لەڕەمەزاندا شەیتانەكان زنجیر دەكرێن هەندیك دەڵێن بۆچی هێشتا كەسانێك لە خراپەكاری بەردەوامن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لەڕەمەزاندا شەیتانەكان زنجیر دەكرێن هەندیك دەڵێن بۆچی هێشتا كەسانێك لە خراپەكاری بەردەوامن؟

ئەو پرسیارە لە شوێنی خۆیتی چونكە هەندێ كەس بە هەڵە تێدەگات پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت كە شەیاتینە جنە سەركەشەكان ئەوانە زنجیر بەست دەكرێن بەڵام دەبێ ئێمە بزانین كە ئەو شتانەی كە خراپە بۆ مرۆڤ دەڕازێنێتەوە ئەمری پێ دەكات تەنها شەیتانەكان نین [إِنَّ النَّفْسَ لأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ ](يوسف:53). نەفسی مرۆڤ خۆشی ئەمری خراپەی پی دەكات كەواتە هەندێ جار با شەیتانەكەش بەسترابنەوە نەفسی خۆت ئەمری خراپەت پێ دەكات ئەوە لەلایەك لەلایەكی تریشەوە مانای ئەوە نییە كە شەیاتین بە هیچ شێوەیەك كاری خراپە نەكات‌و كاریگەری خراپی نەبێت بەڵكو مرۆڤ جاری وا هەیە بەستراوەتەوە بەڵام بە دەم قسەی خۆی هەر دەكات وە لە دوورەوە هەوڵێك هەر دەدات شەیاتینیش كەواتە شەڕیان كەم دەبێتەوە بەڵام نەفسی ئینسان هەر ئەمر بە خراپە دەكات وە هەروەها برادەری خراپ شەیتانی مرۆڤ نەبەستراونەتەوە، چونكە خوای گەورە باسی (الشیاطین) و (مَردة الجن) كرد كە دەبەسترێتەوە بەڵام شەیاتینی ئینس هەیە ئەوان برادەری خراپ دێ هانت دەدات لە جیاتی ئەوەی كە بە ڕۆژوو بێت وای پێ دەكات كە بە ڕۆژوو نەبێت لەجیاتی ئەوەی كە بۆ مزگەوت بچێت تاعەتی خوا بكات دەی با بۆ خراپە جا بۆیە دەبێت مرۆڤی موسڵمان وریا بێت هەم لە برادەری خراپ‌و شەیتانی مرۆڤ خۆی بپارێزێ هەم پەنا بە خوا بگری لە شەڕی نەفسی خۆی بۆیە پێغەمبەری خوا دەیفەرموو: (اللَّهُمَّ قِنِي شَر نَفْسِي) (أخرجه أحمد في المسند (19542) ، و صحيح ابن حبان (906). ) خوابم پارێزێ لە شەڕی نەفسم.
ئێمە زیاتر پێویستمانە كە داوا لە خوا بكەین بمانپارێزێ بەگشتی پێویستە موسڵمانان هەموویان لەو مانگەدا هەوڵدەن چۆن ئەو ڕەحمەمان پێدەكات شەیاتینی بەستۆتەوە ئێمەش نەفسی خۆمان بگرینەوە وە لەگەڵ برادەری خراپ نەگەڕێین گوێ لە مرۆڤی خراپ نەگرین تەلەفزیۆن‌و شەیتانەكان لێمان نەبنە شەیتانێك كە لە جیاتی شەیتانە جنەكان شەیتانە ئینسەكان كاریگەری لەسەرمان هەبێت ڕۆژووەكەمان بەتاڵ بكەنەوە عیبادەتی شەوانمان نەمێنێ بە دیار تەلەفزیۆنەوە دانیشین با بگەڕێینەوە لای خوا مانگێكە بەرەو بەهەشتت دەبات ئەگەر قەدری بزانیت‌و ئەگەر بزانی چۆن خێرەكانی تێدا بەدەست دەخەی داواشمان لە خوای گەورە ئەوەیە كە هیدایەتی موسڵمانان بدات‌و خێر لەم مانگە ببینین.

وەرگیراوە لە کتێبی : (پرسیارەكانی مانگی ڕەمــەزان ) دكتۆر عبداللطيف أحمد

سەردان: ٢,٩٥٤ بەش: ڕۆژوو