کۆمەڵێک هەن بەخۆیان دەڵێن (قورئانی) و بانگەشەی ئەوە دەکەن تەنها شوێنی قورئان دەکەون ، بۆچوونی بەڕێزتان چی یە لەو بارەیەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کۆمەڵێک هەن بەخۆیان دەڵێن (قورئانی) و بانگەشەی ئەوە دەکەن تەنها شوێنی قورئان دەکەون ، بۆچوونی بەڕێزتان چی یە لەو بارەیەوە ؟

ڕاستە ئەو تاقمە بوونی هەیە وئیدعای ئەوە دەکەن کەگوایە سوننەت سەرچاوەی تەشریع نییە ، وناوی خۆیان ناوە (قورئانی)و دەڵێن : ئێمە قورئانێکمان هەیە ئەوەی قورئان حەڕامی کردبێت ئێمە بەحەڕامی دەزانین وەهەروەها ئەوەی قورئان بەحەڵاڵی دانا بێت ئێمە بەحەڵاڵی دەزانین ، بەڵام سوننەت(هەروەک وا گومان دەبەن) فەرموودەی ناڕاستی تێدایە وهەڵبەستراوە بەدەم پێغەمبەرەوە ، جا ئەو تاقمە سەرلێ شێواوە درێژ بووەوەی ئەو تاقمەن کە پێغەمبەر ئاگاداری کردووینەتەوە لێیان هەروەک ئیمامی ( أحمد وأبو داود والحاكم) بەسەنەدێکی صەحيح هێناویانە لە میقدادەوە کە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : ( يوشك أن يقعد الرجل متكئاً على أريكته يحدث بحديث من حديثي فيقول بيننا وبينكم كتاب الله ، فما وجدنا فيه من حلال استحللناه ، وما وجدنا فيه من حرام حرمناه ، ألا وإن ما حرم رسول الله مثل ما حرم الله ) الفتح الكبير 3/438 ورواه الترمذي باختلاف في اللفظ ، وقال : حسن صحيح ( سنن الترمذي بشرح ابن العربي ط الصاوي 10/132) .

واته‌: نزیكه‌ و وا خه‌ریكه‌ ڕۆژگارێك دێ پیاوێك له‌ شوێنێك دانیشێ‌و لەسه‌ر لا ته‌نیشته‌كى پاڵ ده‌داته‌وه ، وفه‌رمووده‌یه‌كى من بگێڕێته‌وه‌و بڵێ: ئێمه‌ كتێبى خوامان له‌ نێوانه‌، ئه‌وه‌ى تێیدا حه‌ڵاڵ بوو، ئه‌وه‌ به‌ حه‌ڵاڵى ده‌زانین، ئه‌وه‌ى تێیدا حه‌ڕام بوو ، ئەوا به‌ حه‌ڕامى ده‌زانین ، دوایی پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووى : ئاگادارو وریابن! ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا حه‌ڕامى كردوه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ خوا حه‌ڕامى كردوه‌ .

جا ئەو ئەکەسانە لەحەقیقەتدا قورئانی نین وقورئان لەوان بەریە ؛ چونکە ئەوە قورئانە کە لەنزیکەی سەد ئایەتدا واجبی کردووە ئێمە گوێڕایەڵی پێغه‌مبه‌رى خوا بکەین و و خواى گەورە گوێڕایەڵی کردنی پێغه‌مبه‌رى خوای بەگوێڕایەڵی خۆی لەقەڵەم داوە ، هەروەک فەرموویەتی : ( مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ) سورەتی: النساء ئایەتی ژمارە: ٨٠
واتە : هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكات- - به‌دڵنیایی ئه‌وه‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌و سه‌رفراز ده‌بێت [وَمَنْ تَوَلَّى] وه‌ هه‌ر كه‌سێ پشت هه‌ڵكات له‌ گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا- - [فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا (80)] ئه‌وه‌ تۆمان نه‌ناردووه‌ كه‌ كرده‌وه‌كانیان بپارێزی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره‌ كه‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نی، وه‌ خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.

