شەوی ئیسراو میعراج ، ئەو شەوەی کە شەوێکی گەورەو گرنگە ، ئایا کاتەکەی ڕوون و دیاریکراوە لەفەرموودە صەحیحەکاندا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
شەوی ئیسراو میعراج ، ئەو شەوەی کە شەوێکی گەورەو گرنگە ، ئایا کاتەکەی ڕوون و دیاریکراوە لەفەرموودە صەحیحەکاندا ؟

شەوی ئیسراو میعراج بەهیچ شێوەیەک کاتەکەی سابت و ئاشکرا نەبووە لەفەرموودەدا ، هەروەکو چۆن (ابن حجر) لەکتێبی(تبین العجب فیما ورد في فضل رجب) وه دەفەرمووێت : بەهیچ شێوەیەک جێگیر نەبووە بەوەی شەوی ئیسراو میعراج لە شەوی بیست وحەوتی مانگی ڕەجەب بووبێت ، بەڵکو ئەوە چیرۆک گێڕرەوەکان باسی لێوە دەکەن ، ئەگەریش ئەو شەوە جێگیربوو کە ئەو ڕووداوەی تێدا ڕویداوە ، ئەوا بەهیچ جۆرێک نابێت خواپەرستی تێدا ئەنجامبدرێت لەکاتێکدا کە لەقورئان و فەرموودەدا نەهاتووە .
تەماشای سۆفیەکان بکە دەبینیت کارەکانیان و وتەکانیان زۆر دژ بەیەکن لەکاتێکدا ئەوان فەرموودەی ئاحاد وەکو بەڵگە وەرناگرن ، کەچی ئێستا لەم باسەدا نەک فەرموودەی ئاحاد بەڵکو هیچ فەرموودەیەکیش نەهاتووە لەسەری تەنها هەواو ئارەزوو بەسەریاندا زاڵە لەخواپەرستیەکانیاندا ، و بانگەشەی ئاهەنگگێڕان دەکەن لەشەوی بیست وحەوتی ڕەجەب و شەوی مولودو نیوەی مانگی شەعبان و شەوی هیجرەت ..
الشيخ مقبل بن هادي الوادعي - رحمه الله -  سەرچاوە : قمع المعاند( ۲ / ۳٥۳ -۳٥٤).

وه هەروەها زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
ئیسراو میعراج بەو پێیەی کە لەناو زۆرێک لەخەڵکیدا بڵاوە بەوەی لەشەوی بیست و حەوتی مانگی ڕەجەبدا بووە ، بەهیچ شێوەیەک ڕاست نیەو بەڵگەی لەسەر نەهاتووە ، وە واش دەردەکەوێ لەهەندێ وتەی زانایان کە ئیسراو میعراج پێدەچێ لەمانگی ڕەبیعی یەکەمدا بوبێت ، وە ئاهەنگگێڕان و زیندووکردنەوەی شەوی بیست وحەوتی مانگی ڕەجەب بەمەبەستی ئیسراو میعراج بیدعەو داهێنراوەو هیچ بنچینەو بنەوایەکی لەشەرعی ئیسلامدا نیە..
سەرچاوە : لقاء الباب المفتوح ۲۱۷

سەردان: ١١,٢١١ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان