ئایا داخستنی دەرگاكانی دۆزەخ مانای وایە هەر كەسێ لەو مانگەدا بمرێ ناچێتە دۆزەخ و لە بەهەشتدا دەمێنێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا داخستنی دەرگاكانی دۆزەخ مانای وایە هەر كەسێ لەو مانگەدا بمرێ ناچێتە دۆزەخ و لە بەهەشتدا دەمێنێتەوە؟

نەخێر بێ گومان مەبەست ئەوە نییە چونكە هەندێ كەس هەیە مونافیقە دەمرێ[فِي الدَّرْكِ الأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا]]النساء :145[هەندێ كەس هەیە موسڵمانیكەو تاوانی گەورەی هەیە وە تۆبەشی لێ‌ نەكرد بێ (تحت المشيئة) یە بەڵام مەبەست ئەوەیە كە لێرەدا دەرگاكانی بەهەشت كراونەتەوە وە دەرگاكانی دۆزەخ داخراون مانای ئەوە نییە كەسێك كە لە ڕەمەزاندا بمرێت ناچیتە دۆزەخەوە لەوانەیە موسڵمانی وا هەیە هەر بە ڕۆژووش نابێت موسڵمانیشە كافر نابێت بە ڕۆژوو نەگرتن ئەگەر باوەڕی بە ڕۆژوو هەبێت كەواتە مانای ئەوە نییە ئەگەر مانگی ڕەمەزان هات مرۆڤ ناچێتە دۆزەخەوە مانای ئەوەیە ڕێگای چوونە ناو ئاگر تەسك بۆتەوە وە ڕێگای بەهەشت فراوان بۆتەوە هەر كەسێك كە بیەوێ، بۆیە لە واقیعدا ئەوەش دەبینین لە ڕەمەزاندا مزگەوتەكانمان پڕن ئەهلی خێر زۆرە موسڵمانان بە زۆری هاتونەتەوە خەڵكی بۆ عیبادەت زیاد دەبێت وە بۆ ئەهلی شەر كەم دەبێت مەبەستەكە ئەوەیە نەك بە یەكجار یەعنی هەرچی خراپە نەمێنێت‌و هەرچی شەیتان ئیشی خۆی نەكات‌و خەڵكی هەموو ببێتە ئەهلی بەهەشت نەخێر وانییە .

وەرگیراوە لە کتێبی : (پرسیارەكانی مانگی ڕەمــەزان ) دكتۆر عبداللطيف أحمد

سەردان: ٢,٢٨٦ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو