ئایا غوسڵى (لەش پیسى !!) دەركردن بە دەستنوێژ حساب دەكرێت : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا غوسڵى (لەش پیسى !!) دەركردن بە دەستنوێژ حساب دەكرێت

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
بەڵێ غوسڵ كردن شوینى دەستنوێژیش دەگرێتەوە، ئەوەش مەزهەب و بۆچوونى هەر چوار پێشەواكەى ئیسلامە: پێشەوایان (شافعي، و أحمد، و مالك، و أبو حنيفة)، هەروەكو پێشەوا (بدرالدين أبو عبدالله محمد بن علي الحنبلي) لە (الدرر المضية الفتاوى المصرية، المسمى: مختصر فتاوى ابن تيمية: ص 35) دەفەرمووێت: ((ومن اغتسل ولم يتوضأ أجزأ عنهما في المشهور من مذهب الأربعة، ولكن عن أحمد وأبو حنيفة: يجب أن يتمضمض ويستنشق)).
واتە: ئەو كەسەى كە غوسڵ بكات و دەستنوێژ نەشوات، ئەوا هەردووكیانى لە سەر دەكەوێت، هەر ئەمەشە بۆچون و مەزهەبی زانراو و بەربڵاوى پێشەوایانى هەر چوار مەزهەبەكە، بەڵام لە (أحمد)، و (أبو حنيفة) ەوە هاتووە كە فەرموویانە: پێویستە ئاو بدات بە دەم و لووتیدا.
بەڵام مەرجى ئەوەى هەیە كە لە كاتى غوسڵ كردنەكەدا نیەتى دەستنوێژیشت هەبێت، چونكە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: إنما الأعمال بالنيات، وإنما لكل امرئ ما نوى (متفق عليه).
واتە: كردەوەكان بە نیەتن، مرۆڤیش بە پێی نیەتى پاداشت دەدرێتەوە.
وە (لیژنەى هەمیشەیى بۆ توێژینەوە و فەتوا) ش لە (السعودیە) هەمان فەتوایان هەیە كە تێدا فەرموویانە: غوسڵ كردن شوینى دەستنوێژیش دەگرێتەوە، بڕوانە:(فتاوى اللجنة الدائمة والبحوث العلمية والإفتاء: المجلد الخامس، ص 326 ـ 324، برقم: 4213، عبدالله القعود، و عبدالرزاق العفيفي، عبدالعزيز بن عبدالله بن باز).
پرسیاریش لە شێخى پایە بەرزى ئیسلام (ابن باز) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ دەكرێت كە ئایا: ((عند الانتهاء من الاستحمام، هل تصح الصلاة بدون إعادة الوضوء، باعتبار أنه قد تطهر في الاستحمام، وهل في ذلك شرط إذا أردت أن يكفي الاستحمام عن الوضوء ؟)).
واتە: ئایا دواى تەواو كردنى خۆشوشتن، دروستە نوێژ بكرێت بێ ئەوەى كە دەستنوێژ دووبارە بكرێتەوە، بەو ئیعتبارەى كە بە خۆشوشتنەكەى ئەو كارەى بۆ كرا بێت، وە یایا هیچ مەرجێكى پێویستە بۆ ئەوەى خۆشوشتنەكە شوێنى دەستنوێژ بگرێتەوە ؟
ئەویش لە وەڵامدا فەرمووى: ((اختلف أهل العلم في ذلك: والأرجح: أنه إذا اغتسل للجنابة ناويا الحدثين أجزأه ذلك ؛ لأن الأصغر يدخل في الأكبر.
واتە: زانایان دید و بۆچونى جیاوازیان هەیە لەو بارەیەوە: بەڵام ووتەى پەسەند ئەوەیە كە بووترێت: كە ئەگەر غوسڵى جەنابە (لەش گرانى) بكات، بە نیەتى هەردووكیانەوە، ئەوا شوێنى هەردووكیان دەگرێتەوە، چونكە بچوكەكەیان دەڕواتە ناو گەورەكەیانەوە.
لكن السنة والكمال والأفضل: أن يفعل ما فعله النبي ، فيتوضأ أولا بعد أن يستنجي، ويغسل ذكره وما حوله، ثم يتوضأ وضوء للصلاة، ثم يصب الماء على رأسه ثلاثا، ثم على شقه الأيمن، ثم الأيسر، ثم يكمل بقية الجسد، ثم يغسل قدميه في مكان آخر، هذا هو المشروع، وهذا هو الكمال؛ اقتداء بنبينا عليه الصلاة والسلام)) (برنامج: نور على الدرب).
واتە: بەڵام سوننەت و باشتر و تەواوتر وایە كە: ئەوە ئەنجام بدات كە پێغەمبەرى خوا ئەنجامى داوە، بەو شێوەیەى كە یەكەم جار دەستنوێژ بشوات، دواى تارات گرتنى كە زەكەر و دەوروو بەرى دەشوات، پاشان دەستنوێژێك وەكو دەستنوێژى نوێژ دەشوات، پاشان سێ جار ئاو دەكات بە سەریدا، پاشان ئاو دەكات بەلاى ڕاستدا، پاشان بەڵاى چەپدا، دواتر بە هەموو لەشیدا، پاشان پێكانى لە شوێنێكى تردا دەشوات، ئەمە شێوە شەرعیەكەیەتى، و ئەمەش غوسڵى تێرو تەسەل و تەواوە، شوێنكەوتنى پێغەمبەرى خواى تێدایە .
لە كۆتایدا تیبینى یەك دەخەمە ڕوو سەبارەت بە بەكارهێنانى ووشەى (لەش پیسى) كە لە پرسيارەكەدا هاتووە، و دەڵێم: بە كارهێنانى ئەم ووشەیە دروست نى یە، بەڵكو دەبێت بووترێت: غوسڵى لەش گرانى، یان غوسڵى جەنابە،... هتد.
چونكە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: سبحان الله... إن المسلم لا ينجس (البخاري: 1 / 333، ومسلم: 1 / 282).
واتە: موسڵمان پیس نابێت، و پاكە، والله أعلم.

لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٦,٠٣٠ بەش: خۆشۆردن (غوسل)