ئەگەر لە ڕەمەزاندا بكەومە سوڕى مانگانەوە دەتوانم قورئان بخوێنم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر لە ڕەمەزاندا بكەومە سوڕى مانگانەوە دەتوانم قورئان بخوێنم

بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
خوشكى بەرێزمان: ئافرەت كە لە سوڕى مانگانەدا بێت دەتوانێ هەموو جۆرە زیكرێك بكات و بخوێنێت، و لەش گرانى ڕێگر نیە لە خوێندنەوەى قورئان، هەروەكو لە فەرموودەدا هاتووە كە دایكە عائشە لە كاتى حەج كردندا دەكەوێتە سوڕى مانگانەوە (بێنوێژیەوە)، و پێغەمبەرى خوا () پێی دەڵێت: فافعلي ما يفعل الحاج غير أن لا تطوفي بالبيت حتى تطهري (متفق عليه)
هەموو ئەو شتانە ئەنجام بدە كە حاجیان ئەنجامى دەدەن، جگە لەوە نەبێت كە تەواف مەكە بە دەورى ماڵى خوا، تاكو پاك دەبیتەوە.
ئاشكراشە كە یەكێك لەو شتانەى كە حاجیان ئەنجامى دەدەن بریتیە لە خوێندنەوەى قورئان، بۆیە بۆ تۆش دروستە كە قورئانەكەن بخوێنى با لەشیشت گران بێت، ئەمەش بۆچونى پێشەوا و فەرموودەناسى سەردەمە شێخ (محمد ناصرالدين الألباني) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ، خواى پەروەردگاریش زاناترە.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٥٠٠ بەش: ڕۆژوو