مەسح کردن لەسەر گۆرەوى كون و تەنك : ماڵپەڕی وەڵامەکان
مەسح کردن لەسەر گۆرەوى كون و تەنك 
پرسیار:

حوكمى مەسح کردن چییە لەسەر گۆرەوى كون و تەنك؟ 

وتەى پەسەند لەم بابەتەدا ئەوەیە كە دروستە مەسح بكرێت لەسەر گۆرەوى كون و تەنك كە پێست لەو دیوەیەوە دیارە، چونكە مەبەست لە دروستێتى مەسح لەسەر گۆرەوى و هاوشێوەكانى ئەوە نییە كە پێست بشارێتەوە و هەروەها پێیش عەورەت نییە كە پێویست بێت بشاررێتەوە بەڵكو مەبەستەكە روخصەتە بۆ موسڵمان و ئاسانكارى كردنە بۆى بەوەى كە ناچار ناكرێت گۆرەوی یان خوفەكەى لەكاتى دەستنوێژدا دابكەنێت، بەڵكو دەڵێن: هەر ئەوەندە بەسە كە مەسحى لەسەر بكەیت و ئەمەش ئەو هۆكارەیە كەلە پێناویدا مەسحى سەر خوف وگۆرەوى شەرعێنراوە و ئەم هۆكارەش وەكو دەیبینن خوف و گۆرەوى دڕاو و كون و تەنك وئەستور دەگرێتەوە. 

سەرچاوە : فتاوى أرکان الإسلام للشیخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله-

سەردان: ٣,٥٢٩ بەش: مەسح کردن لەسەر گۆرەوى و خوف