(بسم الله) لەسەرەتای دەست نوێژەوە سوننەتە لەلای جمهوری زانایان ، وەهەندێ لەزانایان پێیان وایە : واجبە گەر لەبیرت بوو ، بۆیە باش وایە موسوڵمان وازی لێ نەهێنێت ، خۆ ئەگەر لەبیری چوو یاخود نەیزانی سوننەتە ئەوا هیچی لەسەر نی یە و دەس نوێژەکەی دروستە .
زانایان جیاوازن لەبارەی حوکمی کردنی (بسم الله) لەکاتی دەس نوێژ گرتندا .
ئيمامى أحمد بەواجبی زانیوە ، وئەم فەرموودەیەیی کردووە بەبەڵگە : ( لا وُضُوءَ لِمَنْ لَمْ يَذْكُرْ اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهِ ) رواه الترمذي (25) وحسنه الألباني في صحيح الترمذي . انظر : المغني (1/145).واتە : دەس نوێژی نی یە کەسێک ناوی خودای تێدا نەهێنابێت .
وە جمهوری زانایان لەوانە أبو حنيفة ومالك والشافعي وڕیوایەتێک لە الإمام أحمد پێیان وایە کە (بسم الله) سوننەتێکە لەسوننەتەکانی دەست نوێژ و واجب نی یە .
وەئەم بەڵگانەیان کردووە بەبەڵگە :
یەکەم: لەو بەڵگانە : پێغەمبەر ﷺ پیاوێکی فێری دەس نوێژ گرتن دەکرد و پێی فەرموو : ( تَوَضَّأْ كَمَا أَمَرَكَ اللَّهُ ) رواه الترمذي (302) وصححه الألباني في صحيح الترمذي (247) . واتە : دەسنوێژ بگرە هەروەک چۆن خودا فەرمانی پێت کردووە.
جا ئەم فەرموودەیە مەبەستی ئەم ئایەتەیە : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ ) المائدة/6 . واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە گەر ویستان نوێژ بکەن ، ئەوا دەم و چاوتان بشۆن وەهەروەها دەستان تاوەکو ئەنیشکتان و مەسحی سەر تان بکەن و پێیەکانتان تاوەکو قاپە ڕەقە بشۆن .
بێگومان لەم ئایەتە باسی (بسم الله) نەکراوە . انظر : المجموع للنووي (1/346) .
وەئیمامی أبو داود (856) ئەم فەرموودەیەیی گێڕاوەتەوە و بەڕوون تر لەوەی پێشو ، و زیاتر دەبێتە بەڵگە لەسەر واجب نەبوونی (بسم الله) کردنە لەکاتی دەس نوێژدا .
ئەبوهورەیرە دەڵێ : پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : (إِنَّهَا لا تَتِمُّ صَلاةُ أَحَدِكُمْ حَتَّى يُسْبِغَ الْوُضُوءَ كَمَا أَمَرَهُ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ فَيَغْسِلَ وَجْهَهُ وَيَدَيْهِ إِلَى الْمِرْفَقَيْنِ وَيَمْسَحَ بِرَأْسِهِ وَرِجْلَيْهِ إِلَى الْكَعْبَيْنِ . . .) الحديث .
واتە : نوێژی کەسێکتان دروست نی یە تاوەکو بەجوانی دەس نوێژ نەگرێت بەو شێوەیەیی خودا فەرمانی پێ کردووە ، دەم چاو و دەستی دەشوات تاوەکو ئەنیشکى و مەسحی سەری دەکات و پێیەکانی دەشۆرێت تاوەکو قاپە ڕەقەی .
لێرەدا پێغەمبەر ﷺ باسی لە (بسم الله) کردن نەکردووە ، کەبەڵگەیە لەسەر واجب نەبوونی . انظر : السنن الكبرى للبيهقي (1/44) .
