کاتێک بانگبێژ دەڵێت (الصلاة خیر من النوم) چی دەوترێت لەو کاتەدا ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
کاتێک بانگبێژ دەڵێت (الصلاة خیر من النوم) چی دەوترێت لەو کاتەدا ؟

سوننەت وایە کاتێک گوێبیستی بانگ دەبیت تۆش ئەو وشانە بڵێیتەوە کەبانگبێژ دەیڵێت ، بەڵام کاتێک دەگاتە (حي علی الصلاة) و (حي علی الفلاح) لەو کاتەدا سوننەتە بڵێیت (لاحول ولا قوة الا بالله).
بەڵگەش لەسەر ئەوە ئەو فەرمایشتەی پێغەمبەری خودایە () کە فەرموویەتی : (کاتێک گوێبیستی بانگبێژبوون بانگی دەدا ئێوەش ئەو وشانە بڵێینەوە کە دەیڵێت ).(بوخاری و موسلیم ڕیوایەتیان کردووە).
ابن قودامە (بەڕەحمەت بێت) دەفەرموێت : نەمبینیوەو نەمزانیوە هیچ ڕاجیاییەک هەبێت لەسەر ئەو سوننەتە.(المغني ۱/٥۹۱).
هەروەها کاتێک بانگبێژ لەکاتی بانگی بەیانیدا گەیشتە (الصلاة خير من النوم) ئەو کاتە سوننەتە تۆش وەکو بانگبێژەکە بڵێیت (الصلاة خير من النوم) .
زانای پایەبەرز (ابن عثيمين) لەشەرحی (الممتع - ۲/۸٤)دا دەفەرموێت :
سوننەت وایە تۆش بڵێیت (الصلاة خير من النوم) ، چونکە پێغەمبەری خودا () فەرموویەتی : (اذا سمعتم المؤذن فقولوا مثل ما یقول) .(متفق علیه).
وە هەندێک لەزانایانی مالکی مەزهەبیش لەسەر ئەو بیروڕایەن). الموسوعة الفقهية(۲/۳۷۲).
بەڵام ئەوەی کە هەندێ لەزانایان دەڵێن لەوکاتەدا دەڵێیت (صدقت وبررت) ، هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نەهاتووەو پێچەوانەی فەرموودەکەشە (فقولوا مثل ما یقول) ، وە بنچینەو ئەصلیش لەعیبادات مەنع و یاساغیکردنە تاوەکو بەڵگەیەک لەسەر جێگیردەبێت .

سەردان: ٤,٥٧١ بەش: بانگ و قامەت