَبْنَاءَهُمْ] یان با ئه‌و كه‌سه‌ كافره‌ كوڕیشت بێ نابێ خۆشت بوێ، [أَوْ إِخْوَانَهُمْ] یان با برایشیان بێ، [أَوْ عَشِيرَتَهُمْ] با ئه‌و كه‌سه‌ كافرانه‌ ئه‌گه‌ر عه‌شیره‌ت و هۆزیشت بوو نابێ خۆشت بوێ، [أُولَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ] ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌ به‌م شێوازه‌ن خۆشه‌ویستیان بۆ كافران و بێباوه‌ڕان نیه‌ ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌ ئیمانی له‌ دڵیاندا جێگیر كردووه‌و رازاندۆته‌وه‌و كۆكردۆته‌وه‌و به‌خته‌وه‌رى كردوون.

وە شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله لەم بارەیەوە دەفەرموێ :
یادگێڕانى جەژنى خۆشەویستى جائیز نی یە لە بەر چەند هۆیەك:
یەكەم : ئەو جەژنە بیدعەیە و هیچ بنەمایەكى نی یە لە شەرع دا.
دووەم : ئەوە بانگت دەكات بۆ عەشق و غرامیات.
سێ یەم : ئەوە بۆ سەرقاڵ كردنى دڵە بە شتى بێ مانا و پێچەوانەى سەلەفى صاڵحە(ڕەزاى خوایان لێ بێت).
بۆیە لەم ڕۆژەدا نابێت و حەرامە كە هیچ دروشمێك ڕووبدات چ لە بوارى جل و بەرگ و خواردن و خواردنەوەكان و دیارى بەخشین،وە لەسەر موسڵمانان پێویستە كە بە عیزەتەوە دەست بە دینەكەیانەوە بگرن و دواى ئەوانە نەكەون.....
داوا لە خواى گەورە دەكەم كە موسڵمانان بپارێزێت لە هەموو فیتنەیەكى دیار و نادیار...

سەردان: ٧,٥٥٧ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان