خوای پەروەردگار فەرموویەتی : { الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى} ئایا (الاستواء) ماناى چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خوای پەروەردگار فەرموویەتی : { الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى} ئایا (الاستواء) ماناى چیە ؟

ئەم ئایەتە کە خودا فەرموویەتی : (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى) [طه:5]، ،واتە : خودا بەسەر عەڕشدا بەرز و بڵند بۆتەوە .
زانایانی ئەهلی سوننە ئەم ئایەتەیان بەمانای (بەرز و بڵندی) تەفسیر کردووە ، واتە : بەرز و بڵند بۆتەوە بەسەر عەڕشدا بەبێ دیاری کردنی چۆنیەتیەکەی ، وئەهلی سوننە و جەماعە لەهاوەڵان و شوێنکەوتوانیان لەچاکەدا دەڵێن :
ئەوەی پێویست بێت دان پێنان و ئیسپات کردنیەتی بەو شێوەیەیی کەهاتووە بەبێ ڕوون کردنەوەی چۆنیەتیەکەی ، واتە : باوەڕی بێ بێنین و سابتی بکەین بۆ خودا و باوەڕمان وابێ ئەو سیفاتانە حەقن ، بەڵام چۆنیەتیەکەی ڕوون ناکەینەوە ، وناڵێین : سفاتەکانی بەو شێوەیە و بەو شێوەیەیە.
پرسیار کرا لەئیمامی مالك بن أنس ( کەیەکێکە لەئیمامەکانی مەدینە لەسەردەمی خۆیدا وەهەروەها یەکێکە لەچوار ئیمامەکە ) دەربارەی ئەم ئایەتە : { الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى} ، مانای ( استوى ) چی یە ؟
فەرمووی : (الاستواء معلوم والكيف مجهول والإيمان به واجب والسؤال عنه بدعة)
واتە : (الاستواء) مەعلوم و دیارە بەمانای چ دێت ، وچۆنیەتیەکەی نەزانراوە ، وباوەڕ بوون پێی واجبە ، وە پرسیار کردن دەربارەى بیدعەیە .

جا واجبە لەسەر زانایان و باوەڕداران ، و هەموو موسڵمانان باوەڕ بێنن بەناو و سیفاتەکانی خودا بەو شێوەیەیی لەقورئانی پیرۆز و وسوننەتە سەحیحەکاندا هاتووە ، و بەو شێوەیە باوەڕی پێ بێنن کەهاتووە بەبێ (گۆڕینی ماناکەی) و (لەکار خستنی) و (چۆنیەتی ) و (شوبهاندن) .

جا (الاستواء) واتە : بەرز و بڵند بونەوە ، ولەزمانی عەرەبیدا ماناکەی ڕوون ودیارە ، بەڵام چۆنیەتیەکەی نەزانراوە ، نازانین خودا چۆن بەسەر عەڕشدا بەرز بۆتەوە ؟ ، بەڵام دەڵێین : بەرز و بڵند بۆتەوە بەسەر عەڕشدا بەشێوازێک شیاوی گەورەی خودا بێت و ناشوبهێ بەدروست کراوەکانی نە لە سیافاتەکانیدا و نەلە بەرز بوونەوەیدا ونەلەهیچ شتێکی تردا ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ البَصِيرُ ) [الشورى:11] .
واتە : هیچ شتێک هاوشێوەی خودا نی یە و خودا بیسەر و بینەرە .

وە هەروەها فەرموویەتی : ( فَلا تَضْرِبُوا لِلَّهِ الأَمْثَالَ إِنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ) [النحل:74] .
واتە : خودا مەشوبهێنن و مەیکەنە نموونە ، خودا دەزانێ و ئێوە نایزانن .

وە هەروەها فەرموویەتی: ( وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ) [الإخلاص:4]،
واتە : هیچ کەسێک هاو کوفئی خودا نی یە .

خوای پەروەردگار کامڵە لەزات و ناو و سیفات و کردارەکانیدا هاو شێوەی نییە ، وکوفئی نی یە ، وەهاوەڵی نی یە .
ئا ئەوەی ئاماژەمان پێ کرد لەسەر موسوڵمانان واجبە باوەڕ بە سیفاتەکانی خودا بێن ، لەوانە : بەرز بوونەی بەسەر عەڕشدا و ڕەحمی خودای گەورە ، بیستن و بینین ، توڕە بوون ، وەجهو ، ودەست و پێ ، و پەنجە ، و جگە لەمانەش لەسیفاتەکانی خودا ٫ هەموو ئەمانە دەبێ ئیسپات بکرێن بۆ خودا بەو شێوازەی گونجاوە بۆ خودا بەبێ گۆڕینی ، و لەکار خستنی ، وبەبێ چۆنیەتی ، وبەبێ شوبهاندنى بە مەخلوقان ، بەڵکو دەبێ بگوترێت :
ئەم سیفاتانە حەقن ، وسابت کردنی بۆ خودا بەو شێوازەی لایەقی خودایە ، ناشوبهێ بەسیفاتی دروست کراوەکانی ؛ چونکە خوای پەروەردگار هاوشێوەی نی یه نەلەزات و نە لەسیفاتدا .

الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز - رحمه الله -

سەردان: ٣,٥٢٠ بەش: باوەڕبون بە خوا