بەڵکو قورئان نەفی ئیمانی کردووە لەو کەسانەی کە گوێڕایەڵی پێغه‌مبه‌ر ناکەن و بەحوکم و دادوەری ڕازی نابن ، هەروەک فەرموویەتی : ( فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ) سورەتی: النساء ئایەتی ژمارە: ٦٥.
واتە : ئه‌ی محمد- - سوێند بێ به‌ په‌روه‌ردگارت ئیمان ناهێنن تا تۆ نه‌كه‌نه‌ حاكم و دادوه‌ر له‌و ناكۆكیانه‌ی كه‌ له‌ نێوانیاندا ڕوو ئه‌دات [ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ] پاشان كه‌ تۆ بڕیارت دا له‌ نێوانیاندا نابێ له‌ نه‌فس و ناخیشیاندا هیچ پێ ناخۆش بوونێك هه‌بێ له‌و بڕیاره‌ی كه‌ تۆ داوته‌، وه‌ ئه‌بێ له‌ناخی دڵیاندا پێی ڕازی بن و دڵیان پێی خۆش بێ [وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا (65)] وه‌ خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن به‌و بڕیاره‌ی تۆ ته‌سلیم بوونێكی ته‌واو به‌بێ ره‌تكردنه‌وه‌، .

پاشان کاتێ دەڵێن : سوننەت فەرموودەی ناڕاست وزەعیفی تێکەڵ بووە ...هتد ، حەتمەن ئەو قسەیە ڕەت دەکرێتەوە بەوەی زانایانی ئیسلام گرنگیەکی زۆریان بەپاڵفتە کردن وجودا کردنەوەی فەرموودەی سەحیح لەزەعیف داوە وهەوڵ وکۆششێکی زۆر وسەر سوڕهێنەریان لەو بارەیەوە داوه ، بەشێوەیەک کاتێ گومانیان لەکەسێک هەبوبێت لەوەی کە ڕەنگە ڕاستگۆ نەبێت ئەوا فەرموودەیان لێ نەگێڕاوەتەوە .
جا بێگومان ئەوەی ئاماژەمان پێیدا تەنانەت دوژمنانی ئیسلامیش ئەو شاهیدیەیان داوە کەهیچ گەلێک بەقەت ئومەتی ئیسلامی گرنگی بەسەنەد وپاڵفتە کردنی گێڕدراوەکانی نەداوە بەتایبەت ئەو شتانەی کە لە پێغه‌مبه‌ری خواوە گێڕدراوەتەوە .

هەر بۆیە ئەوەندە بەسە بۆ واجب بوونی کار کردن بەفەرموودەیەک کەبزانرێت سەحیحە ، بۆنموونە پێغه‌مبه‌ری خوا یەکێک لەهاوەڵانی دەنارد بۆ دەوروبەر بۆ گەیاندنی دین وبانگەوازەکەی ، حەتمەن ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە گێڕانەوەی تەنها یەک کەس بۆ فەرموودە کاری پێ دەکرێت بەڵام بەمەرجێک کەسێکی جێی سیقە بێت وئەو مەرجانەی تێدا بێت کەلەو بارەیەوە بەمەرج گیراوە .

پاشان ئێمە پرسیارێکی زۆر سادە لەو کەسانە دەکەین وپێیان دەڵێن :
ـ کوان ئەو ئایەتانەی کەباس لەچۆنیەتی نوێژ کردن دەکەن ؟!
ـ ئەی کوا لەکوێی قورئاندا باس لەفەرز بوونی پێنج نوێژ کراوە ؟!
ـ لەکوێی قورئاندا وردەکاری زەکات هاتووە ؟
ـ وەهەروەها ئایەتێکمان بدەنێ کەباس لەوردە کاری حەج بکات ؟!
وجگە لەمانەش چەندین حوکمی ترمان هەیە لەسوننەتدا ڕوون کراوەتەوە نەک قورئان .
الموسوعة الفقهية 1/44

سەردان: ١,٧٩٩ بەش: گروپ و ئاینەکان