ئایا خوشکی خێزان بەمەحڕەم ئەژمار دەکرێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا خوشکی خێزان بەمەحڕەم ئەژمار دەکرێت ؟

نەخێر خوشکی خێزان بەمەحڕەم ئەژمار ناکرێت ، هەر بۆیە دروست نی یە تەماشای بکات و لەگەڵیدا لەجێگەیەکدا کۆ ببێتەوە بەتەنها و تەوقەی لەگەڵ بکات .

هەندێ کەس بەهۆی حەڕامیەتی لەسەر مێردی خوشک وا گومان دەبەن دروسته تەماشای بکات ولەگەڵی بەتەنها لەجێگەیەکدا کۆ ببێتەوە وەهەروەها تەوقەی لەگەڵ بکات ، حەتمەن ئەمەش بۆچوووونێکی هەڵەیە ، چونکە حەڕامیەتی یەکە لێرەدا بۆ خواستن و کۆکردنەوەی دوو خوشکە بەیەکەوە گەر نا دروستە گەر خێزانەکەی بمرێت یاخود تەڵاقی بدات ئەو خوشکەی خێزانی مارە بکات وبەهەمان شێوە پوری خێزانیش هەمان حوکمی هەیە ، هەروەک خوای پەروەردکار لەقورئانی پیرۆزدا باسی لێوە کردووە وفەرموویەتی ( وَأَنْ تَجْمَعُوا بَيْنَ الأخْتَيْنِ ) النساء/23 ،
واتە : حەڕامە دوو خوشک بەیەکەوە کۆ بکرێنەوە وببن بەخێزانی یەک پیاو .

ولەفەرموودەی سەحیحیشدا هاتووە کەنابێت دوو خوشک مارە بکرێت لەیەک پیاو وەهەروەها ئافرەت لەگەڵ پوریدا واتە : ( خوشکی باوک وخوشکی دایکی دا) کۆ بکرێنەوە ، رواه البخاري (4821) ومسلم (1408) .

کەواتە حەڕامیەتیەکە لەکۆکردنەوەدایە نەک حەڕامی موئەبەدی بێت .

وە پرسیار کراوە لە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله لەبارەی ئافرەتێکەوە کەلەگەڵ خوشکێکیدا نیشتەجێیە و حیجاب ناکات لەلای مێردی خوشکەکەیدا ، ودەڵێت : بەنیسبەت ئەوەوە حەڕامێکی کاتیە ، ئایا وەڵامی بەڕێزتان چی یە لەو بارەیەوە ؟

لەوەڵامدا گوتویەتی :
ئەو ئافرەتە گومان و شوبهەیەکی لا دروست بووە :
کە دروست نی یە بۆ مێردی خوشکەکەی مارەی بکات مادام خوشکەکەی لایەتی ، جا ئەو ئافرەتە لەسەر ئەو پیاوە حەڕامە بەحەڕامێکی کاتی نەک هەتا هەتایی ، بەڵام تێگەشتنەکەی هەڵەیە چونکە حەڕامی کاتی مەحڕەم نین .
ئەو ئافرەتانەی کە بەهەتا هەتایی حەڕامن ئەوانەن کەبەهۆی نەسەب وشیردان خزمایەتی(وەک دایکی خێزان) یەوە حەڕام کراون ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَلا تَنْكِحُوا مَا نَكَحَ آبَاؤُكُمْ مِنَ النِّسَاءِ إِلا مَا قَدْ سَلَفَ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَمَقْتاً وَسَاءَ سَبِيلاً *حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَاتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ وَعَمَّاتُكُمْ وَخَالاتُكُمْ وَبَنَاتُ الأَخِ وَبَنَاتُ الأُخْتِ وَأُمَّهَاتُكُمُ اللاتِي أَرْضَعْنَكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ مِنَ الرَّضَاعَةِ وَأُمَّهَاتُ نِسَائِكُمْ وَرَبَائِبُكُمُ اللاتِي فِي حُجُورِكُمْ مِنْ نِسَائِكُمُ اللاتِي دَخَلْتُمْ بِهِنَّ فَإِنْ لَمْ تَكُونُوا دَخَلْتُمْ بِهِنَّ فَلا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ وَحَلائِلُ أَبْنَائِكُمُ الَّذِينَ مِنْ أَصْلابِكُمْ وَأَنْ تَجْمَعُوا بَيْنَ الأُخْتَيْنِ إِلا مَا قَدْ سَلَفَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُوراً رَحِيماً ) النساء/22-23 ،

جا لێرەدا خوای پەروەردگار نەیفەرمووە : ( وأخوات نسائكم ) واتە : خوشکی خێزانەکانتان ، بەڵکو حەڕامیەتیەکە تەنها لەکۆ کردنەوەدایە .

هەر بۆیە بەو خوشکە دەڵێین کە دەڵێت : خوشکەکەی لەگەڵ مێردەکەیدا قسە دەکات وحیجاب ناکات لەلایدا :
بێگومان ئەو کارە هەڵەیە وتەواو نی یە ، چونکە حەڕامیەتی یەکە کاتی یە نەک هەتا هەتایی ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وأن تجمعوا بين الأختين )
واتە : حەڕامە دوو خوشک لەیەک کاتدا مارە بکەن .
فتاوى ابن عثيمين (2/877).

سەردان: ٥,٣٧١ بەش: هەمەجۆر