ئەگەر كەسێ لەبەر سك پڕى تواناى نوێژكردنى نەبێ ئەوە تاچەند گوناهە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر كەسێ لەبەر سك پڕى تواناى نوێژكردنى نەبێ ئەوە تاچەند گوناهە؟
پرسیار:

ئەگەر كەسێ لەبەر سك پڕى تواناى نوێژكردنى نەبێ ئەوە تاچەند گوناهە؟ بۆ نموونە من پێشتر نوێژم كردووە بەڵام ئێستا سكم حەوت مانگانە توانام نیە وەك پێویست نوێژەكانم بكەم و بەڕێك وپێكى بەڕێوەیان بەرم ئەمە تا چەند گوناحە وە من دەبێ چى بكەم لەم حاڵەتەدا؟ زۆرسوپاس بۆ وەڵام دانەوەتان.

سك پڕی یان بوونی حەمل بە هیچ شێوەیەك نابێتە ڕێگر لە ئەنجامدانی نوێژە فەرزەكان، بەڵام بەڕاستی جێی سەرسوڕمانە ئایا بۆ سك پڕی وای لێتكردووە كە نەتوانی نوێژەكانت وەك پێویست بكەیت ؟! ئایا هەزاران بەڵكو ملیونەها ئافرەتی موسڵمان بە درێژای سەدها ساڵە بۆ سك پڕی ڕێی نوێژی لێنەگرتوون ؟!
وە ئەگەر مەبەست ئەوە بێ كە لە كاتی نوێژدا ناتوانیت بە پێوە بوەستی ئەوا دەتوانیت بە دانیشتەوە نوێژەكەت بكەیت وە ئەگەر بە دانیشتنەوە نەتتوانی ئەوا بە هەڵاژیانەوە بیكە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە كە پێغەمبەر () فەرموویەتی: ((صَلِّ قائماً فإنْ لـم تستطع فقاعدا فإن لـم تسنطع فعلى جنب)).صحيح البخاري رقم (1117)
واتە: بە پێوە نوێژ بكە ئەگەر نتتوانی ئەوا بە دانیشتنەوە وە ئەگەر نەتتوانی ئەوا بە سەر لادا بیكە.
وە ئەگەر لە كاتی ركوع و سوجدەدا ناتوانیت زۆر بوەستیت ئەوا تەنها یەك جار (سبحان ربـي العظيم) و (سبحان ربـي الأعلى) بڵێ.
لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٣٩١ بەش: حوکمى نوێژنەکەر