کچ چۆن (مەنی) لەئاوەکانی تر جودا بکاتەوە کاتێک بەخەبەر دێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کچ چۆن (مەنی) لەئاوەکانی تر جودا بکاتەوە کاتێک بەخەبەر دێت ؟
پرسیار:

کچ چۆن (مەنی) لەئاوەکانی تر جودا بکاتەوە کاتێک بەخەبەر دێت ، چونکە هەندێ ئاوی کەم لەڕەحمەوە بەردەوام دێن و ڕاناوەستن ، وە ئەگەر کچ لەسوڕی مانگانەدا بوو لەخەودا شتێکی بینی ئایا بەلەشگرانی ئەژمار دەکرێت ؟ وە ئایا دروستە زیکری خودا بکات و قورئان بخوێنێت ؟

یەکەم :
لەشگرانی : بریتی یە لە خەو بینین بەشێوەیەک لەو خەودا جماع دەکات ، ئەمە لە پیاوان و ئافرەتانیش ڕوو دەدات ، وە هەندێ جار بەبۆنەی خەو بینینەوە (مەنی) دادەبەزێت ، وە هەندێ جار دانابەزێت ، جا هەر کاتێک (مەنی)دابەزی ئەوا خۆ شوشتن واجب دەبێت ، گەرنا خۆ شوشتن واجب نابێت .

بەڵگەی ئەمەش : ئەو فەرموودیەیە کە ـ أم سلمة رضي الله عنها گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : أم سليم هات بۆلای پێغەمبەری خودا و گوتی : ( ئەی پێغەمبەری خودا ، خودا شەرم لەحەق ناکات ، ئایا خۆشوشتن واجب دەبێ لەسەر ئافرەت کاتێ توشی لەش گرانی بوو؟ پێغەمبەر فەمووی : بەڵێ گەر ئاوی بینی ). رواه البخاري (130)، ومسلم (738) .

شێح البسام دەڵێت : مانای " احتلمت " : " بریتی یە لەوەی کەلەخەودا دەبینرێت ، و مەبەست لێی لێرەدا ئەوەیە : گەر ئافرەت ئەوەی بینی کەپیاوان دەیبینن لەخەودا ، واتە :جماع بکات لەخەویدا .

وە پێویستە لەسەر ئافرەت خۆی بشوات گەر ئەم جۆرە خەوانەی بینی و ئاوی هاتبووەوە ، بەڵام گەر تەنها خەو ببینێت و ئاو نەبینێت ئەوا خۆ شوشتنی لەسەر واجب نابێت ، لەبەر ئەو فەرموودەیەیی پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام : ( إذا رأت الماء ) ينظر : "توضيح الأحكام" (1/297) . واتە : گەر ئاوی بینی .

دووەم :
ئافرەتان ( تەڕای ڕەحم و مەنی ) لەیەک جودا دەکەنەوە بە ناسینی تایبەت مەندیەکانی هەردوو جۆرە ئاوەکە :
(مەنی)ئافرەت دیار و زەردە ، بۆنەکەی وەک بۆنی هەویر وایە ، و لەکاتی دەرچوونیدا هەست بەخۆشی دەکرێت و ئارەزوو دادەمرکێت ، بەپێچەوانەی (تەڕایی ڕەحم) کە کەم و تەنکە ، وجودا کردنەوەی زۆر ئاسانە لەلایەن ئەوئافرەتانەوە کە توشیان بووە .

سێ یەم :
گەر ئافرەتێک کەلەسوڕی مانگانەدایە توشی لەش گرانی بوو و ئاوی بینی ، باخۆی بشۆرێت بۆ ئەوەی بتوانێت قورئان بخوێنێت بەبێ ئەوەی دەس لەقورئانەکە بدات ؛ چونکە بۆ لەش گران دروست نی یە قورئان بخوێنێت بەپێچەوانەی ئافرەتێک کەلەسوڕی مانگانەدایە .

وە ابن قدامة رحمه الله لە "المغني" (1/134) دا دەڵێت : " گەر خۆی شوشت لەبەر لەش گرانی لەکاتی سوڕی مانگانەدا ، خۆ شوشتنەکەی دروستە ، و ئەو لەش گرانییەی لەسەر لادەچێت . ئەمە قسەی ئیمامی ئەحمەدە و گوتویەتی : لەشگرانیەکەی لەسەر لادەچێت ، وسوڕی مانگانەی دەمێنێنێ تاوەکو خوێنەکەی نەوەستێتەوە .
وە دەڵێت : من هیچ کەسێک نازانم گوتبێتی خۆی ناشوات تەنها ( عطاء ) نەبێت ، وە ڕیوایەتیش کراوە لێیەوە کە گوتویەتی : خۆی دەشوات .

سەردان: ٢١,٦٤٧ بەش: ئافرەتان