ئایا مانگى ڕەجەب چ تایبەتمەندیەکى هەیە؟ ڕاستە (الإسراء والمعراج) لەم مانگەدا بووە؟ ئایا ئاهەنگ گێڕان دروستە بە بۆنەىەوە دروستە؟ وە ئایا بیدعەکانی مانگی ڕەجەب کامانەن ؟
1- هۆکاری ناو نانی بەو ناوەوە؟
ئەو ناوەیان لێ ناوە چونکە لەسەردەمی نەفامیدا جەنگ و کوشتاریان لەم مانگەدا زۆر بەگەورە دادەنا .
2- ئایا مانگی ڕەجەب هیچ تایبەت مەندیەکی هەیە بەسەر مانگەکانی تردا ؟
أ- نەخێر مانگی ڕەجەب تایبەت ناکەین تەنها بەوەوە نەبێت کەخودا وپێغەمبەرەکەی ﷺ تایبەتیان کردووە کەئەویش مانگێکە لە مانگە حەڕامەکان و زیاتر پێویسته تیایدا لەحەڕامکراوەکان دوور کەوینەوە .
ب- هیچ تایبەت مەندیەکی نی یە بەسەر مانگەکانی تردا بەبیانوی ئەوەی مانگێکە لەمانگە حەڕامەکان .
ج- ابن حجر رحمه الله دەڵێت : «لم يرد في فضل شهر رجب، ولا في صيامه، ولا في صيام شيء منه معين، ولا في قيام ليلة مخصوصة فيه حديث صحيح يصلح للحجة» ( تبيين العجب ص 6).
واتە : هیچ فەرموودەیەکی صەحیح لەبارەی فەزڵی مانگی ڕەجەبەوە نەهاتووە کەبگونجێت بکرێتە بەڵگە ، نەڕۆژوو گرتن ، و نەشەو نوێژ کردن تیایدا .
بیدعەکانی مانگی ڕەجەب :
3- حوکمی تایبەت کردنی مانگی ڕەجەب بەڕۆژوو گرتن ونوێژ کردن ؟
ابن عثيمين دەڵێت:
مانگی ڕەجەب هیچ عیبادەتێکی تایبەتی تێدا نی یە نە نوێژ و نە ڕۆژوو ، جا گەر مرۆڤ ئەم مانگەی تایبەت کرد بەشتێک لەعیبادەتەکانەوە بەبێ ئەوەی لەپێغەمبەرەوە ﷺ هاتبێت ئەوا دەبێتە کەسێکی بیدعە چی .
مجموع الفتاوى (2-238).
4- حوکمی تایبەت کردنی مانگی ڕەجەب بەڕۆژوو گرتن ؟
ابن عثيمين دەڵێت:
أ- بەتەنها بەڕۆژوو بوون تیایدا باش نییە .
ب- بەڕۆژوو بوون تیایدا لەگەڵ شەعبان وڕەمەزاندا دروستە وهیچی تێدا نی یە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هەر باشی نازانین . مجموع الفتاوى (22-274).
وە ابن عثيمين دەڵێت:
أ- هەندێ کەس هەیە مانگی ڕەجەب تایبەت دەکەن بەڕۆژوو گرتن وهەموو ئەو مانگە بەڕۆژوو دەبن ، بێگومان ئەمەش بیدعەیە وسوننەت نییە ، چونکە مانگی ڕەجەب هیچ فەزڵێکی بەسەر مانگەکانی تردا نی یە و هاوشێوەی مانگەکانی ترە .
ب- هەر کەسێک عادەتی وا بوو دوو شەممان وپێنج شەممان بگرێت ئەوا بەردەوام دەبێت لەسەری ، وەهەروەها هەرکەسێکیش عادەتی وایە سێ ڕۆژە سپیەکە بەڕۆژوو دەبوو ئەمەش دەتوانێت بەڕۆژوو بێت ، جا ئەم مانگە هیچ ڕۆژوویەکی تایبەتی نی یە .
مجموع الفتاوى (22-277).
وە هیچ فەرموودەیەکی تایبەت لەبارەی فەزڵی بەڕۆژوو بوونی مانگی ڕەجەبەوە نەهاتووە .
اللجنة الدائمة (2-508).
5- حوكمی ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی شەوی ( الإسراء والمعراج)ـەوە ؟
ابن باز دەڵێت:
أ- ئا ئەم شەوەی کە تیایدا ( الإسراء والمعراج ) ڕووی دا ، هیچ فەرموودەیەکی صەحیح نەهاتووە دەست نیشانی بکات وبڵێت لەڕەجەبدا بووە ویاخود لەغەیری ڕەجەبدا بووە .
ب- هەموو ئەوانەی هاتوون لەبارەی دەست نیشان کردنیەوە سابت نەبوون لەپێغەمبەرەوە ﷺ لەلای ئەهلی حەدیس وتایبەتمەند بەم بوارە .
