ئایا دروستە نوێژى فەرز یان سوننەت بکەم پێش ئەوەى بانگ بێژ بانگەکەى تەواو بکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە نوێژى فەرز یان سوننەت بکەم پێش ئەوەى بانگ بێژ بانگەکەى تەواو بکات؟

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه أما بعد:
بێگومان هاتنی کاتی نوێژ مەرجی دروستی نوێژە ، جا کاتى هاتنى نوێژ دەزانرێت بەبینی یەکێک لەنیشانەکانی ویاخود بەبانگ دانی کەسێکی سیقه وە یاخود بەو تەقویمانەی کەجێی سیقەن و بڵاون لەنێو خەڵکدا ، جا هەرکەسێک دڵنیا بوو کاتی نوێژ هاتووە ئەوا نوێژەکەی دروستە ، پێویست نی یە لەسەری چاوڕێ بکات تاوەکو بانگ بێژ بانگ تەواو دەکات ، بەڵام سوننەتە موتابەعەی بانگ بێژ بکات هەروەک لە ( صحيح البخاري ) دا هاتووە ، أبو سعيد گێڕاویەتیەوە و دەڵێ پێغمبەری خوا فەرمووی : (إذا سمعتم النداء فقولوا مثل ما يقول المؤذن).
واتە : گەرگوێتان لەبانگ بوو ئەوا بانگ بێژ چی گوت ئێوەش لەدوای ئەوەوە بیڵێن .
جا کاتێ کە بانگ بێژ تەواو بوو ، ئەو دوعایە دەکات کە لەدوای بانگەوە دەکرێت ، پاشان سوننەتی ڕەواتبی پێش نوێژە فەرزەکە دەکات ، پاشان نوێژ دەکات ، پاشان زیکرەکانی دوای نوێژ دەکات ، وسوننەتی دوای نوێژ دەکات گەر سوننەت لەدوایەوە هەبوو ، ئا ئەمە تەواو تر و باشترە . والله أعلم.

حوکمی نوێژ کردن لەکاتی بانگ داندا ...
ئایا دروستە بۆم لەکاتی بانگدا نوێژ بکەم ، مەبەستم نوێژی سوننەتی پێش فەرزەکانە ، یاخود نوێژی فەرز پێش ئەوەی چاوەڕێی بانگ بێژ بکەم تاوەکو بانگەکەی تەواو دەکات ؟

وەڵام : گەرکاتی نوێژ هات دروستە نوێژ بکرێت هەرچەند بانگیشی نەدابێ ، جا هەر کاتێ کاتی نوێژ هات ئەوا دروستە بۆ پیاو و ئافرەتی موسوڵمان نوێژ بکەن ، بۆ نموونە لەکاتی نیوەڕۆدا کاتێ خۆر لەناوەڕاستی ئاسمان لادەدات یاخود فەجر دەردەکەوێت لەکاتی بەیانیدا هەرچەند بانگیشی نەدابێ ، بەڵام گەر دڵنیا نەبوو ئەوا باش نی یە پەلە بکات ، بەڵکو پێویستە چاوەڕێ بکات تاوەکو دڵنیا دەبێت کەکاتی نوێژ هاتووە و بانگ بێژ بانگ دەدات ، هیچ پێویست ناکات پەلە بکات ،هەر بۆیە مرۆڤی موسوڵمان پیاو بێت یاخود ئافرەت نابێ پەلە بکات تاوەکو دڵنیا دەبێ لەهاتنی کاتی نوێژ ، ونوێژی ئافرەت نەبەستراوەتەوە بەنوێژی پیاوەوە بەڵکو وەک ئیحتیات هەندێک دوای بانگ دان نوێژەکەی دەکات .

بەڵام پیاوان نوێژ لەگەڵ خەڵکدا دەکەن ،ودەچن بۆ مزگەوت ، جا گەر پیاوێک نەیتوانی لەبەر نەخۆشی یاخود پیاوێک لەماڵ نوێژ دەکات ئەوا هەروەک ئافرەتان پەلە ناکات تاوەکو دڵنیا دەبێ یاخود بەهۆی ئەو شتانەی کەکاتی نوێژی پێ دیاری دەکرێت گومانی زۆری هەیە کەکاتی نوێژ هاتووە.

پرسیار : بەنیسبەت پیاوەوە کاتێ دەچێتە مزگەوتەوە لەکاتی بانگداندا ، ئایا چاوەڕێ دەکات تاوەکو بانگەکە تەواو دەبێ وە یاخود یەکسەر (تحية المسجد) دەکات ؟

وەڵام : باشتر وایە چاوەڕێ بکات ، بۆ ئەوەی وەڵامی بانگەکە بداتەوە و پاشان دوو ڕکات نوێژەکەی دەکات ، بۆ ئەوەی دوو سوننەت لەیەک کاتدا کۆبکاتەوە ، کاتێ بەپێوەیە وەڵامی بانگەکە دەداتەوە و پاشان دوو ڕکات نوێژەکەی دەکات ، بەڵام گەر لەسەری قورس بوو بەپێوە ڕابووەستێت ، ئەوا یەکسەر نوێژە سوننەتەکەی دەکات چاوەڕێی تەواو بوونی بانگ ناکات .

سماحة الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله

 

سەردان: ٦,٤٣٦ بەش: بانگ و قامەت