دووەم : لەو بەڵگانە : زۆربەی ئەوانەی باسی دەس نوێژی پێغەمبەریان ﷺ کردووە باسی (بسم الله) کردنیان نەکردووە ، خۆ ئەگەر واجب بوایە باس دەکرا .انظر : الشرح الممتع (1/130) .
وە ئەم بۆ چوونە زۆر لەزانایانی مەزهەبی ئیمام ئەحمەد پێیان باش بووە و هەڵیان بژاردووە ، وەک الخرقي وابن قدامة .
انظر المغني (1/145) والإنصاف (1/128) .
وە لەزانایانی سەردەم هەریەک لە شێخ محمد بن إبراهيم ، وە شێخ محمد بن صالح العثیمن رحمهما الله ، ئەم بۆچوونەیان لا پەسەند بوووە .
انظر : فتاوى الشيخ محمد بن إبراهيم (2/39) ، الشرح الممتع (1/130 ، 300) .
وە وەڵامی ئەو فەرموودەیان داوەتەوە کە ئەوانەی دەڵێن : (بسم الله) کردن واجبە کردویانەتە بەبەڵگە بە دوو وەڵام :
وەڵامی یەکەم : فەرموودەکە صەحیح نی یە و کۆمەڵێک لەزانایان بەزەعیفیان داناوە .
وەڵامی دووەم : گەر فەرموودەکەش صەحیح بێت ، ئەوا بەمانای ئەوە دێت : دەسنوێژەکەی کامڵ نی یە ، نەک بەمانای ئەوە بێت : دەس نوێژەکەی دروست نی یە .
انظر : المجموع (1/347) ، والمغني (1/146) .
هەر بۆیە ، گەر حەدیسەکە صەحیح بێت ، بەڵگەیە لەسەر سونەتێتی (بسم الله) کردن نەک واجب بێت . والله أعلم .
جا گەر موسوڵمانێک دەس نوێژی گرت و (بسم الله) نەکرد ، ئەوا دەس نوێژەکەی دروستە ، بەڵام ئەوەی تێدایە کە پاداشتی سوننەتێکی لەدەست خۆیی داوە ، بۆیە باشتر وایە (بسم الله)کردن لەکاتی دەس نوێژدا تەرک نەکرێت .
وە زانای پایەبەرز عبدالزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله - لەم بارەیەوە فەرمویەتى :
(بسم الله) لەسەرەتای دەس نوێژەوە سوننەتە لەلای جمهوری زانایان ، وەهەندێ لەزانایان پێیان وایە : واجبە گەر لەبیرت بوو ، بۆیە باش وایە موسوڵمان وازی لێ نەهێنێت ، خۆ ئەگەر لەبیری چوو یاخود نەیزانی سوننەتە ئەوا هیچی لەسەر نی یە و دەس نوێژەکەی دروستە ، بەڵام گەر لەئەنقەست نەیکرد لەکاتێکدا دەزانێ حوکمەکەی چی یە ، ئەوا باشتر وایە (بۆ ڕزگار بوون لەخلاف) دەس نوێژەکەی دوو بارە بکاتەوە ؛ لەپێغەمبەرەوە هاتووە ﷺ کەفەرموویەتی : ( لا وضوء لمن لم يذكر اسم الله عليه)واتە :واتە : دەسنوێژی نی یە کەسێک ناوی خودای تێدا نەهێنابێت .
جا ئەم فەرموودەیە بەچەند ڕێگایەک هاتووە ، وکۆمەڵێ لەزانایان دەڵێن : سابت نەبووە و سەحیح نی یە ، و الحافظ ابن كثير رحمه الله دەڵێ (حسن)ە، بەهۆی زۆری ڕێگاکانی گێڕانەوەی ، ودەچێتە بابی ( الحسن لغيره ) .
هەر بۆیە باش وایە موسوڵمان لەسەرەتای دەس نوێژدا (بسم الله) بکات ، وەهەروەها ئافرەتیش بەهەمان شێوە گەر لەبیری چوو یاخود نەیزانی ئەوا هیچ لەسەر نی یە .