ج- خۆ ئەگەر سابت بێت دەست نیشان کردنەکەشی ئەوا هەر دروست نی یە بۆ موسوڵمانان تایبەتی بکەن بەشتێک لەعیبادەتەکانەوە ، ودروست نی یە بۆیان ئاهەنگی تێدا بگێڕن ؛ چونکە پێغەمبەر ﷺ وهاوەڵان ئاهەنگیان بەم بۆنەیەوە نەگێڕاوە وتایبەتیان نەکردووە بەشتێکەوە . مجموع الفتاوى (1-183).
6- ئایا سابت بووە کە شەوی( الإسراء والمعراج ) لە شەوی 27 ڕەجەبدا ڕووی داوە ؟
ابن باز دەڵێت:
قسەی ئەو کەسانەی کەدەڵێن : شەوی بیست وحەوته قسەیەکی باتڵ وبێ بنەمایە وە لەهیچ فەرموودەیەکی صەحیح دا نەهاتووە . مجموع الفتاوى (1-192).
ابن عثيمين دەڵێت:
ئەم شتە لەڕووی مێژوویەوە سابت نەبووە وە هەرشتێکیش سابت نەبێت ئەوا باتڵە ، وەهەرشتێک بونیات بنرێت لەسەر باتڵ ئەوا باتڵە . مجموع الفتاوى (2-297).
7- ئایا دروسته لەم شەوەدا عیبادەتێک دا بهێنین یاخود ئاهەنگ بگێڕین ؟
ابن عثيمين دەڵێت:
دروست نی یە بۆمان لەم شەوەدا عیبادەتێک دا بهێنین یاخود ئاهەنگ بگێڕین ؛ چونکە ئەم کارە لەپێغەمبەرەوە ﷺ وهاوەڵانەوە نەهاتووە .
مجموع الفتاوى (2-297).
8- ئایا مەبەست لەنوێژی (الرغائب) چییە ؟
ئەنجام دانی دوازدە ڕکاتە لەنێوان مەغریب وعیشادا لەیەکەم شەوی هەینی مانگی ڕەجەبدا .
9- حوکمی نوێژی (الرغائب) چییە؟
ابن باز دەڵێت:
تایبەت کردنی مانگی ڕەجەب بە نوێژی ( الرغائب)ـەوە یاخود ئاهەنگ گێڕان لەشەوی بیست وحەوتی مانگدا کەئیدعای ئەوە دەکەن شەوی ( الإسراء والمعراج ) ـە ، هەموو ئەمانە بیدعەن ودروست نین ، وهیچ ئەسڵێکیان لەشەرع دا نییە.
مجموع الفتاوى (11-389).
ابن عثيمين دەڵێت:
نوێژ کردن لەیەکەم شەوی هەینی مانگی ڕەجەبدا وە لەنێوان مەغریب وعیشادا کەناویان لێ ناوە( صلاة الرغائب ) و دوازدە ڕکاتە هیچ ئەسڵێکی نی یە ، وئەو فەرموودەی لەو بارەیەوە هاتووە هەڵبەستراو ودرۆیە .
مجموع الفتاوى (22-277).
10- حوکمی سەردانی کردنی مەدینەی پێغەمبەر ﷺ بەبۆنەی مانگی ڕەجەبەوە ولەو مانگەدا ؟
ابن عثيمين دەڵێت:
أ- هەندێ کەس پێیان وایە سەردانی کردنی مزگەوتی پێغەمبەر ﷺ لەمانگی ڕەجەبدا ڕێزێکی تایبەتی هەیە وەلەهەموو لایەکەوە خەڵک بۆی دێن وناوی ئەم سەردانەیان ناوە (الزيارة الرجبية) جا ئەم کارە بیدعەیە وئەسڵی نییە ولەسێ قەڕنە پیرۆزەکەدا قسەی لەسەر نەکراوە .
ب- بەڵام گەر کەسێک لەمانگی ڕەجەبدا سەردانی مەدینه بکات نەک لەبەر ئەو مانگه ئەوا دروسته وهیچی لەسەر نییه ، بەڵام گەر باوەڕی وابێت خێرێکی تایبەتی هەیە ئەوا بەهەڵەدا چووە وگومڕا بووە ولەکەسانی بیدعە چی ئەژمار دەکرێت .
مجموع الفتاوى (22-278).
11- حوكمی ( العتيرة ) چییە کەبرتی یە لەسەر بڕینی ئاژەڵێک لەمانگی ڕەجەبدا ؟
ابن عثيمين دەڵێت:
(العتيرة) کەحەیوانی تێدا سەر دەبڕدرێت لەمانگی ڕەجەبدا نەسخ بۆتەوە ، سەرەتا دروست بوو بەڵام دواتر نەسخ بووەوە و ئێستا مەشروع نییە . مجموع الفتاوى (22-274).
سەرچاوەکان
مجموع فتاوى العلامة ابن باز
مجموع فتاوى اللجنة الدائمة
مجموع فتاوى العلامة ابن عثيمين
کۆکردنەوەى فەتواکان : عبدالله محسن الصاهود