حوكمی سەفەر کردن بۆ وڵاتان بەمەستی تاوان کردن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی سەفەر کردن بۆ وڵاتان بەمەستی تاوان کردن
پرسیار:

زۆر کەس لەپشووی هاویندا خۆی ماڵ ومنداڵی سەفەر دەکەن بۆ وڵاتان بەمەبەستی گەشت وگوزار ، جا حوکمی ئەو سەفەرە چی یە لەکاتێکدا توشی جۆرەها تاوانی گەورە وهەندێ سەرپێی دەبن ، وەک : گۆرانی ، وزینا ، وعەرەق خواردنەوە ...هتد ؟

ئەوەی کە سەفەر دەکات بۆ وڵاتانی تر جا عەرەبی بێت یاخود غەیری عەرەبی بەمەبەستی تاوان وکاری حەڕام ، بێگومان ئەو کەسە سەرپێچی خودای کردووە لەو ساتەی کەلەماڵ دەرچێت تاوەکو دەگەڕێتەوە .
هەر بۆیە زۆر لەزانایان پێیان وایە :
لەم حاڵەتە ڕوخسەتەکانی سەفەر شمولیان ناکات ، واتە : نابێ نوێژ قەسر وجەمع بکات ، ونابێ سێ ڕۆژ مەسح لەسەر گۆرەوی بکات ؛ چونکە ئەو لەو سەفەرەیدا بێفەرمانی خودا دەکات ، وە بێفەرمانی و سەرپێچیش پێچەوانەی ڕوخسەتە ، بەڵام گەر مرۆڤ بەنیەتی خراپە وتاوان سەفەر نەکات بەڵام ئەو شتانە بزانێت وببیستێت ئەوا ناتوانرێت بوترێت سەفەرەکەی حەڕامە وتەوەقوف دەکرێت تیایدا .
بەڵام ئێمە لەم حاڵەتەدا دەڵێین :
هیچ عاقڵی وژیری نییە مرۆڤ سەفەر بکات بۆ ئەو وڵاتانە وماڵێکی زۆر مەسڕەف بکات ، ڕەنگە دەیەکی ئەو پارەیە بەشی سەفەر کردنی بۆ مەکە ومەدینە بکات ، پاشان زۆر جار ، ئەوسەفەرانە بەدەر نییە لەوەی لەگەڵ کەسانێکدا دانیشێت کەخەریکی تاوانن ، جا گۆرانی بێت یاخود جگەر کێشان وجگە لەمانەش ، پاشان ئێمە گوێمان لی بووە هەندێ لەوڵاتان ئافرەتانێکی تێدا شیبە ڕووتن ، حەتمەن ئەوەش کاریگەری دەبێ لەسەر ئەو ئافرەتانەی دەیان بینن .

بۆیە ئامۆژگاریمان بۆ ئەو کەسانەی کەباوەڕیان بەخودا وبەڕۆژی دوایی هەیە :
سەفەر نەک بۆ ئەو وڵاتانەی کە سەفەر کردن بۆی نابێتە هۆی زیاد بوونی ئیمان ، ولەگەڵ ئەوەشدا پارەیەکی زۆریش مەسڕەف دەکەن .

وەڵامى زانای پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
المصدر: سلسلة لقاءات الباب المفتوح > لقاء الباب المفتوح [133]

سەردان: ١,٩٦٧ بەش: تاوانه‌كان